کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نرخی كورد له‌ ژێر سایه‌ی حوكمی کڵاشدڕه‌کانی شاخدا

Tuesday, 09/10/2012, 12:00


ساڵی 2004 له‌ رۆژنامه‌یه‌ك چاوپێكه‌وتنێكی چالاكوانێكی كوردی بواری مافی مرۆڤم خوێنده‌وه‌وه‌، كه‌ له‌ زیندانی ئاسایشی یه‌كێتی 4 مانگ گیرابوو, به‌داخه‌وه‌ ناویم له‌بیرنه‌ماوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌بیرمه‌ به‌سه‌رهاتی ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ بوو كه‌له‌ كه‌نه‌داوه‌ گه‌ڕابوه‌وه‌ كوردستان بۆ چاودێریكردن وبه‌دواداچونی پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له‌كوردستاندا,ئه‌و گه‌نجه‌ هه‌روه‌ك له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكردبوو,ئه‌ندامی رێكخراوێكی مافی مرۆڤی كه‌نه‌دی بوو,كاتێك عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ داگیركرا ئه‌ویش به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ كوردستاندا خزمه‌تێك به‌ مرۆڤی كورد بكات دێته‌وه‌ شاری سلێمانی زێدی خۆیی وهه‌وڵ ده‌دات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و پێشێلكاریانه‌ بكات كه‌له‌سایه‌ی حوكمی دیموكراسی موتروبه‌كراوی كوردایه‌تیدا ڕوو ده‌ده‌ن، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی شاره‌زا بوو,یه‌كسه‌ر ده‌ستی دابوه‌ مه‌له‌فه‌ زیندوه‌كان و ده‌ستی كردبو به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گرتن وڕفاندن وبێ سه‌روشوێنكردنی ئه‌و ئیسلامیانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن پاراستن وزانیاریه‌وه‌ به‌ جه‌ڵه‌ب ده‌بران و ده‌درانه‌ ده‌ست ئه‌مه‌ریكیه‌كان وگوایه‌ ئه‌م گورگانه‌ن ناهێڵن ئه‌مه‌ریكا وه‌كو مه‌ڕ به‌ ئیسراحه‌تی خۆی لنگی لێ ڕاكێشێت وبه‌دڵی خۆی له‌جیاتی ئاو نه‌وت لوش بات.بۆیه‌ یه‌كسه‌ر له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتی وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت و له‌و شوێنه‌ی ده‌ئاخنن كه‌ ئیسلامیه‌ چه‌قاوه‌سوه‌كانی تێدایه‌, ئه‌و چالاكوانه‌ چه‌پ بوو وه‌هه‌ڵگری ناسنامه‌ی كه‌نه‌دی بوو,ئاسان نه‌بوو به‌تۆمه‌تی تیرۆر له‌ زیندانی توند كه‌ن و ئه‌گه‌ر كراباش سه‌رنوگمی بكه‌ن, به‌ڵكو به‌مه‌رجێك ئازادی ده‌كه‌ن كوردستان به‌جێ بهێڵێت وبه‌ره‌و كه‌نه‌دا بگه‌ڕێته‌وه‌,ئه‌ویش وه‌كو دوا نامه‌ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا دركاند (له‌ زینداندا بوم، كابرایه‌كی به‌ته‌مه‌نی كه‌ركوكیم له‌گه‌ڵ بوو له‌كاتی كرێكاری كردندا رفێندرابوو, هێنابویانه‌ ئاسایش و له‌ژێر ته‌عزیب ولێداندا داوایان لێ كردبوو ئیمزا بكات كه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی كردوه‌ له‌ كه‌ركوك,ئه‌ویش ووتبوی نه‌مكردوه‌ بۆ ئه‌بێت خۆم بكه‌م به‌ ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌, هه‌رچه‌ند لێیده‌درێت ئاماده‌ نابێت شتێكی وا ئیمزا بكات,بۆیه‌ ژنه‌كه‌ی وكچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵی له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ دێنن وله‌زینداندا به‌به‌رچاویه‌وه‌ ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ریان,به‌م شێوه‌ كابرا ناچار ده‌كه‌ن كه‌ ئیمزا بكات كه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌).
له‌ماوه‌ی رابوردودا له‌ هاولاَتیدا چاوپێكه‌وتنی كۆمه‌ڵێك زیندانی مه‌عه‌سكه‌ر سه‌لاممان خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌هه‌مان چوارچێوه‌ ده‌رناچێت,یان ئیمزا له‌سه‌ر مه‌له‌فێك كه‌ ئاگای لێ نه‌بوه‌,یان ته‌عه‌دا له‌ ناموس!!
هه‌ر له‌رۆژنامه‌ی هاولاَتیدا به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌واڵێكی ترمان خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ دایك وخوشكێكی 13 ساڵه‌ی زیندانیكراوێكی زیندانی سوسێ دێن بۆ سه‌ردان له‌ كوڕو برا زیندانی كراوه‌كه‌یان له‌ سوسێ, سێ پێشمه‌رگه‌ی كوردو كوردستان كه‌ حه‌ره‌سی زیندانه‌كه‌ بوون به‌پیلانێك كه‌گوایه‌ سه‌ره‌ بۆ ئه‌م دوو كۆست كه‌وتوه‌ پێش ئه‌خه‌ن وده‌یانبه‌نه‌ لای كوڕی به‌ناحه‌ق گیراویان له‌ نزیك تاسڵوجه‌ ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچی 13 ساڵ وتوشی نه‌زیفی ده‌كه‌ن وده‌یبورێننه‌وه‌,دوای ئه‌وه‌ش بێ منه‌تانه‌ له‌جاده‌ی به‌رده‌م خه‌سته‌خانه‌ فڕێیان ده‌ده‌ن وده‌ڕۆن,بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك موی له‌شی بجوڵێت ئه‌میش تێپه‌رٍِبوو!!
له‌كوردستاندا به‌هۆی شه‌ڕه‌قۆچی دوو بنه‌ماڵه‌ جارێك له‌گه‌ڵ یه‌كتر وجارێكیش هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كان سه‌دان گه‌نجی ئه‌م وولاَته‌ له‌ناوچون, هه‌ریه‌كه‌یان كۆشێك منداڵ,ژن,خوشك,برا,دایكوباوكێكی پیر, كۆمه‌ڵێك كه‌سی خۆشی له‌خۆ نه‌دیوی لێ به‌جێ ماوه‌.
وه‌لید زاخۆیی كه‌ له‌ ساڵی 2000 له‌ نزیك سایلۆی هه‌ولێر رفێنراوه‌ دوای 10 ساڵ لێدان و ته‌عزیب ئینجا به‌ پێنج ساڵی تری ئیزافی حوكم درا! به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌زیندان كه‌سێكی هه‌ڵناوه‌ بچێت بۆ شه‌ڕكردن له‌ موسڵ,ئاخر وه‌لید زاخۆیی له‌وه‌تی لای پاراستنه‌ له‌ زیندانی ئینفرادیدایه‌ ئه‌م كه‌سه‌ كێ بوو وا وه‌لید زاخۆیی هانی دا بچێت بۆ موسڵ,پاشان ئه‌وه‌ خه‌ڵك بێ تاوانه‌ ئه‌وان بێ سه‌روشوێنی ئه‌كه‌ن,ئێسته‌ كه‌سێك سابیقه‌ی هه‌بێت هه‌روا ئاسان به‌ری ده‌ده‌ن تا وا به‌هه‌وای شان بچێت بۆ موسڵ ونه‌گیرێت؟ئه‌مانه‌ درۆ بۆ كێ ئه‌كه‌ن؟
ئه‌مانه‌ نه‌ك به‌رانبه‌ر نه‌یارانی خۆیان ئه‌مه‌یان كردوه‌,به‌ڵكو به‌ڵگه‌م لایه‌ كه‌ پاراستنی پارتی ئه‌ندامی خۆی گرتوه‌و بێجگه‌ لێدان وته‌عزیب لاقه‌ی كردوه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی بچوك به‌ ده‌زگای جاسوسی وولاَتانی تر بكات وزانیاری له‌سه‌ر ئیسلامیه‌كان كۆبكاته‌وه‌!!!به‌ڤیدیۆش فلیمیان گرتوه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوه‌ ئه‌گه‌ر بێت وبیدركێنن ئه‌وا فلیمه‌كانیان بلاَوده‌كه‌نه‌وه‌!!! ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌تی ئه‌م به‌رپرسانه‌ن بۆیه‌ هه‌تا ئه‌مانه‌ مابن نابێت هیچ كوردێك له‌ ئاینده‌ی خۆی دڵنیا بێت له‌سایه‌یاندا.
مه‌سعود بارزانی له‌ ووته‌یه‌كدا بۆ گۆڤارێكی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت:له‌ كوردستاندا زیندانی سیاسیمان نیه‌, هه‌موو هاواری لێ هه‌ستاو ووتیان درۆ ده‌كات,به‌لاَم باوه‌ڕ بكه‌ن مه‌سعود بارزانی له‌ هه‌موو ژیانیدا یه‌ك جار راستگۆ بوه‌, ئه‌ویش كه‌ ووتی كه‌ له‌وولاَتی ئێمه‌دا زیندانی سیاسی نیه‌,ئه‌ویش له‌به‌ر هۆیه‌كی زۆر ئاسان, ئه‌وه‌ی له‌ كوردستاندا له‌سه‌ر سیاسه‌ت گیراوه‌ به‌ زیندووی نه‌ماوه‌ وفه‌رمون ئه‌وه‌ حكومه‌ت دوای ئه‌و هه‌موو چاوه‌ڕوانیه‌ كه‌سوكاری بانگ كردون بۆ ئه‌وه‌ی بچن به‌یاننامه‌ی وه‌فاتیان بۆ ده‌ركه‌ن,ئیتر لێره‌ش ئه‌بێت هه‌نده‌ی تر چاوه‌ڕوان بیت تا نۆبه‌تت دێت وبه‌یان وه‌فاته‌كه‌ وه‌رده‌گریت له‌به‌ر زۆری رێژه‌ی بێ سه‌روشوێنكراوان.ئه‌و یه‌ك دوو دانه‌ش كه‌ جارێ زیندوون یان له‌به‌ر ئاشكرا بونی ده‌ستگیركردنیان به‌ سیناریۆیه‌كی گاڵته‌جاڕانه‌ حوكم دراون,پێش ته‌واوبونی حوكمه‌كانیان له‌ ڕووداوی گوماناویدا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە