چه‌ند ره‌خنه‌یه‌ک بۆ به‌ریز کاک مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
Friday, 03/04/2009, 12:00
1558 بینراوە
سه‌ره‌تا پێم خۆشهبهدهست حۆشی ده‌ست پێبکه‌م ، ده‌ست خۆشی به‌وه‌نا که‌چه‌ند کارت کردووه‌و چیت کردووه و له‌چ سه‌نگه‌رێکه‌وه، وه‌لی ده‌ستخۆشی به‌وه‌ی ستایش و رێز له ره‌وشتی هه‌ستکرن به‌به‌رپرسیارێتی به‌ریزتان ده‌گرم به‌رامبه‌ر به‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌لێی هاتویت و وه‌ک ئهکتیڤیستیک به‌رده‌وام له ههوڵداندایت بۆی.
"پێده‌چێت له‌گه‌ڵ بۆچونهکانتدا هاوڕا نه‌بم، به‌ڵام ئاماده‌م له‌پێناو ده‌ربڕینیان خۆمت له‌سه‌ر بکوژم" ڤۆلتێربهریز کاک مسته‌فا له22.03.2009 بابهتێکتم به‌مانشێتی(
پارتیی و پاراستن منیان کردهئهندامی ستافی کوردستانپۆست) له‌ماڵپه‌ری کوردستانپۆستدا خوینده‌وه. له‌دوای تێڕامانێکی زۆر له‌داڕشتنی تێکسته‌که‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌به‌یه‌که‌ی وشه‌کانی، گومان له‌لام دروست بوو که‌ئه‌م بابهتهبهڕێزتان باوکی بن. بۆیهچهند رۆژیک چاوه‌ڕێم کرد کهنووسینێکت بڵاو ببێته‌وه‌و تیایدا ئاماژهبهوهبکهیت: که‌ئه‌و بابه‌ته تۆ خاوه‌نی نیت و به‌ناوی تۆوه نێردراو بۆ بڵاو بونه‌وه، هه‌تاوه‌کو دڵ خۆشیه‌ک سه‌راپام داپۆشێت، چونکه له‌نێو ره‌هه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌ورۆی کوردی‌دا چه‌نده‌ها له‌و بابه‌تانه‌مان به‌پێش چاو ده‌که‌وێت، به‌ڵام پاش چاوه‌روانیه‌کی درێژ (چاوه‌روانی رۆژنامه‌وانی نه‌ک بهشێوهعهوامیهکهی) هیچ به‌ر دیده‌نم نه‌که‌وت.
گومانی من لهبابهتهکهتزۆر بوون، پاش هه‌ر جاریک له‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که، گومانه‌کان رویان له‌زیاد بوون ده‌کرد له رووی جیاوازه‌وه، بۆیهوهک خوێنه‌رێکی ههمیشهتامهزرۆی نووسینه‌کانت و هه‌بوونی پێگه‌ت له‌له‌نێو ئێمه‌ی لاوان، به‌باشم زانی و به‌مافی خۆشم زانی که چه‌ند ره‌خنه‌یه‌ک ئاراسته‌ی به‌رێزتان بکه‌م. ره‌خنه،نه‌ک به‌و شێوازه‌ی نیشاندانی بێڕێزی بێت به به‌رامبه‌ر که‌به‌هیچ فۆرمیک قبوڵ کراو نیهلهکۆمهڵگهی شارستانیدا، به‌ڵکو ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر تا بنیاتی چه‌مکێکی پۆزه‌تیڤ بیت له‌نێو به‌رامبه‌ردا بۆ پراکتیزهیچهمکهدیموکراتیکهکان له‌لایه‌ن هه‌ردووکمانه‌وه ئیدی گرنگ نیهرهخنهکان چهندهتوند بن.
سه‌ره‌تا گومانهرۆژنامهوانیهکان له لام وه‌ده‌رکه‌وتن. ده‌ستپێکی بابه‌ته‌که‌ت به‌م شێوهیهداڕێژراوه : "
شه‌وێکی گه‌رمی پاڵتۆلک، سیمینارێک سازکرابوو له سه‌ر دادگایی‌کردنی جاشه‌کان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌نفالیان کردوه. من و عه‌لی مه‌حمود، قادر نادر و ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی و به‌کر حه‌مه‌ی پارێزه‌ر له‌کوردستانه‌وه، هاوبه‌شی ئه‌و سیمینارهبووین."
وهلامسختنی ره‌وشتی رۆژنامه‌وانی:
ئه‌م پهرهگرافهییهکهم گومان بوو وه جێگای سه‌رسوڕمان بوو ! باسی شه‌وێکی پاڵتاکت کردووه، وه‌لی زۆر به‌بێ بنه‌ما داڕێژراوه، چوونکه ئاماژه‌ت نهکردووهبۆ ڕێکه‌وت ، نه بۆ مانگ و نه‌بۆ ساڵ ! به‌هۆی ئاماژه‌نه‌دان بهرۆژمێر ناوه‌رۆکی باسهکهراستهخۆ ده‌چێته‌خانه‌ی (پلهیجیریزم) یاخود دروست کردنهوهکهلهیاسای رۆژنهمهوانیدا قبوڵ نه‌کراوه.
پاشان له‌ناوهێنانی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی ناوت بردوون، هه‌ر له‌په‌ره‌گرافی یه‌که‌میندا، هیچ ئێتیکێکی (ره‌وشت) رۆژنامه‌وانیت به‌کار نه‌هێناوه به‌داخه‌وه. که‌ده‌بوایه به‌رامبه‌ری وشه‌ی (میسته‌ر)ی ئینگلیزی به‌کوردی (کاک، به‌ڕیز) پێش ناوه‌کانیان بهێنایه، پێ ده‌چێت له‌وه‌ڵامدا بڵێیت کهئهمانههاوڕێمن، به‌ڵام ئێمه‌ی خوێنه‌ر ئهمهنازانین و راسته‌خۆش ئه‌مه لاسه‌نگی بابه‌ته‌که‌ت ده‌رده‌خات به‌ڵام نه‌ک به‌ته‌نها بۆ هاوڕێکانت به‌ڵکو له‌ناوهێنانی که‌سایه‌تیه‌کی تریش له‌ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ت ئه‌م رهوشتهت به‌کار نه‌هێناوه. بۆیه‌ئه‌م دوو ههڵهرۆژنامهوانییه لاسه‌نگی و هه‌ستی نادرووستی له‌ده‌ستپێکدا به‌خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت و بنیاتنه‌ری گومانه‌کانی دواتریشه لای خوینه‌ران.
ره‌گه‌زپه‌رستی و زمانی کۆلۆکویالیزم:
سه‌رسامیه‌کی نێگه‌تیڤی تر له‌رووی رۆژنامه‌وانیه‌وه، زمانی بابهتهکهته، کهبهستایڵی کۆلۆکویالیزم داترشتووه. کۆلکویالیزم ستایڵی نوسینه، له‌زمانی رۆژنامه‌وانیشدا ئه‌و زمانهئاسانهیهکهلهخودی زمانی سه‌ر شه‌قامی خه‌ڵك ئاسانتره‌و به‌داڕشتنی سیمپلێستیک (ئاسانکارێتی) رسته‌کان پشت ده‌به‌ستێت و هه‌ندێک رێکه‌وتیش هه‌یه‌که بهنوکتهو گه‌پ رسته‌کان داده‌رێژرێت، ئه‌م شێوازی زمان و داڕشتنهتهنها لهگۆڤارهتابلۆیدهکان (وێناکاری) بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی ئه‌و گۆڤارانهئاستی رۆناکبیریان نزمترهلهئاستی گشتییه‌وه و بابه‌ته‌کانیش نزمترنله ئاستی باسکردنی گشتیی بۆ خوێنه‌ران، چونکه‌هیچ خاڵێکی پۆزه‌تیڤی بۆ تێکڕای کۆمه‌ڵگا تیادا نابینرێته‌وه و ئه‌و گۆڤارانه‌ش له‌کۆتایدا گۆڤاری بازارین. بۆیهدارشتنهکهش له‌که‌سی یهکهمهوهدهنوسرێت وه‌ک به‌ڕێزتان نوسیوتانه، نه‌ک له‌که‌سی سێههمهوهوهک نوسه‌رانی رۆژنامهئاساییهکان ده‌ینوسن.
به‌داخه‌وه‌که بابه‌ته‌که‌ی به‌رێزیشتان بهستایڵی کۆلۆکوێلی داڕێژراوه‌و به‌ته‌نهاش بهوهنهوهستاوه، به‌ڵکو له‌رووی زمانهوانیشهوهچهندهها وشه‌ی نا کوردی تیادایهبۆ نموونه ووشه‌و ڕسته‌کانی وه‌ک " براده‌رێکم له‌بری (هاوڕێیه‌کم)، خوشکه‌زایه‌کم له‌بری (کوڕی خوشکم) ، که‌گوایه (ده‌رده‌که‌وێت، پێده‌چێت)، من و سه‌فاره‌تی تورکی کوجا مه‌رحه‌با، قونسوڵخانه‌ی تورکی " ، لهدهستپیک تا کۆتای بابه‌ته‌که‌ت،ئه‌م ستایڵی کۆلۆکویالیزمه شیوازی داڕشتنیهتی.
هه‌روه‌ها ڕسته‌یه‌ک که‌هه‌رگیز له‌ڕسته‌ی مستۆ نه‌ده‌چوو، ئه‌مه‌بوو "م
ن به‌هه‌موو ڕق و توڕییمهوهڕقم له‌تورکیا و ڕژیمهکهفاشیستهکهی ده‌بێته‌وه." ئه‌م رستهیهههستی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی تۆ ده‌رده‌خات که‌له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا قبول کردنی ئاسته‌مه، وه داڕشتنی ئه‌و رسته‌یه‌ت ماناکه‌ی وا ده‌رده‌که‌وێت کهکینهت له‌یوسف ئه‌سڵان و یه‌شار که‌مال و دێنیز گه‌زمیش و نه‌وه‌ی نوێی ئه‌وانه، ئینجا له‌پاش ئه‌وان کینه‌ت لهرژێمێکی فاشیستهکهئهوانیش پێوه‌یان ده‌ناڵاند و خودی دێنیز گهزمیشیشی له‌سێداره‌دا !؟
پاشان وشه‌ی کینهکهبهرێزت بهکۆلۆکوێلی له‌بری کینهوشهی (رقت) به‌کارهێناوه وشه‌یه‌ک نیه‌له زمانی راپۆرتێکی رۆژنه‌مه‌وانی له‌که‌سی یه‌که‌مه‌وه به‌کار بێت، چونکهبێ لۆژیکی خودی به‌ڕێزتان ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر به‌ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ت. ئێستاش گومانم ههیهکهرستهی تۆ بێت، چونکه ئه‌و مستۆیهی من ده‌مناسی شاعیرانهرهخنهی ده‌گرت. ئه‌م هه‌ڵانه‌ی سهرهوهپرسیارێکی ساکار دێننهپێشهوهبۆ ئێمه‌ی لاوان ،ئایا به‌رێزتان که‌به‌م شێوازهدهنووسن ده‌بێت چۆن رههندێک بۆ ئێمه‌ی لاوان له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا به‌جێ بهێڵن ؟
کینهلهبابهتهکهتدا به‌رده‌وامی گرتووه‌و و گڤه‌گڤی شپرهزهیی به‌ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ت به‌خشیوه، ئه‌مه‌ش فاکتهرێکهپهێکهوهگرێدان (کۆنژۆکشن)ی له‌بابه‌ته‌که‌دا نه‌هێشتووه، په‌ره‌گرافێک له‌سه‌ر پالتهلکهو په‌ره‌گرافیک له‌سه‌ر تۆمهتبارکدنی بهرێزتانهلهلایهن ده‌زگای سیخوری پاراستن و پهرگرافێکی تر خۆت پاک دهکهیهوهلهو تۆمه‌تبارکردنه به‌و رستهرهگهزپهرستیهی سه‌ره‌وه که‌ئاماژه‌م پێدا و پاشان کاسایه‌تیه‌کی تر که‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌و باسانه‌ی پێشهوهنیهتۆمهتبار ده‌که‌یت و له‌کۆتای بابه‌ته‌که‌شدا خۆت ستایش ده‌که‌یت!
پێکه‌وه‌گرێدانی باسه‌کان (کۆنژۆکشن) مه‌به‌ست لهوهنیهکهباسهکان ئاراسته‌ی لێژی وه‌ربگرن، لهوانهیهلهوهڵامی ئه‌مه‌دا بڵێیت کهباسهکان په‌یوه‌ندیان پێکهوهههیه، به‌ڵام مه‌به‌ست لهگرێدان ئهوهیهکهیهک به‌یه‌ک له‌سه‌ر باسه‌کان دایالۆگ و شیکردنهوهههبێت تا ده‌گه‌یته ئامانجاکان بۆ هه‌ر یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌ی کهوروژاون، نه‌ک وه‌ک به‌ڕێزتان شه‌ش بابه‌ت بوروژێنیت و سه‌ر لهخوینهر بشێوینیت و لهکۆتاایدا ئێمه‌ش نه‌زانین تو له‌م کینه‌و شپرزه‌یی و تێکه‌ڵ کردنهئامانجت چییه؟
تۆمه‌تبارکردنی ده‌نگه‌کان و هه‌لپه‌رستی
تۆمه‌ت بارکردنی که‌سێک، ده‌زگایه‌ک یاخود پێگه‌یه‌کی زانستی هتد، ده‌بێت له‌فۆرمی یاسا و رێسا و ئێتیکهرۆنامهوانیهکاندا بن و له‌چوارچێوه‌یه‌کی کراوه‌ی پڕ تۆلهرێنسدا بخرێنه‌به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران. چونکهنووسهر ده‌بێت به‌رپرسیارێتییه یاساییه رۆژنامه‌وانیه‌کان تێکڕا له ئه‌ستۆ بگرێت.
له‌ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌تدا، به‌ڕێز کاک گۆران عه‌بدوڵڵای به‌رپرسی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کانت تۆمه‌تبارکردوه که‌بابه‌تێکی بۆ بڵاو نهکردوویتهتهوه و رسته‌یه‌کی لهوهڵمدانهوهتدا به‌کار هێناوهکهدهڵی "خۆ من شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ک ناکه‌م" له‌په‌ره‌گرافی پێش ئهمهداههر خودی به‌ڕێزتان باستان له‌هاوڕێیه‌تی نێوان خۆتان و کاک گۆران کردووه له‌خه‌باتی ژێرزهمینیتان له‌هه‌ولێر وهچهندهلێک نزیك بوون.
ئه‌م وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ی ئه‌ویش هاوڕیه‌تی و دڵسۆزی خودی کاک گۆران بۆ ئێمه‌ی خوێنهربهرامبهر به‌تۆ ده‌رده‌خات. به‌ڵام هه‌ڵه‌ی تۆ مستۆی ئه‌زیزم، ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌و وتوێژ و باوه‌ڕه دڵسۆزههاورێیانهی نێوانتانت هێناوه‌و وه‌ک چه‌کێک به‌کاری ده‌هینیت دژی ئه‌و که‌سایه‌تییه. ئهمهلهراستیدا ده‌ستکاریکردنی پرایڤه‌سی تاکهکهمهحکومهلهنێو رۆژنامه‌گه‌ری سه‌رده‌مدا ئیشی پێبکریت.
له‌نێو میدیای ئه‌لکترۆنی کوردی ئه‌مرۆکه‌دا ده‌بینین ماڵپه‌ره‌کان لێک جوودان، نه‌ک به‌ته‌نها له‌په‌یکه‌ری رێکخستنیاندا به‌ڵکو له‌رووی ده‌ربرین و لهههردووکیشیان گرنگتر لهپرهنسیبی رۆژنامه‌وانیاندا. ده‌نگه‌کان دیارهبهسیستهمی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری که‌نه‌دی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ بابه‌تێک که‌ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌دا نه‌بێت ، ماڵپهرهکهبڵاوی ناکاته‌وه. له‌لای هه‌مووشمان وه‌ک روونی کریستاڵ ئاشکرایه‌که به‌درێژای مێژووی کورتی میدیای ئه‌لکترۆنی کوردی، ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کان له‌ململانێ و کێشمه‌کێشه‌کانی نێوان ماڵپه‌ره‌کان خۆی به‌دوور خستووه. ئه‌مه‌ش دهگهڕێتهوهبۆ خاڵێکی گرنگ ،که پهرهپێدانهبهپرهنسیبی ده‌نگه‌کان وههوڵدانهبۆ هێنانه‌مه‌یدانی چه‌مکی ئازادی راده‌ربرین لهفۆرمهمهدهنیهکهیدا و درێژه‌پێدانی ئه‌و ئامانجهیهکهبتوانێت میدیای ئه‌لکترۆنی کوردی بکاتهپێگهی گه‌یاندنی راستیه‌کان و باوه‌ڕی خوێنه‌رانی کورد به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌م ئامانجانه‌ش به‌ته‌نیا فاکته‌رێک دێته‌مه‌یدان ، ئه‌ویش کارکردنه له سه‌ر داینه‌مۆی پرهنسیبهراستهقینهکانی رۆژنامه‌وانی.
بۆیهلهنووسینهکهی بهڕێزتانهوهبۆ ئێمه‌ی خوێنهراندهردهکهوێت که‌کاک گۆران عه‌بدوڵڵا له‌بری شیکردنه‌وه‌ی پره‌نسیبی ده‌نگه‌کان که‌خۆت زۆر باش لێی به‌ئاگا بوویت و پێشتر کارت پێ کردووه، به‌م دایهلۆگههاورڕێیانهیه کهپرایڤهسی نێوانتانهوهڵامی داویته‌ته‌وه، به‌ڵام تۆ هاتویت و شه‌قێکت لهپرایڤهسی و ره‌وشتی رۆژنامه‌وانی داوه‌و له‌راگه‌یاندنه‌کاندا بڵاوت کردۆته‌وه، وه‌ک چه‌کێک، کهلهبهرامبهررووی هاوڕیکه‌ی زیاتر فیشه‌ک به‌رووی که‌سیكی تردا ناته‌قێنێت.
بهداخهوهکهئهمهش هه‌لپه‌رستیه،به‌وه‌ی کهدهسترێژی و به‌کارهێنانی پرایڤه‌سی ئه‌و تاکهیهکهباوهری پیت بووه، به‌ڵام هه‌نووکه تۆ یاری پێده‌که‌یت ، یاریکردن بهپرایڤهسی تاکیش لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی خودی تاکه، ئیدی ئێمه‌ی لاوان ده‌بێت چیت لێ چاوه‌روان بکه‌ین ؟ جگه‌له‌و ترس و دهسترێژیهی که‌پێده‌چێت بۆ سه‌ر پرایڤه‌سی و مافی تاکبوونمان بکرێت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌داهاتوودا میراتی ئه‌م فۆرمی نووسیه‌ی ئێوهدهگرنهبهر ؟ نووسین به‌م جۆرهکهمافی تاک، مافی هاوڵاتیبوون بخاته‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ناوزڕاندن، مستۆ گیان پێم ناڵێیت چۆن ده‌توانێت ره‌خنه‌گرێکی راسته‌قینه بێت به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات؟
کلتووری قبوڵنه‌کردن:
هه‌موو بابه‌تێکی رۆژنامه‌وانی به‌رهه‌می کلتورێکه، کلتووری تۆلهرێنس (قبوڵکردن) کلتوریکهکهئهمرۆ له‌نیو بزاڤی رۆژنامه‌گه‌ری سهردهممدا پیاده‌ده‌کرێت. ئه‌م کلتوورهلهسهر فه‌لسه‌فه‌ی ڤۆڵتێر بۆ ئازادی راده‌ربرین بنیات نراوه، کهقبوڵکردنی یهکترییهبهجیاوازیهکانمانهوه، بێ‌شک دهسهڵاتهکۆنهپرستهکان یاخود تایبهتیانهتر ئاماژه‌ی پێبده‌م، لهچوارچێوهیراگهیاندندا که‌لتووری کۆنه‌په‌رستی دژی که‌لتووری تۆلهرێنسه وه‌ک ئه‌و که‌لتووره‌ی که لهراگهیاندنهیکانی باشووری کوردستان ئه‌مڕۆکه پیاده‌ده‌کرێت و تۆ پێتوایه خۆت بهرهخنهگر بزانیت به‌رامبه‌ری؟
که‌لتووری کۆنه‌په‌رستی رێگه‌نادات به‌چه‌سپاندنی چهمکهدیموکراتیکهکان، چه‌مکه‌کانی قبوڵ کردنی به‌رامبه‌ر لهدایالۆگدا کهیهکدهگرنهوهلهگهڵ چهمکهمهدهنییهکانی کۆمهڵگهشارستانیهکاندا. ئه‌م کهلتوورهبهبنامهیهکی کۆنه‌په‌رستی خۆی دهگهیهنێتهئامانجهکانی، ئه‌ویش به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ڤۆلتێرهوهیهو بنه‌مایه‌کی ئۆتۆره‌تی دیکتاتۆر دهروونهکهبهم چه‌مکه کار ده‌کات" ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مندا نیت دوژمنی منیت". دیارهئهم چهمکهزۆر دهمێکهلهنیو رۆژنامه‌گه‌ری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌مرۆدا کاڵبۆته‌وه. وه‌لێ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کی به‌ڕێزتان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات. تووره‌بوونی تاکڕه‌وی به‌ڕێزیشتان هه‌ر له‌وێنده‌رێدا ده‌رکه‌وتووه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی کهپاراستن تاوانباری کردون به‌وه‌ی کهئیوهسیخوڕن له‌رێگای ماڵپهرێکهوه، بابهتیکتان دژی ئه‌و ماڵپه‌ره نوسیوه بۆ به‌رگری له‌خۆت، باست لهوهکردووهکهکاک گۆران بابه‌ته‌که‌ی بۆ بڵاو نهکردویتهتهوه، وه‌ک پیشتریش ئاماژه‌م پێدا بابه‌ته‌که‌ت له‌سنووری پرهنسیبهرۆژنامهوانییهکان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کاندا نه‌بووه، کهململانی و چه‌له‌حانێی نێوان ماڵپهرهکانه. بۆیهدهنگهکان بڵاوی نه‌کردۆته‌وه.
پاشان ئه‌مه‌ت هێناوه‌و وه‌ک چه‌کێک دژی ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کان به‌کارت هێناوه‌و ئاماژه‌د داوه
" کاک (گۆران)ی گیانی به‌گیانی براده‌رم له‌ترسی پارتی نه‌یتوانی ئه‌و بابه‌ته‌ش بڵاو بکاته‌وه،"
له‌راستیدا ئه‌م ووته‌یه‌ی خۆت لهگۆشهیهکهوهپۆزهتیڤیزمی ده‌نگه‌کان و پابه‌ندیی ده‌نگه‌کان بهئێمهنیشاندهدات، که‌چه‌نده پابه‌ندن به بنه‌ما رۆژنامهوانیهکانیان، ئێمه‌ده‌زانین که‌به‌ڕێزتان هاورێی گیانی به‌گیانی بوون ، وه‌لێ ده‌نگه‌کان بابه‌تی هاوڕێ گیانی بهگیانییهکهی که‌ته‌نانه‌ت هاوکاری ئابووری ده‌نگه‌کانیشی کردووهرهت کردۆته‌وه، چونکهبابهتهکهلهگهڵ پرهنسیبهرۆژنامهوانیهکانیدا نه‌هاتۆته‌وه. ئهمهشڕاستگۆی و دیسپلین و پراکتیزی بنه‌ما راسته‌قینه‌کانی رۆژنامه‌وانی ئه‌و ماڵپهرهبۆ ئێمه‌ی خوێنه‌ران ده‌رده‌خات. له‌هه‌مان کاتیش‌دا که‌لتووری قبوڵ نه‌کردنی به‌ڕێزتان بۆ ئیمهشرۆڤهدهکات کهنهتوانیوهبنهما رۆژنهماوانیهکان پراکتیزهبکهیت و به‌که‌لتووری کۆنه‌په‌رستی دیکتاتۆر ده‌روون، بیرتهسکانهبهبێ واڵاکردنی لۆژیک ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کان ره‌ت بکه‌یته‌وه‌و ئه‌و هه‌موو قهڵهمهئازادانهی تیایدا ده‌نووسن به‌ترسنۆک و پاڵپشتی پاراستن ناوزه‌ند بکه‌یت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تێکیان بۆ بڵاو نهکردویتهتهوه. ئه‌مه‌ش که‌لتووری کۆنه‌په‌رستانه‌ی "
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مندا نیت دوژمنی منیت " ی به‌ڕێزتان بۆ ئێمهشیدهکاتهوه.
باشهمستۆ گیان به‌ڕێزتان کهچالاکڤانن له‌نێو بزاڤی ناساندنی جێنۆسایدی کورد به‌جیهان و لهنوسینهکانیشتدا رهخنهلهدهسهڵاتی گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتگه‌ری باشوری کوردستان ده‌گریت و خۆت له‌پێشی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت و دیموکراسیدا ده‌بینیه‌وه، ده‌بێت ئێمه‌ی لاوان چۆن بڕوات پێبکه‌ین له‌کاتێکتدا خودی خۆت پراکتیزه‌ی که‌لتووری یه‌کتر قبوڵ کردن ناکه‌یت؟ ده‌بێت ئێمه‌چ که‌لتوورێک له به‌ڕێزتان چاوه‌ڕوان بکه‌ین؟ ده‌بێت چۆن لهئێوهوهفێربین یه‌کتر قبوڵ بکه‌ین به‌وپه‌ڕی جیاوازیه‌کانمانه‌وه؟ ده‌بێت ئه‌نفال و ههڵهبجهچاوهڕوانی چی بن؟ ئای چهندهکهلتوورێکی پڕ کینه‌و چێژ وهرگرهلهتۆڵهسهندنهوه! ده‌زانی مستۆگیان کاردانه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌ی تۆ چهندهدروستکهرێکی لێهاتووهله بنیاتنانی بێئومێدی له‌نیو ئێمه‌ی لاوان‌و چهندهئازار به‌خشه؟ که‌تۆ رۆژێک پێگه‌ت هه‌بوو له‌نێو دایالۆگی رۆژانه‌ی ئێمه؟
مستۆگیان بۆیه باشتر وایهدهستهکانت بگرم و به‌ره‌و رابوردوت وه‌رگێڕم تا پیاسه‌یه‌ک به‌نیو ئه‌و ئهرشیفانهدا بکه‌ین که‌خۆت لێ بیئاگا کردوون ئاشکرا خۆتیان لێ لاده‌ده‌ی، به‌ڵام ڕاستی ئهوهیهئهرشیف گه‌واهی رابردووه‌و راستیش پێده‌چێت هه‌ندێک جاران تاڵ بن، بۆیهبا پیاسه‌که‌مان که‌مێک هێورتر بکه‌ینه‌وه. مستۆی ئه‌زیز له‌بیرت دێت ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کان که‌یسی عه‌باسی بایز ئاغای جاش و بکوژی برا شههیدهشۆرشگێرهکانی تۆی هه‌ڵدایه‌وه‌و پشتگیری ته‌واوی خۆی لهکهیسهکهکرد؟ پاش ئهوهئهدی چه‌نده‌ها بابه‌ت له‌پاڵپشتی ئه‌و کهیسهههر له‌هه‌مان ماڵپه‌ر بڵاو نه‌کرایه‌وه؟ ئه‌دی هه‌ر ده‌نگه‌کان وه‌ک مه‌له‌فێکی تایبه‌ت لهمالپهرهکهیدا بانگه‌وازی بۆ نه‌کرد؟ ئیدی ئه‌م تۆمهتبارکدنهی ههنووکهت له‌چی؟
ئێستاش مادام سه‌رمان له‌رابردوو داوهبا نموونه‌یه‌کی ترت نیشان ده‌م و به‌بیرت بهێنمه‌وه. له‌نێوه‌ند کێشمه‌کێشی جیابوونه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاک، هه‌ر ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کان نه‌بوو بابه‌ته‌کانی ههردوولاتانی بڵاو ده‌کرده‌وه؟ که‌راسته‌وخۆ پراکتیزه‌کردنی دیسپلینهرۆژنامهوانیهکانهو ئێمه‌ی خوێنه‌ران دهمانخوێندنهوهو ئێستاش له‌م پیاسهیهمان به نیو ئهرشیفهکاندایه، فه‌رموو خۆت بیبینه،ته‌ماشایان بکه، ده‌فه‌رموو مستۆ گیان، شه‌رم مه‌که.
ناراسیزم:
کۆتای بابهتهرۆژنامهوانییهکان ههمیشهئامانجی سه‌ره‌کی نوسه‌رانن. ئه‌م میتۆده رۆژنامهوانییهتێكرای راپۆرته‌کان دهگرێتهوهبهتهنها راپۆرتهئابورییهنیو خۆییه‌کانی رۆژنامه‌که،گۆڤارهکههتد نه‌بێت. ئه‌م میتۆدهلهبابهتهکهی بهڕێزتیشتان وه‌ده‌رکه‌وتووه به‌ڵام زۆر جیاواز لهراپۆرتهرۆتینیهرۆژنامهوانییهکان.
سه‌ره‌تا ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌به‌چه‌ند به‌شێک بڵاو دهکرینهوهبابهتی تیۆرین، ئیدی تیۆری ئایدۆلۆژی، زانستی ، ئه‌ده‌بی هتد بن، وه‌له‌به‌ر گه‌وره‌یی بابهتهکهلهرۆژنامهکاندا ناتوانریت بڵاو ببیته‌وه، بۆیهبهچهند به‌شیک بڵاو دهبنهوهتا خوێنه‌ر قه‌ڵس نه‌بن. به‌ڵام بابه‌ته‌که‌ی به‌ڕێزتان نهبابهتێکی تیۆرییهنهراپۆرتێکی لێکۆڵینه‌وه‌و شرۆڤه‌کردنه، به‌ڵکو زیاتر لهکۆمینتێکی لاوه‌کی ده‌چێت. که‌چی به‌به‌ش به‌ش به‌هیوای بڵاوکردنه‌وه‌یت، کهههنووکهتهنها به‌شی یه‌که‌می بڵاو بۆته‌وه. ئهمهلهکاتێکیشدا که‌کۆی بابه‌ته‌که‌ی به‌ڕێزتان ته‌نها 403 وشه‌یه، باشه‌بۆ به‌دووبه‌ش یاخود سێ به‌ش؟
کهدێین ته‌ماشای زه‌مینه‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌کانی رۆژنامه‌ی ئه‌لکترۆنی ده‌که‌ین، ده‌بینین زۆر درێژترن له‌راپۆرتی رۆژنامهچاپکراوهکان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کهئینتهرنیت زه‌مینه‌یه‌کی فراوانتری هه‌یه، بۆیهراپۆرتهکانی نێوه‌ند رۆژنامه‌ی ئه‌لکترۆنی زۆر دریژترن له‌راپۆرتی رۆژنامهچاپکراوهکان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌نووسه‌ران دوو جۆرهراپۆرت ده‌نووس له‌سه‌ر یه‌ک بابه‌ت، یه‌کێکیان بۆ رۆژنامهئهلکترۆنییهکان و یه‌کێکی دی بۆ رۆژنامهچاپکراوهکان. ئه‌وه‌ی لهنیتدا بڵاو دهبێتهوهچوار جاران زێده‌تر و چرتر و درێژتره. به‌ڵام نووسینه‌که‌ی به‌ڕێزتان ته‌نها 403 وشه‌یه،ئیدی بۆ ئه‌وی ترت نههێناوهتهپاڵی و لگه‌ڵ یه‌کدا بڵایان بکه‌یته‌وه !؟
بۆیهئهوهی ک هبابهتهکهی به‌رێزتان بۆمنی خوێنه‌ری ده‌رخست ئه‌وه‌بوو که‌ته‌نها هه‌ستی ناراسیستی به‌ڕێزتان وای کردووهراپۆرتیکی ئاوها کورت بکهنهبهشیک، که‌له‌راستیدا هیج مافێکی رۆژنامه‌وانی نایگرێتهوهتا بکرێتهچهند به‌شێک. مستۆ ئهمهخۆشهویستی خۆت نیهبۆ خۆت؟ گه‌ر نا ئه‌دی چیه؟
ئه‌مه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی کهبابهتهکهت هیچ شیکارییه‌کی باسه‌کان ناکات به‌ته‌نها ئه‌و کۆتاییهنهبێت کهستایشی خودی خۆت ده‌کات. ئاخر راپۆرتیک که‌ئه‌م هه‌موو مهسهلانهدهوروژێنێت کهلهپێشهوهباسم کردن، ده‌بێت چه‌ندین ئامانجی هه‌بێت، به‌ڵام بابه‌ته‌که‌ی تۆ یه‌ک ئامانجی پێکاوه، ئه‌ویش ستایشی خۆتهلهلایهن خودی خۆته‌وه، که‌راسته‌وخۆ سایکۆلۆژی ناراسیستی تۆ بۆ ئێمه‌ی خوێنه‌ران روونده‌کاته‌وه.
بۆیهلهکۆتاید، شیکار نه‌کردنی بابه‌ته‌کان نهیگهیاندویتهتهئامنجهکان،ئه‌مه‌ش روونی ده‌کاته‌وه‌که ئامانجی بابه‌ته‌که‌ت له‌هه‌ستێکی تاکڕه‌وی ناراسیستی و خۆپهریستیهکی ساویلکانه‌و غرورێکی منداڵانهزیاتر هیچی تر نیه. به‌داخه‌وه
بۆیهبیرت نه‌چێت پرهنسیبهرۆژنامهوانییهکانی کوردستان پۆست یان ڕامیاری و ستراتیژی پاراستن و پارتی تۆیان نهکردهئهندامی ستافی کوردستان پۆست، که‌لتووری قبوڵنه‌کردنی تۆ به‌رامبه‌ر بهجیاوازییهکانهوهکهبنیاتنهری سایکۆلۆژیه‌تی کینه و ناخیکی دیکتاتۆره، تێکه‌ڵ بهههستهناراسیستهکانت که‌له‌م بابه‌ته‌ت تێکڕا نیشانت داین بهڕیزتانیان به‌ره‌و کوردستانپۆست به‌ڕێ کرد.
له‌کۆتایدا هیوام سهرکهوتنتهو ڕێز و ستایشم بۆ تێکڕای بۆچوونه‌کانت هه‌یه بهجیاوازییهکانمانهوه. ئه‌م دێڕه‌ی خواره‌وه‌ش که‌له شیعرێکی ئه‌حمه‌دی شاملۆی هه‌میشه‌زیندوو دهرمهێناوهپێشکهش بێتبهتۆ مستۆی ئه‌زیز.
تا دوێنێ شان به‌شانی ژین تۆ له‌هه‌موو شه‌ڕه‌کاندا شه‌رت کرد بووتۆ نه‌فرینی هیچ خودایه‌ک نه‌یده‌توانی کارت تێ بکاتوهئێستاکهسڕ و داماو من به‌رامبه‌ر به‌ته‌نیای دهبهزێنیتئایا به‌ڕاست تۆ دیمه‌نێکی ههرهڕوون له‌چاره‌نووسی ئینسانه‌کانی ئه‌م چه‌رخه‌ی؟