لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی..- به‌شی یانزه‌هه‌م
Thursday, 13/10/2011, 12:00
به‌رده‌وامی هه‌وڵدانی سه‌لاحه‌دین له‌خۆ به‌هێزکردنیا له‌سوریا
له‌به‌رواری 29/3 دا بوو که‌له‌به‌غدا خه‌لیفه‌موستدی مرد و خه‌لیفه‌ناسر هاته‌جێی له‌م ماوه‌دا زیاالدین شاره‌زووری له‌گه‌ڵ وه‌فدێکدا له‌به‌غدا بوو بۆ ووت‌وێژی کێشه‌کانی ناوچه‌ی موسل و سه‌لاحه‌ین. زهیرالدین عه‌تار سه‌رۆکاری سوێندخواردنی خه‌لیفه‌ی تازه‌ی ده‌کرد که‌خه‌لیفه‌ناسر بوو، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێک دوای ئه‌و ڕووداوه‌زهیرالدین دیارنه‌ماوهه‌واڵ هات که‌مردووه.
به‌پێی نووسراوه‌کانی ابن الاسیر که‌ده‌ڵێت: زهیرالدین عه‌تار پێنج ڕۆژ دوای ئه‌م سوێند خواردنه‌گیراو دیارنه‌ما، هه‌تا لاشه‌ی مردویان فڕیدایه‌ده‌ره‌وه‌سه‌رجاده، خه‌لکی به‌غدا لاشه‌که‌یان به‌سه‌رجاده‌دا ڕاکێشا‌و ژێر له‌قه‌یان خست و پارچه‌پارچه‌یان کرد ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ده‌یانووت ده‌ستی له‌کوشتنی خه‌لیفه‌ی پێشوودا بووه.
(که‌لتوری جه‌نگه‌ڵی عه‌ره‌ب لێره‌شدا ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر موسوڵمانی ڕاستن، شه‌یتانیش واز له‌مردوو ده‌هێنێ)
له‌جێی زهیرالدین، پیاوێکی تر دانرا به‌ناوی مجدالدین ساحب و ناونرا به‌شیخ الشیوخ و به‌وه‌فدیک نێررا بۆ ناوچه‌ی موسل بۆ ناوبژی نێوان لایه‌نانی کێشه‌ی ناوچه‌که. له‌به‌غداوه‌وه‌فدێکی تر نێرران بۆ ئه‌سفه‌هان به‌سه‌رۆکایه‌تی سردارالدین بۆ لای په‌هله‌وانی فه‌رمانڕه‌وای هه‌مه‌دان و ئه‌سفه‌هان و ناوچه‌ی خۆراسان (نه‌خشه‌ی ژماره4) بۆ گۆڕینی نووسراوی ووته‌ی ڕۆژی هه‌ینی که به‌ناوی خه‌لیفه‌ی تازه‌وه‌بخوێنرێته‌وه.
له‌سالی 1180 دا سه‌لاحه‌دین له‌ده‌ریادا به‌هێزه‌کانیه‌وه‌چوو بۆ ناوچه‌ی ژێر ده‌سته‌ڵاتی مه‌سیحیه‌کان و ده‌وری به‌یرووت، به‌ڵام چوونکه‌له‌په‌یمانی شه‌ڕوه‌ستاندا بوون، شه‌ڕ ڕووی نه‌دا و سه‌لاحه‌دین و له‌شکره‌که‌ی به‌هه‌ندێ تاڵانی ڕازی بوون‌و، گه‌ڕایه‌وه‌به‌ره‌و ناوچه‌ی بیررا و فورات .
له‌م ماوه‌یه‌دا که‌نزیک ناوچه‌ی قلیج ئه‌رسه‌لانی بوو چوو بۆ لای نورالدین موحه‌مه‌د که‌ئورتوقیدی/سه‌رداری حه‌سنکیفا بوو وه‌کچی قلیج ئه‌رسه‌لان خێزانی بوو دۆستێکی سه‌لاحه‌دین بوو، ئه‌م سه‌رکرده تورکه بوو که‌هه‌میشه‌حه‌زی له‌ئافره‌تی گۆرانی بێژ بوو هه‌تا یه‌کێک له‌ژنه‌کانی گۆرانی بێژ بوو.
بێ گوومان خه‌زووری که‌قه‌لیج ئه‌رسه‌لان بوو خۆش حاڵ نه‌بوو به‌دۆستایه‌تی نورالدینی زاوای له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین دا و له‌ڕقی ئه‌مه‌داوای ئه‌وزه‌ویانه‌ی لێ کرده‌وه‌که‌پێی دابوو وه‌ک به‌شێک له‌ماره‌یی کچه‌که‌ی. وه‌ک عماد ا‌لدین باس ده‌کا وده‌ڵێت: قلیج ئه‌رسه‌لان له‌لایه‌نی سه‌لاحه‌دینه‌وه‌پێی ڕاگه‌یه‌نرا که‌نابێ ده‌ستدرێژی بکاته‌سه‌ر نورالدین چونکه‌له‌په‌یمانی دۆستایه‌تیدایه‌له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دیندا.
له‌کاتێکدا سه‌لاحه‌دین و نورالدین به‌یه‌کگه‌شتن، سه‌لاحه‌دین زۆرڕێزی لێ گرت و کۆمه‌ڵێ به‌خشیشی پێدا که‌یه‌کێک له‌وانه‌سه‌د هه‌زار دینار بوو، سه‌لاحه‌دین ئه‌مه‌ی ده‌کرد وه‌ک‌خۆپیشاندانێک بۆسه‌رکرده‌کانی ناوچه‌که،ئه‌گه‌ر لایه‌نگری بکه‌ن چۆن سوود وه‌رده‌گرن له‌لایه‌نگیری، وا باس ده‌کرا که‌سه‌لاحه‌دین له‌ناوچه‌که‌دا له‌مانگی شه‌شه‌وه‌تا مانگی ده‌مایه‌وه.
له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا سه‌لاحه‌دین نامه‌ی ناڕه‌زایی له‌قلیج ئه‌رسه‌لانه‌وه‌پێگه‌شت که‌نورالدین په‌یوه‌ندی خراپ بووه‌له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یدا که‌ژنی بوو، ئه‌مه‌سه‌لاحه‌دینی تووڕه‌کرد و ده‌یوت:
' گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ لێدانی ته‌نها دووڕۆژی پێ ده‌چێ، وه‌ڕای سپارد که‌پێی بڵین گه‌ر گه‌ڕامه‌وه‌ناوه‌ستم هه‌تا ده گه‌مه‌لای و له‌ناوی ده‌به‌م.'
به‌م هه‌ڕه‌شه‌قلیج ئه‌رسه‌لان ترسا‌و ئیتر وازی هێنا، له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین له‌نزیک شاری مه‌لاتیه‌بوو.
له‌ماوه‌ی گه‌ڕنه‌وه‌یدا سه‌لاحه‌دین هه‌واڵی مردنی سیف ا‌لدین فه‌رمانڕه‌وای موسلی پێ گه‌شت که‌بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵ فه‌رمانڕه‌وای موسل بوو. عزالدین مه‌سعود جێی گرته‌وه‌چونکه‌سه‌نجارشای کوڕی سیف ا‌لدین ته‌مه‌نی 12 ساڵ بوو. له‌کاتی بوونی به‌فه‌رمانڕه‌وی موسل، عزالدین مه‌سعود نوسخه‌ی په‌یمانی ڕیککه‌وتن و دۆستایه‌تی سیف الدینی نارد بۆ سه‌لاحه‌دین که‌هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی موسل نا بێ بکا، سه‌لاحه‌دین له‌وه‌ڵام دا ده‌یووت:
' په‌یمانه‌که‌به‌س له‌نێوان خۆی و سیف ا‌لدین دا بووه‌و له‌باره‌ی ئه مه‌وه‌ده‌بێ پرسیار له‌خه‌لیفه‌ی به‌غدا بکا. '
بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ نه‌بی سه‌لاحه‌دین ده‌یووت:
' من ته‌نها داوای سێ گۆشه‌ی ڕه‌وحه‌وسه‌روج وحران/جه‌زیره‌ده‌که‌م،'
که‌ماوه‌ی شه‌ست میل له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌لبیرراوه‌له‌سه‌رڕووباری فورات بوو. ئه‌م کێشه‌یه‌بۆ ماوه‌یه‌ک به‌رده‌وام بوو، سه‌لاحه‌دین نه‌یده‌ویست موسل به‌زۆربگرێ و چوونکه‌خه‌لیفه‌ی به‌غدا به‌رده‌وام داوای له‌هه‌ردولا ده‌کرد که‌به‌برایانه‌کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکرێ خوێنی موسوڵمانان نه‌ڕێژن.
له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین ناچاربوو واز له‌موسل بێنێ و چوو به‌ره‌و سنجار و پاش ماوه‌یه‌ک گه‌مارۆدان سنجاری گرت و فه‌رمانڕه‌وایه‌کی لێ دانا. له‌م کامپه‌ینه‌دا توانی جێ پێی خۆی له‌سنجار بکاته‌وه‌و ناچاربوو بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ سوریا له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌سیحیه‌کان که‌له‌خۆکۆکردنه‌وه‌دا بوون بۆ جه‌نگ.
کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین له‌ناوچه‌ی موسل دوایی هات به‌په‌یمانێک له‌نێوان قه‌لیج ئه‌رسه‌لان و فه‌رمانڕه‌وای موسل و دیاربه‌کردا، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین توانی سنوور دانێ بۆ فراوانبوونی ده‌سته‌ڵاتی قلیج ئه‌رسه‌لان له‌ناوچه‌که‌دا.
ڕوپێن ،سه‌رداری ئه‌رمه‌نیه‌کان تاوانبارکرابوو به‌وه‌ی که‌خێله تورکومانه‌کانی بانگده‌کرد بۆ له‌وه‌ڕگاکانی ناوچه‌که‌ی خۆی و ئینجا هه‌ستابوو به‌تالانکردنی مه‌ڕوماڵاتیان.
سه‌لاحه‌دین به‌هێزه‌کانی یه‌وه‌ڕۆشت بۆیان، له‌فوراته‌وه‌به‌ره‌و ڕوباری ڕه‌ش که‌ڕووبارێکه‌به‌ته‌نیشت شاخی ئامانه‌سدا ده‌ڕوا به‌ره‌و قه‌ڵایه‌کی ئه‌رمه‌نیه‌کان له‌کاتێکدا خه‌ریک بوون قه‌ڵاکه‌یان چۆڵده‌کرد، به‌ڵام له‌شکری سه‌لاحه‌دین پێ یان گه‌شت وده‌ستی گرت به‌سه‌ر زه‌خیره‌کاندا، ڕووپێن ده‌یویست سه‌لاحه‌دین ڕازیکاو دیله‌کانی ئیسلامه‌کان به‌ردا به‌په‌یمانێکی ڕێککه‌وتن، و پاش ئه‌وه‌سه‌لاحه‌دین به‌ره‌و حه‌ما که‌وته‌ڕێو گه‌ڕایه‌وه، له‌وێشه‌وه‌به‌ره‌و حمس له‌به‌رزاییه‌کانی ئۆرینتۆس دابه‌زین، لێره‌دا سه‌لاحه‌دین خه‌به‌ری مردنی براکه‌ی تورانشای بیست و زۆر پێی ناڕه‌حه‌ت بوو، یه‌ک ڕۆژ به‌ته‌نیا دانیشت وپه‌یوه‌ندی به‌که‌سه‌وه‌نه‌کرد.
وه‌ک باس ده‌کرا توورانشا ئاو‌و هه‌وای ئه‌سکه‌نده‌ریه‌ی به‌دڵ نه‌بوو و به‌رده‌وام ئێشی کۆلیکی سکیه‌شه‌ی هه‌بوو، هه‌ر به‌یه‌کێک له‌و سک یه‌شانه‌کۆچی دوایی کرد.
له‌پاش مردنی تورانشا، ناوبانگی به‌دڵ فراوانی و به‌خشنده‌ده‌رچوو به‌جۆرێک که‌له‌لا یه‌ن هه‌ندێ له‌شاعیرانه‌وه‌چه‌ندین هۆنراوه‌ی به‌سه‌را هه‌ڵدراوه، دووسه‌د هه‌زار دینار قه‌رزار بوو که‌سه‌لاحه‌دین قه‌رزه‌کانی ده‌دایه‌وه. له‌کاتێکدا له‌سووریا بووله‌کێشه‌یه‌کدا له‌گه‌ل ابن المقدم که‌یه‌کێک بوو له‌لایه‌نگره‌توورکه‌کانی سه‌لاحه‌دین، هه‌ندێ کێشه‌ی بۆ فه‌رمان ڕه‌وایی سه‌لاحه‌دین دروست کرد و له‌کاتی سه‌رخۆشی دا له‌دژ سه‌لاحه‌دین ده‌دوا و له‌فه‌رمانڕه‌وایی دا که‌م ته‌رخه‌م بوو، به‌ڵام ده‌وریکی گرنگی بینی له‌مه‌یدانی جه‌نگدا له‌میسر دژ ڕه‌شه‌کان له‌ساڵی 1169 وله‌یه‌که‌م په‌لاماری مه‌سیحیه‌کان بۆ سه‌ر میسر له‌ناوچه‌ی دمیات و هه‌ر وه‌ها ده‌ورێکی گرنگی بینی له‌داگیرکردن و له‌ناوبردنی دژایه‌تی سه‌لاحه‌دین دا له‌یه‌مه‌ن.
ده‌نگووباسی مردنی تورانشا نه‌گه‌شته‌سه‌لاحه‌دین وه‌ک عمادالدین که‌خۆی له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دیندا بوو باس ده‌کاو ئه‌ڵێت:تورانشا له‌به‌رواری یه‌کی حه‌وتی ئه‌وساڵه‌دا ده‌مرێ و به‌سه‌لاحه‌دین ناڵێن هه‌تا یه‌کی یانزه. له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌لاحه‌دین له‌ناوچه‌ی فورات و ده‌وری دیاربه‌کرو موسل و سنجارو شاره‌زوور بوو، په‌یوه‌ندیکردن زه‌حمه‌ت بوو له‌کاتێکدا که‌له‌گه‌ڕانی به‌رده‌وام دا بوو.
سه‌لاحه‌دین هه‌ر چه‌ند له‌ناوچه‌کانی فورات و سووریا بوو، به‌رده‌وام ده‌یویست ئاگاداری کارووباری سوریا‌و میسر‌و فه‌رمانبه‌رانی بێ ، وه‌ک براکه‌ی عادل که‌ده‌چێ بۆ حه‌ج له‌سه‌رڕیی دا هه‌والی کارووباری ناوچه‌کان ده‌پرسێ و به‌نامه‌سه‌لاحه‌دین ئاگادارده‌کا ئه‌گه‌ر هه‌ر ناڕه‌زایی یه‌ک ببوایه‌له‌فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌کان.
له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ سووریا‌وه‌فدی خه‌لیفه‌ی به‌غدا شهاب ا‌لدین بشیر له‌وێ بوو. ده‌یویست له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دیندا بچێ بۆ میسر‌و له‌وێ بچێ بۆزیاره‌تی سه‌رگۆڕی ئیمامی شافیعی دوو ڕۆژ بمێنێته‌وه‌وله‌وێوه‌به‌ره‌و مه‌که‌بکه وێته‌ڕێ. سه‌لاحه‌دین فاروق شای له‌دیمه‌شق له‌جێی خۆی به‌جێ ده‌هێڵێ و له8/12/1181 دا و له 2/1دا ده‌گاته قاهیره.
له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌میسر مایه‌وه‌که‌ڕێکه‌وتی مانگی یه‌ک و دووی ساڵی 1182 ی ده‌کرد پاش ئه‌وه‌نامه‌ی نارد بۆ فه‌رمانڕه‌وای ئه‌یوبی له‌یه‌مه‌ن که‌وا سه‌لاحه‌دین دێت بۆحه‌ج کردن و پاره‌و ڕۆبی شه‌ره‌فی بۆ ئاماده‌که‌ن و ئاماده‌بن بۆ هاتنی، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک ده‌رکه‌وت که‌وا نه‌بوو سه‌رگه‌رمی سه‌یرکردن و پشکنینی قه‌راغه‌کانی ڕووباری نیل و له‌وکاته‌دا له‌ده‌زگای له‌شکری مه‌قس دانیشتبوو.
هه‌تا مانگی شه‌ش له‌میسر مایه‌وه‌چوونکه‌سه‌رگه‌رمی کێشه‌یه‌ک بوو له‌گه‌ڵ به‌دووه‌کانا و زه‌ویه‌کانی لێ ده‌سه‌ندنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌هه‌ندێ کێشه‌ی تووش بوو، دووبه‌ش له‌سێی به‌شی ئه‌م زه‌ویانه‌ی ده‌ستده‌گرت به‌سه‌ردا و ده‌یدا به‌ومیسریانه‌ی که‌له‌ناوچه‌ی فیوم زه‌ویه‌کانیان لێ سه‌ندبوون، وه‌هه‌واڵی پێگه‌شتبوو که‌به‌دووه‌کان خه‌ریکی هه‌ندێ بازرگانین له‌گه‌ڵ فرانکه‌کاندا، له‌به‌رئه‌وه‌فه‌رمانی دا که‌ده‌ست بگرن به‌سه‌ر به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌وساڵه‌یاندا و به‌زۆر ناچاری کردن که‌بارکه‌ن بۆناوچه‌ی ڕۆژئاوا.
به‌دووه‌کان له‌ناوچه‌ی تانیس ده‌ستیان کردبو به‌جه‌رده‌گه‌ریو تاڵانی وخه‌ڵکی ناوچه‌که‌یان بێزارکردبوو، که‌کاتێک هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین ده‌چوون بۆ لێدانیان ڕایانده‌کرد بۆ ناو زه‌لکاوو قامیشه‌ڵانه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌سه‌لاحه‌دین هه‌ندێ هێزی تری نارد بۆسه‌رکوت کردنیان.
باسی ئه‌م کێشانه‌له‌نامه‌کانی نێوان الفازل و فاروق شا دا ده‌کرا، ئه‌م به‌دووانه‌نه‌ک ته‌نها له‌میسر به‌ڵکوو له‌سووریاش کێشه‌یان هه‌بوو، وه‌ک باسیان ده‌کردو ده‌یانووت: ئه‌گه‌ر فرانکه‌کان به‌هێزبن و بێن بۆشه‌ڕ ئه‌مان وه‌ک ئازارن له‌په‌راسووماندا ده‌بێ له‌ناویان به‌رین، به‌ڵام له‌کاتی پێویستدا سه‌رچاوه‌ی چاکبوون بۆ ناونوسیان بۆ شه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌سه‌لاحه‌دین خۆی دڵیانی ڕاده‌گرت و زۆرحه‌زی نه‌ده‌کرد که‌کێشه‌ی ببێ له‌گه‌ڵیانا.
له‌کامپه‌ینی دژ‌مه‌سیحیه‌کانا، به‌دووه‌کان له‌وانه‌بوو 55000 جه‌نگاوه‌ر په‌یداکه‌ن بۆ‌سه‌لاحه‌دین له‌کاتی پێویستدا. ئه‌م به‌دووانه‌هه‌موو یا زۆربه‌ی عه‌ره‌ب بوون و دامووده‌زگا له ده‌ست کوردوو توورک دابوون. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یانکه‌ن به‌دوژمن الفازل پێشنیاری وابوو ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌ست به‌سه‌رابگرن، ده‌بێ له‌جیی ئه‌وه‌پاره‌یه‌کی باشیان بده‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌دڵسۆزی ولایه‌نگریان به‌لای خۆیانا ڕاکێشن، یا ئه‌گه‌ر زۆر سه‌رپێچیان کرد هه‌وڵبده‌ن زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانیان به‌بارمته بگرن.
له‌کاتێکدا فه‌رماندارانی سه‌لاحه‌دین به‌م کێشانه‌وه‌خه‌ریک بوون مه‌سیحیه‌کان له‌خۆ کۆکردنه‌وه‌دا بوون بۆ په‌لاماری حیجاز و مه‌که‌و مه‌دینه. ڕاینالدی دی چاتیلۆن سه‌رکرده‌ی فه‌ره‌نسی مه‌سیحیه‌کان له‌ناوچه‌ی کیراکه‌وه‌نیازی بووئه‌م په‌لاماره ده‌ست پێ بکا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی مارقیزی ده‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین ئاگادار کرا به‌نیازو جمووجوڵی مه‌سیحیه‌کان له‌مانگی شه‌ش دا. الفازل به‌نامه‌یک له‌ئیلاته‌وه‌ئاگادار کرابوو که‌ڕێگه‌و نه‌خشه‌ی مه‌سیحیه‌کان بۆ په‌لاماری حیجاز دانراوه‌که‌له‌ده‌شتی ته‌بووکه‌وه‌به‌ڕێ ده‌که‌ون به‌ره‌و حیجاز، ئه‌مه‌له‌به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌وه ماوه‌ی 120میل‌یا 192 کیلۆمه‌تره.
بۆ ئه‌م کامپه‌ینه مه‌سیحیه‌کان پێویستیان بوو به‌به‌دووه‌کان بۆ یارمه‌رتیدان و ڕێ نیشاندان وپه‌یداکردنی ئاو‌و سه‌ده‌ها حوشتر بۆیان. لێره‌دا فاروق شا به‌له‌شکرێکه‌وه‌له‌کیراکه‌وه‌دوایانکه‌وتبوو که‌وتبووه‌تاڵانی ناوچه‌که‌و ڕیناڵدی سه‌رکرده‌ی مه‌سیحی به مه‌بێزاربوو و نه‌یده‌ویست له‌شکرێکی دوژمن له‌م ماوه‌دووروودرێژه‌دا به‌دوایانه‌وه‌بیت و وازی له‌کامپه‌ینه‌که‌هێنا.
له‌هاوینی ساڵی 1181 دا عماد ا‌لدین جارێکی‌تر له‌میسر بوو، له‌له‌گه‌ڵ مجد ا‌لدین موبارک که‌سکرتێری توورانشا بوو له‌یه‌مه‌ن. ئه‌وانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ عماد ا‌لدین بوون وه‌ک: موفق ا‌لدین حه‌مزه‌که‌له‌گه‌ڵ وه‌فدی سه‌لاحه‌دیندا له‌موسل گه‌ڕابوونه‌وه‌و شمس ا‌لدین ابن الفراش که‌قازی عه‌سکه‌ری نورالدین و‌سه‌رکرده‌ی پێشووی زه‌نجی یه‌توورکه‌کان بوو، وه‌یه‌کێک له‌باوه‌ڕ پێکراوه‌کانی سه‌لاحه‌دین بوو.
له‌ماوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا، ڕۆژێک له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له‌سه‌ردانێک به‌که‌شتی له‌ڕووباری نیل و ڕاوکردندا که‌هه‌موو میوانی عماد ا‌لدین بوون، له‌پاش نان خواردن و خه‌وی پاش نیوه‌ڕو کۆمه‌ڵێک چه‌کدار دێن له‌چه‌کدارانی قه‌ره‌قوش و هه‌موویان گرتن، و به‌تاوانی ئه‌وه‌ی مجدالدین موباره‌ک که‌فه‌رمانڕه‌وای پێشووی شاری زه‌بیدی یه‌مه‌ن بوو له‌خه‌زێنه‌ی ووڵاتی یه‌مه‌ن پاره‌ی دزی بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ده‌بوو بکه‌وێته‌ژێر لێکۆڵینه‌وه، میوانه‌کانی تر به‌ردران و داوای لێ بوردنیان لێ کرا، به‌ڵام مجد ا‌لدین پاش ماوه‌یه‌ک ودانه‌وه‌ی هه‌شتا هه‌زار دینار و لێکۆڵینه‌وه‌له‌هه‌ندێ حساباتی تر به‌ردرا.
ئه‌م گرتن و لێ کۆڵینه‌وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌هه‌ندێ که‌مووکووڕی و گه‌نده‌ڵی له‌دامووده‌زگای ووڵاتی یه‌مه‌ندا باس ده‌کرا، له‌پاش ئه‌وه‌ی که‌تورانشا یه‌مه‌نی به‌جێ هێشت وسه‌رۆکاری کارووباری یه‌مه‌ن به‌ره‌ڵایی تێکه‌وتبوو به‌هۆی ناکۆکی نێوان هه‌ندێ له‌خێله‌کان و کاربه‌ده‌ستانه‌وه.
(تێبینی: هه‌ندێ له‌گه‌نده‌ڵه‌کانی خۆمان پێویستیان به‌قه‌ره‌قوشێکه‌بۆ هه‌ق و حساب کردن له‌گه‌ڵیان)
له‌نامه‌یه‌کدا سه‌لاحه‌دین بۆ سه‌فادین عادیلی برای ده‌نووسێ ئه‌و ئه‌ڵێت:
'ئه‌م ووڵاتی یه‌مه‌نه‌وه‌ک جێگای سه‌روه‌ت وسامانی زۆره، و ئێمه‌ئه‌و هه‌موو مه‌سره‌فه‌مان تێدا کرد و له‌شکرمان نارد به‌هیوای ئه‌وه‌ی که‌داهاتوو مه‌سه‌ره‌فه‌کانمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌به‌ڵام تا ئێستا هیچی وا مان وه‌ده‌ست نه‌هێناوه'
به‌لای سه‌لاحه‌دینه‌وه‌وا بوو که‌فه‌رمانڕه‌وایانی یه‌مه‌ن تاڵانی سامانی وڵاته‌که‌یانکردووه‌و له‌به‌رئه‌وه‌سه‌لاحه‌دین هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ری نارد بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و سه‌یرکردنی حساباتی داهاتی یه‌مه‌ن. ئه‌م پیاوانه‌ی نارد به‌سه‌رۆکایه‌تی شه‌ریم ا‌لدین کوتلوبا که‌په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌لاحه‌دینه‌وه‌بوو له‌م لێ کۆڵینه‌وانه‌دا. له‌ساڵی 1182 دا سه‌لاحه‌دین برایه‌کی تری نارد به‌ناوی توخوتین که‌خۆی سه‌رۆکاری کاروباری یه‌مه‌ن بکا.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌هه‌ندێ کێشه‌ی تر له‌م ماوه‌دا بۆ سه‌لاحه‌دین په‌یدا بوو، السالح له‌حه‌له‌ب له‌مانگی یانزه‌و دوانزه‌دا نه‌خۆش که‌وت و هه‌واڵ هات که‌ده‌رگاکانی شاری حه‌له‌ب داخراو له‌به‌رواری 4/11 دا السالح کۆچی دواییکرد، پاش حه‌ڤده‌ڕۆژ نه‌خۆشی که‌ته‌مه‌نی هێشتا نۆزده‌ساڵ بوو. له‌م ماوه‌کورته‌ی ژیانیدا توانی سه‌رۆکاری کارووباری حه‌ڵه‌ب بکا، به‌لام به‌رده‌وام کێشه‌له‌نێوان فه‌رمانبه‌رانو ئه‌میره‌کانیا هه‌بوو، وه‌توانای فه‌رمانڕه‌وایی به‌س به‌سه‌ر حه‌ڵه‌ب و ده‌وروپشتیا زیاتر نه‌بوو. نه‌مانی ئه‌م فه‌رمانڕه‌وا لاوه‌فرسه‌تی زیاتری بۆ سه‌لاحه‌دین په‌یدا کرد که‌ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر حه‌ڵه‌بداو سنووری ده‌سته‌ڵاتی فراوانکا.
له‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌وه، باس ده‌کرا که‌به‌ده‌سیسه‌ی سه‌لاحه‌دین السالح له‌ناوبراوه‌که‌ژه‌هر کراوه‌ته‌خواردنیه‌وه‌و پیاوێک به‌ناوی علام ا‌لدین سوله‌یمان که‌سه‌ر به‌سه‌لاحه‌دین بووه‌ده‌ستی له‌م پلانه‌دا بووه. به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌بوو که‌ڕاستی ئه‌م پیلانه‌ده‌رخا،و له‌پاش ئه‌م ڕووداوه‌علام ا‌لدین سوله‌یمان ده‌بێت به‌لایه‌نگری سه‌لاحه‌دین.
له‌م ماوه‌دا له‌نامه‌کانی نێوان سه‌لاحه‌دین و فاروق شا و تقی ا‌لدین و نه‌سیرالدینی ئامۆزای که‌له‌ناوچه‌کانی حمس و حما و ده‌وری موسل و دیار به‌کره‌وه‌له‌باره‌ی نه‌مانی السالحه‌وه چه‌ندین باس‌و وتوێژ هه‌بوو. له‌م ماوه‌دا پێویست بوو چاودێری هێزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان بکرێ، چوونکه‌له‌وانه‌بوو‌به‌فرسه‌تی بزانن وهه‌وڵبده‌ن حه‌له‌ب داگیرکه‌ن. یا نه‌ده‌کرا ڕێ به‌هێزه‌کانی توورکه‌کانی ناوچه‌ی موسل بده‌ن که‌بێن بۆ داگیکردنی حه‌ڵه‌ب و ببنه‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین له‌ناوچه‌که‌دا.
(سه‌یری نه‌خشه‌ی ژماره8). (سه‌رچاوه، ئیبن ئه‌بی ته‌ی، وه‌هرانی)
ئه‌وناوچانه‌ی که‌له‌م نه‌خشه‌یه‌دان وه‌ک: بالیس، قه‌ڵای جه‌بار، مانجیب ،تل بشیر، البیرا که‌تقی الدینی لێ بووله‌ناوچه‌ی فورات. ئه‌وه‌ئاشکرابوو که‌چه‌ندین هێز ده‌یانویست حه‌ڵه‌ب داگیرکه‌ن، یه‌کێک له‌وانه‌هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین بوو.
له‌م کاته‌دا نه‌ده‌کرا‌پلانێک بۆ‌داگیرکردنی حه‌له‌ب دانرێ، چوونکه‌هێزه‌کانی فاروق شا روبه‌ڕوی هێزی مه‌سیحیه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تی ڕێنالد دی چاتیلۆن وه‌ستابوو، و‌تقی ا‌لدین چاوه ڕووانی هێزی یارمه‌تی بوو،چونکه‌هێزی توورکه‌کانی موسل به‌سه‌رۆکایه‌تی عزالدین مسعود له‌ڕوباری فوورات په‌ڕیبوونه‌وه‌ده‌یانویست به‌ره‌و حه‌ڵه‌ب بێن. وه‌السالح پێش مردنی وه‌سیه‌تی کردبوو که‌ته‌نها عزالدین ده‌توانی ببێته‌فه‌رمانڕه‌وای حه‌له‌ب بۆئه‌وه‌ی حه‌له‌ب له‌ده‌ست زه‌نجی یه‌کانا بمێنێته‌وه.
له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین دووربوو له‌حه‌له‌ب بۆ به‌ره‌نگاری هێزه‌کانی عزالدین، و هێزه‌کانی تقی الدینی هێزی پێویستی له‌گه‌ڵ نه‌بوو بۆ به‌ره‌نگاریان، عزالدین گه‌شته‌حه‌ڵه‌ب له‌گه‌ڵ مجاهدالدین قه‌یماز سوێندی شه‌ره‌فی فه‌رنانڕه‌وایی خوارد که‌کاروبار بگرێته‌ده‌ست له‌به‌رواری 29/12دا. سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌بوو به‌ره‌و حه‌ڵه‌ب و له‌به‌رواری 7/1 دا گه‌شت و فریای داگیرکردنی نه‌که‌وت، وه‌له‌نامه‌یه‌کدا بۆ یه‌کێک له‌ئه‌میره‌کانی شاری حه‌ڵه‌بی ده‌نووسێ و ده‌ڵێت:
' به‌ڕێزتان ده‌زانن به‌کۆچی دوایی سه‌رکرده‌ی به‌ڕێز، ناوچه‌ی حه‌ڵه‌ب ده‌که‌وێته‌سنووری ده‌سته‌ڵاتی ئێمه‌وه‌به‌ڵام ئێمه‌ویستمان له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی کوڕی سه‌رۆکی خوالێ خۆش بوودا بمێنێته‌وه‌و له‌په‌یمانو وه‌سیه‌تی سه‌رۆکی پێشوودا ئه‌مه‌ڕوونکراوه‌ته‌وه. ئیمه‌زۆربه‌ی ناوچه‌ی ده‌وری حه‌ڵه‌ب و قه‌ڵاکانمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌بێجگه‌له‌شاره‌که، که‌وازمان هێنا له‌داگیرکردنی‌وه‌ک ڕێزدانانێ بۆ وه‌سیه‌تو ویستی باوکی خوالێ خۆش بووی، به‌ڵام ئێستا ڕواڵه‌تی ڕاستی دیاره‌بۆ هه‌موو لایه‌ک و هیزه‌کانی تقی ا‌لدین نزیکن له‌شاره‌که‌ده‌بوو بانگکرایه‌بۆ سه‌رۆکاری کارووبار، ده‌بوو پیاو به‌هه‌ڵسووکه‌وتی پیاوانه‌وه‌کاری بکردایه. '
سه‌لاحه‌دین ئه‌م فرسه‌ته‌ی له‌ده‌ست چوو که‌له‌م کاته‌دا حه‌له‌ب داگیرکا، له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه‌وه‌ک پروپاگه‌نده‌یه‌کی سیاسی، بۆ خه‌لیفه‌ی به‌غدا و بۆ سه‌رکرده‌کانی ناوچه‌کان و ئه‌میره‌کانی ناوچه‌کانی خۆی نووسی که‌له‌م کاته‌دا پێویستمان به‌یه‌کگرتن هه‌یه‌بۆ به‌ره‌وڕوبوونه‌وه‌ی بێ ئیمانه‌کان و ئێمه‌مافی فه‌رمانڕه‌وایی حه‌ڵه‌بمان هه‌یه‌و به‌ره‌وڕوی مه‌سیحیه‌کان بووینه‌ته‌وه‌که‌ده‌یانه‌وێت ناوچه‌که‌ده‌گیرکه‌ن. باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌ده‌سته‌ڵاتدارانی موسل په‌یمانه‌کانیا شکاندووه‌که‌له‌گه‌ڵ ئیمه‌دا وئاماده‌ن په‌یمان له‌گه‌ڵ دۆژمنه‌بێ ئیمانه‌کان دا ئیمزا که‌ن له‌دژی ئێمه، وه‌باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌حه‌ڵه‌ب سپێردراوه‌به‌ئێمه‌له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌موسته‌دای به‌غداوه.
هێزه‌کاکنی فه‌رمانڕه‌وای موسل له‌م ماوه‌دا توانیان بگه‌نه‌حه‌له‌ب، چوونکه‌هێزه‌کانی فاروق شا دوور بوون له‌ناوچه‌که‌و له‌م ماوه‌دا سه‌رگه‌رمی پارێزگاری ناووچه‌کانی حیجازبوون که‌مه‌سیحیه‌کان نیازیان بوو داگیریکه‌ن. بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌م په‌یوه‌ندی و پروپاگه‌ندانه‌به‌رده‌وام بوو، وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی توورکه‌کان ده‌ڵێت: به‌پێی یاسای قه‌لاقشه‌ندی که‌سه‌لاحه‌دین هه‌موو ده‌سته‌لاداری سوریا و میسری پێ دراوه‌بێجگه‌له‌حه‌ڵه‌ب. (سه‌رچاوه: ئیبن ئه‌سیر)
له‌پاش ئه‌م ڕووداوانه‌سه‌لاحه‌دین سه‌رگه‌رم بوو به‌کارووباری پارێزگاری میسره‌وه له‌دژهه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌کانی سیقیلیه‌کانی خوارووی ئیتالیا، به‌ڵام ڕزگاری بوو له‌م هه‌ڕه‌شه له‌ڕووداوێکدا که‌هێزی سیقلیه‌کان تووشی ڕه‌شه‌باو تۆفانێک بوون له‌ناوچه‌ی بێلاڕیک که زۆربه‌ی که‌شتیه‌کانیان نوقم ده‌بن و له‌ناوده‌چن.
له‌م ماوه‌دا وه‌رزی وه‌ستانی سه‌فه‌ری ده‌ریا بوو که‌سه‌لاحه‌دین ده‌ستی کرد به‌گه‌ڕان به‌ناوچه‌کانی سه‌رقه‌راغ ده‌ریا و شاری ئه‌سکه‌نده‌ریه‌و دیوار‌و به‌رگری شاره‌که‌ی به‌هێزده‌کرد، وه‌له‌وێوه‌گه‌ڕایه‌وه‌به‌ره‌و قاهیره‌و به‌ڕێگای دمیاتدا.
له‌ڕێکردنیا له‌ناوچه‌کانا له‌گه‌ڵ خه‌لک وفه‌رمانڕه‌واکاندا ووت‌وێژی ده‌کردو و باسی مه‌سیحیه‌کانی ده‌کرد که‌له‌ڕێی جاسووس و به‌کرێگیراوه‌وه‌هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ست بخه‌نه‌کاری میسره‌وه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ دروستکردنی کێشه‌و دژایه‌تی سه‌لاحه‌دین، له‌به‌رئه‌وه‌سه‌لاحه‌دین‌به‌کارهێنانی یه‌سترو ئه‌سپ سواری قه‌ده‌غه‌کرد بۆهه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیسلام نه‌بوون، له‌مه‌سیحی و جووله‌که‌وه‌ک: کاتبودوکتۆر وکاربه‌ده‌ستان، زۆربه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌جووله‌که‌و مه‌سیحی بوون .
سه‌لاحه‌دین بڕیاریدا به‌کردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌یه‌ک له‌قاهیره‌له‌به‌رواری 16/3 دا و مانگی دووسه‌د دیناری مه‌سره‌ف بۆ دانا و له‌گه‌ڵ زه‌خیره‌ی گه‌نم که‌له ناوچه‌ی فه‌یومه‌وه‌بۆی بێت و له‌گه‌ڵ چه‌ندین کارمه‌ندو دکتۆردا، وه‌بڕیاری دا که‌خه‌سته‌خانه‌ی فوستات بکرێته‌وه‌که‌ماوه‌یه‌کی زۆر بوو داخرابوو له‌گه‌ڵ مانگانه‌ی پێویست دا بۆ مه‌سره‌فی، له‌به‌رواری 18/3 دا سه‌لاحه‌ین چوو بۆ ناوچه‌ی بیرکات الجووب که‌مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تی دانیشتنی خۆی بوو و له‌وێ عادیلی برای بینی، له‌م ماوه‌یه‌دا بڕیاریاندا که‌چوار کچی العادل ماره‌که‌ن له‌چوارکوڕی سه‌لاحه‌دین .
له‌حه‌ڵه‌ب هه‌ندێ کێشه‌په‌یدابوو که‌حه‌له‌بیه‌کان حه‌زیان له‌چاره‌ی موجاهیدالدین قه‌یماز یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانڕه‌وای موسل نه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌میرێکیان به‌ناوی حوسام ا‌لدین تومان کێشه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ئه‌میره‌کانی موسلدا ، موسلی یه‌کان هه‌وڵیان ده‌دا که‌له‌سه‌رکارده‌ریکه‌ن و له‌ڕقی ئه‌وه‌ده‌یوویست بڕوا بۆ لای فرانکه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌به‌ندیان کرد. سه‌رکرده‌یه‌کی تریان به‌ناوی عمادالدین سوله‌یمان چوو بۆ لای سه‌لاحه‌دین، له‌هه‌مان کاتدا زه‌نجیه‌کانی حه‌له‌ب و موسل باسی ئه‌وه‌یانده‌کرد که‌حه‌له‌ب بگۆرنه‌وه‌به‌ناوچه‌ی سنجار که‌به‌ده‌ست لایه‌نگرێکی سه‌لاحه‌دینه‌وه‌بوو. به‌لای عزالدین خۆیه‌وه‌ده‌سته‌ڵاتداری حه‌ڵه‌ب هیچ سودی نه‌بوو، توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو که‌په‌لاماری دیمه‌شق بدا‌و داگیریکا.
به‌شی داهاتوو، به‌شی 12 گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین له‌میسره‌وه‌بۆ سوریا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست