له هاوخه‌باتییه‌وه بۆ ته‌خوین (به‌شی هه‌شته‌م)
Monday, 07/06/2010, 12:00
له به‌شێکی دیکه‌دا به‌ناوی (کێ فیدرالیزمی پارێزگاکانی داهێنا؟) کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :-
[
یه‌که‌م، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س که به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پرسی فیدراڵی پارێزگاكانی سه‌لماند و به‌م سه‌لماندنه‌ش هه‌مو كوردی له‌به‌رده‌م هێزه عێراقیه‌كان‌و ئه‌مه‌ریكادا ئیحراج كرد خودی تاڵه‌بانی بو. - دوه‌م، ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ ماده‌ی 140 دروستكرد و بو به هۆی هێنانه ئارای پرۆژه‌یه‌كی قانونی جیاواز له ماده‌ی 140 له کاتی دانانی قانونی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان دا، خودی تاڵه‌بانی بو. - سێیه‌م، له كاتی خۆی دا که ئێمه به‌م كه‌تنه‌مان زانی بۆ هه‌ڕه‌شه و ناچارکردنی به پاشگه‌زبونه‌وه له‌و بیره، به تاڵه‌بانیمان وت: "ئه‌گه‌ر ئه‌و باوه‌ڕی وایه عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و كورد له پارێزگای كه‌ركوك ببن به هه‌رێمێكی جیاواز، ئه‌وا باشتر وایه سلیمانی‌و هه‌ولێر و دهۆكیش هه‌ریه‌كه‌یان ببێ به هه‌رێمێكی فیدرالی، ئه‌وسا هه‌ر 4 هه‌رێمی فیدراڵی پێکه‌وه ئه‌توانن ده‌زگایه‌کی هاوبه‌شی کوردستانی پێک بهێنن. ئه‌وسا که‌رکوکیش نابێته حاڵه‌تێکی جیاواز له پارێزگاکانی تری کوردستان." له گۆڕانێكی وه‌هادا تاڵه‌بانی خۆی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ئه‌ما، نه له كوردستان و نه له پارێزگای سلیمانی، بۆیه له به‌رده‌م ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی کوردی دا په‌شیمان بوه‌وه، وتی: "من سوێندم خواردوه پارێزگاری ده‌ستور بکه‌م، ماده‌ی 140 یش ماده‌یه‌کی ده‌ستوریه"] .
مادده‌ی 140 خۆی له خۆی‌دا قومارێکه و به‌سه‌ر خاکی کوردستانه‌وه کراوه ، ئه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌ی هێنایه به‌ر باس و خستییه ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراقه‌وه گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کردووه و گه‌وره‌ترین کێشه و سه‌ریه‌شه‌شی دووچاری نه‌ته‌وه‌که‌مان کرد .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه شاره‌کانی تاران و ئه‌سته‌مبوڵ و دێمه‌شق و به‌غداد ، له هه‌ر یه‌که‌یاندا چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تێدا به‌دی ده‌کرێت ، ئایا ته‌نها فارسێک یان تورک و عه‌ره‌بێک ڕازی ده‌بن که ئه‌و شارانه بخه‌نه مه‌زادی ده‌نگدانه‌وه که ئاخۆ ئه‌و شارانه هی خانه‌خوێ‌یه یاخود هی نه‌ته‌وه نیشته‌جێکانی دیکه‌یه له‌و شارانه‌دا ؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره نه‌خێره ، چونکه له هه‌ر یه‌کێک له‌و نه‌ته‌وانه‌دا ئه‌گه‌ر که‌سانێکی خیانه‌تکاریش هه‌بن ئه‌وا هیچ کاتێک خیانه‌ته‌کانیان ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی که خاکه‌که‌یان بده‌نه ده‌ست چاره‌نووسێکی نادیار . به‌ڵام له به‌د به‌ختی کوردان‌دا نه ئاستی هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تیمان گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که سنوورێک بۆ خیانه‌تکاران دابنێین و نه خیانه‌تکاره‌کانیشمان هیچ هێڵێکی سووریا‌ن له پێش خۆیاندا بینیووه .
پڕۆژه‌ی فرۆشتنی که‌رکووک زۆر له مێژه یه‌کلایی کراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه . کاتێک له‌لایه‌ن ئیمپریالیزمی ئه‌مریکاوه حیزبی به‌عس گۆڕبه‌گۆڕ کرا ته‌نها یه‌ک عه‌ره‌ب له هیچ جێگایه‌کی "کوردستانی به عه‌ره‌بکراو"دا نه‌ما به شاری که‌رکوکیشه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌رله‌نوێ کوردستانی ته‌عریب کرده‌وه بریتی بوو له بارزانی و تاڵه‌بانی به ده‌رکردنی بڕیاری "قه‌ره‌بووکردنه‌وه" . واته ئه‌و بڕیاره‌ی که ده‌ریانکرد و گوتیان ده‌بێت ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که هاتوونه‌ته کوردستانه‌وه و مڵک و ماڵی کوردانیان زه‌وتکردووه ده‌بێت قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه به بڕه پاره‌یه‌کی خه‌یاڵاوی ، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ تاڵان‌کردنی ماڵی کورده‌کان دووچاری ماندوبوون هاتوون و نابێت ماندوبوونه‌که‌یان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت !!!!!!
ده‌بوو بۆ باسکردن له فیدراڵیش سوپاسی تاڵه‌بانیمان بکردایه ، چونکه ڕۆیشتنی تاڵه‌بانی هه‌میشه به نێو ئه‌و قوڕاوه‌دا بووه که به‌هۆی ئاو ڕشتنه‌که‌ی برایم ئه‌حمه‌ده‌وه دروست ببوو . ئه‌و ئاوه‌ی که برایم ئه‌حمه‌د ڕشتی ئاوی لامرکزی"سه‌رگه‌ردانی" بوو . ده‌سته‌واژه‌ی لامه‌رکه‌زی هه‌موو ئامانجێکی برایم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی بووه ، به‌پێی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش کوردان نه‌ک هه‌ر وه‌کو میوانیش قبووڵ نه‌ده‌کران له‌سه‌ر خاکی خۆیان ، به‌ڵکو وه‌کو کۆمه‌ڵێکی کۆچبه‌ری نیشته‌جێ له‌سه‌ر خاکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه حسابیان بۆ ده‌کرا .
ئه‌و کاته‌ی برایم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی باسی لامه‌رکه‌زییان هێنایه به‌ر باس هۆکاری دیکه‌ی له پشت بوو ، هۆکاره‌که‌ش بۆ له‌باربردنی مادده سێ بوو ، چونکه ئه‌و کات مادده سێی ده‌ستووری عێراقی له ئارادا بوو ، به پێی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه‌ش کورد و عه‌ره‌ب هاوبه‌ش بوون له خاکی عێراقدا . به‌ڵام که‌سانی وه‌کو برایم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی بۆیه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌یان هێنایه به‌ر باس تاوه‌کو دڵسۆزی خۆیان بۆ دڕنده‌یه‌کی وه‌کو جه‌مال عه‌بدول ناسری گۆڕکراو بسه‌لمێنن و له پای ئه‌م کورد فرۆشییه‌دا پۆستێکی ڕۆتینییان بۆ مسۆگه‌ر بکرێت له به‌غدادی عروبه‌دا.
کاتێک هه‌موو ئامانجه‌کانی تاڵه‌بانی ئه‌وه بووبێت که له لایه‌ن داگیرکه‌ره‌وه پۆستێکی بۆ دیاری بکرێت ، ئیتر چۆن له بڕیارێک پاشگه‌ز نابێته‌وه که بزانێت ده‌سه‌ڵاتی خودی خۆی لاواز ده‌بێت ؟
هه‌رچه‌نده دانانی مادده‌ی 140 خۆی له خۆی‌دا کێشه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد ، به‌ڵام کێشه دروستکردنی تاڵه‌بانیش بۆ مادده‌ی 140 له پێناوی ئه‌وه‌دا بوو که عه‌ره‌ب و تورکمان ددانی پێدا بنێن که سه‌رۆککۆماره ، چونکه کاتێک بزانێت سمێڵیش ده‌خاته بان ئه‌م ڕیشه‌ی که له دوی وێڵه ئه‌وا ڕێز له سوێند خواردنه‌که‌ی خۆی ده‌گرێت . ده‌نا له هیچ که‌سێک شاراوه نییه که ئه‌و گوتانه‌ی تاڵه‌بانی ده‌یکات هه‌تا خودی خۆیشی بڕوای پێی نییه و ڕێزیشی لێناگرێت.
پاش 40 ساڵ هاوخه‌باتی ، کاک نه‌وشیروان ده‌یدرکێنێت که تاڵه‌بانی له‌سه‌ر دوو په‌ت یاری ده‌کات و ده‌ڵێت :- [
تاڵه‌بانی هه‌تا ئێستاش له سه‌ر که‌رکوک به دو جۆر ئه‌دوێ:له‌كۆبونه‌وه تایبه‌تیه‌كانی دا له‌گه‌ڵ توركمانی كه‌ركوك‌و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی تورك پشتگیری له‌وه ئه‌کات که‌رکوک ببێته هه‌رێمێکی فیدڕاڵی. له کۆبونه گشتیه‌کانی كوردستانیش دا باسی ماده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك ئه‌كا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان].
له‌سه‌ر دوو په‌ت یاری کردنی تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ مل شکاندنی کوردان بووه و ئه‌م مل شکاندنه‌شی زۆر به سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕێوه بردووه . کاتێک تاڵه‌بانی ویستبێتی ملی لایه‌نێکی کوردی بشکێنێت له‌سه‌ره‌تادا هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردنی داوه ، ده‌سته‌مۆکردنه‌که‌ش به یارمه‌تیدانێکی ڕووکه‌شیانه بووه ، کاتێک زانیبێتی ئه‌و لایه‌نه به ئاسانی ده‌سته‌مۆ ده‌بێت ئه‌وا یارمه‌تیه‌کانی زیاد کردووه(بێگومان یارمه‌تیدانه‌کانیش به ویستی داگیرکه‌ران بووه) ، که نموونه‌ی ئه‌م جۆره ده‌سته‌مۆکردنه‌ش حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووه .
کاتێک تاڵه‌بانی هه‌ستی کرد که حیزبی دیموکرات نێچیرێکی زۆر چه‌وره له‌به‌ر ده‌میدا ، ئه‌و کات به‌ناوی هێزی پشتیوانه‌وه که‌وته یارمه‌تیدانی ڕووکه‌شیانه ، که‌چی ژێر به ژێریش که‌وته په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و هاندانی داروده‌سته‌ی عه‌بدوڵڵای موهته‌دیش دژ به‌م حیزبه ، که ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌م تیرۆرکردنی قاسملووی لێکه‌وته‌وه و هه‌م ئه‌م حیزبی دیموکراته‌ی ئیمڕۆی لێ شین بووه که ته‌واو به دڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانه .
به‌ڵام کاتێک تاڵه‌بانی زانیبێتی که لایه‌نی به‌رامبه‌ر به ئاسانی بۆی ده‌سته‌مۆ نابێت ئه‌و کات هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی سیخوڕی‌کردن مه‌به‌سته‌کانی مه‌یسه‌ر بکات ، که نموونه‌ی ئه‌م جۆره‌شیان هه‌ردوو لایه‌نی پ‌د‌ک-عێراق و پ‌ک‌ک بووه .
بۆ نموونه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ئاداری 1991 هه‌موو هه‌وڵی تاڵه‌بانی ئه‌وه بوو که حیزبه‌که‌ی ماڵی بارزانی ده‌سته‌مۆ بکات ، به‌ڵام هه‌م به‌هۆی ئه‌زموونی خوێناوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا و هه‌م به‌هۆی ئه‌و ده‌ست تێکه‌ڵاوییه‌ی ماڵی بارزانی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا هه‌موو ڕێسه‌کانی تاڵه‌بانی بوویه‌وه به خوری . کاتێک تاڵه‌بانی ڕێسه‌که‌ی بوویه‌وه به خوری ئه‌و کات ڕێگه‌ی سیخوڕیکردنی گرته به‌ر ، چونکه له ساڵی 1991دا(پاش ڕاپه‌ڕین) سه‌ردانی تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت {
ماڵی بارزانی هاوکاری پ‌ک‌ک ده‌که‌ن دژ به تورکیا} ، هه‌ر پاش ئه‌م سه‌ردانه سه‌ردانی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیش ده‌کات و ده‌ڵێت {
ماڵی بارزانی بوونه‌ته به‌شێک له تورکیا دژ به پ‌ک‌ک} ، واته دوو لێدوانی دژ به‌یه‌ک له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا .
ڕه‌وشی تاڵه‌بانی ده‌رباره‌ی په‌که‌که‌ش له‌و ڕه‌وشه باشتر نه‌بوو که له‌گه‌ڵ ماڵی بارزانی‌دا به‌سه‌ری برد ، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌م دوو هۆکاره‌ی خواره‌وه :-
1-پارتی کرێکارانی کوردستان پشت ئه‌ستوور بوو به نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا ، له نێو نه‌ته‌وه‌ی کوردیش‌دا هه‌میشه زه‌حمه‌تکێشانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی به بنچینه وه‌رده‌گرت نه‌ک هه‌ندێک به‌ڵێنی چه‌واشه‌کاریانه‌ی تاڵه‌بانی .
2- پارتی کرێکارانی کوردستان وانه‌ی ته‌واوه‌تی وه‌رگرتبوو له‌و مێژووه شوومه‌ی که لایه‌نه‌کانی دیکه به‌سه‌ریان بردبوو هه‌م له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا و هه‌م له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا .
له مانگی شوباتی ساڵی 1994یشدا ئاغای تاڵه‌بانی بانگێشتی ژماره‌یه‌ک له زه‌حمه‌تکێشانی ناوچه‌ی پشده‌ر ده‌کات که سه‌ر به (بزوتنه‌وه‌ی جوتیارانی کوردستان) بوون ، داوایان لێده‌کات که قه‌ڵاچۆی میراوده‌لیه‌کان بکه‌ن ، به‌م شێوه‌یه ڕێگه‌یان بۆ داده‌نێت و ده‌ڵێت :- [
میراوده‌لیه‌کان هه‌موویان خائین و خوێنمژن ، ده‌بێت به هه‌ر جۆرێک بووه سه‌رکوت بکرێن . به‌شێک له‌م میراوده‌لیانه سه‌ر به پارتین و به‌شێکیشیان سه‌ر به یه‌کێتین ، هه‌ردوو به‌شه‌که‌ش باره‌گای تایبه‌ت به خۆیانیان هه‌یه . بۆ ئه‌وه‌ی که براده‌رانی پارتی هه‌ست نه‌که‌ن که ئێمه یارمه‌تی ده‌ری بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕیه‌که‌ی ئێوه‌ین سه‌ره‌تا پالاماری ئه‌و میراوده‌لیانه بده‌ن که له نێو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندان و پاشان په‌لاماری ئه‌و باره‌گایه بده‌ن که سه‌ر به پارتیه‌کانه ، به‌ڵام ده‌بێت ده‌ستیان لێ نه‌پارێزن و ته‌مبێیان بکه‌ن] .
هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌م پیلان داڕشتنه ، تاڵه‌بانی نه‌مه‌یه‌کیش ده‌نووسێت بۆ مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی یه‌کێتی و ده‌ڵێت :- [ ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی جوتیارانی ئاژاوه‌گێڕ شه‌ڕیان به میراوده‌لیه‌کان فرۆشت ئه‌وا ته‌نها 24 سه‌عات ددان به خۆتاندا بگرن ، پاش 24 سه‌عات ده‌بێت ئه‌و بزوتنه‌وه خائینه له‌ناو ببه‌ن و کوردستانیان لێ پاک بکه‌نه‌وه] .
پاشان کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [
ره‌نگه هه‌بن له دۆڕاندنی هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردستان دا قازانجی سیاسی بکه‌ن، به‌ڵام ئێمه هیچ ده‌سکه‌وتێکی سیاسی یا مادی له دۆڕاندنی مه‌ترێکی سه‌رزه‌مینی کوردستان دا به ده‌س نا‌هێنین].
بێگومان ئه‌م ڕه‌نگه‌یه‌ی کاک نه‌وشیروان ته‌نها مه‌به‌ست له هه‌ردوو لایه‌نی ی‌ن‌ک و پ‌د‌ک-عێراقه ، چونکه ئه‌وه‌ی که سه‌رتاپای ژیانی بریتی بووبێت له دۆڕاندنی کوردستان و هیچ باکێکیشی نه‌بووبێت له‌و دۆڕاندنه هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی بوون ، ئه‌نجامی ئه‌و دۆڕاندنانه‌ش ڕازیکردنی داگیرکه‌ران و سوککردن و ماڵوێرانی کوردانی به دوادا هاتووه .
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی دۆڕاندنی کوردستان نه‌بوویایه ئه‌وا هیچ کاتێک داگیرکه‌ران به هانایانه‌وه نه‌ده‌هاتن ، چونکه له هیچ که‌سێک شاراوه نییه که هێنده‌ی جه‌لالی و مه‌لایی بوونه هۆکاری ئاشناکردنی داگیرکه‌ران به کوردستان و کوردیان پێ سه‌رکوت کرد ئه‌وا هیچ کاتێک داگیرکه‌ر به توانای خۆی نه‌یده‌توانی وه‌ها کوردان سه‌رکوت بکات و ئاشناش ببێت به کوردستان .
یه‌کێتی و پارتی هیچ کاتێک باکیان نه‌بووه له دۆڕاندنی کوردستان ، چونکه ئه‌م دۆڕاندنه بووه به پیشه‌یه‌ک و به میراتی بۆیان ماوه‌ته‌وه . ئه‌گه‌ر بارزانی باوک و ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی خه‌زوور شاری "موسڵ"یان دۆڕاندبێت ، ئه‌وا ده‌بێت شاری که‌رکوکیش بکرێته قوربانی ساتوسه‌وداکه‌ی بارزانی کوڕ و تاڵه‌بانی زاوا که به‌ناوی مادده‌ی 140وه بیدۆڕێنن .
درێژه‌ی هه‌یه .....
جه‌لال چوارتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست