کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ به‌رێز سکرتێری گشتی (ی.ن.ك) مام جه‌لال.

Saturday, 09/05/2009, 12:00


به‌رێز مام جه‌لال جه‌ند ڕۆژێکه‌ له‌ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی و حیزبی به‌ڕێزت ده‌ر ئه‌که‌ویت. که‌ خه‌ریکی بانگه‌وازکردنی بۆ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان په‌یمان و به‌لێنی چاکسازی به‌ خه‌لکی کوردستان ویه‌‌کێتی ئه به‌خشیی. به‌ڕێز ئێمه‌ش ئا لێره‌وه‌ داوات لی ئه‌که‌ین که‌ یه‌کێتی له‌ ئه‌مریکا پاك بکه‌یته‌وه‌ له‌ خه‌ڵکی کۆنه‌ جاش و کۆنه‌ به‌عسی. خه‌لکی دڵسۆز و خاوه‌ن ڕابردوو پاك و پر له‌ سه‌روه‌وری بهێنیته‌ پێشه‌وه‌. به‌ر جاوترینیشیان سه‌ره‌وه‌ر حه‌وێز لێپرسراوی کۆمیته‌ی ئێستای ئه‌مریکا که‌ کاتی خۆی به‌ زه‌ماله‌ی به‌عسی بوون جوو بۆ ئه‌ورۆپا بۆ ولاتی بولغاریا خوێندنی له‌وێ ته‌واو کرد و تا ته‌واو کردنی خوێندنه‌که‌شی مانگانه‌ی له‌ سه‌فاره‌تی عیراقی وه‌ ئه‌گرت. ئێمه‌ش ئه‌و کاته‌ سینگی خۆمان دابووه‌ به‌ر گوله‌ی به‌عس. به‌ڕێز مام جه‌لال هه‌تا دوێنی که‌ شه‌ری ناوخۆ بوو سه‌روه‌ر ئه‌یوت ئه‌گه‌ر مناله‌که‌شم ئه‌کیتی بێت سه‌ری ئه‌برم. وه‌ به‌ وه‌ره‌قه‌ی پارتی سه‌فه‌ری کوردستانی ئه‌کرد له‌ کاتێکدا هیچ یه‌کیتیه‌ك نه‌ی ئه‌توانی سه‌فه‌ری کوردستان بکات. وه‌ پاساویشی بۆ ئه‌م کاره‌ی ئه‌وه‌ بوو‌ که‌ گوایه‌ له‌و کاته‌دا دایکی به‌رهه‌م ساڵح و خیزانی عمر فتاح سه‌فه‌ریان کردووه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌ی گوایه‌ ئه‌و بۆ نه‌یکات. به‌ڕیز مام جه‌لال له‌ وه‌ته‌ی سه‌روه‌ر بووه‌ به‌ به‌رپرسی کۆمیته‌، یه‌کێتی له‌ ئه‌مریکا که‌سی به‌ دوه‌ره‌وه‌ ناماوه‌. جاری جاران خۆت له‌ بیرته‌ که‌ سه‌ردانت ئه‌کردین ده‌ڤه‌ری واشنتۆن جمه‌ی ئه‌هات له‌ یه‌کێتی. به‌ڵام ئێستا بۆ ده‌رمانش یه‌کێتی لێ نیه‌. هه‌موو خه‌ڵکه‌ پاك و خاون ڕابردوو پاکه‌کانی له‌ یه‌كیتی دوور خسته‌وه‌ به‌ بیانۆی نه‌بوونی شه‌هاده‌ و نه‌زانینی زمان. وه‌ هه‌روه‌ها له‌ زۆر شوێنیش وتویه‌تی پێشمه‌رگه‌ی کۆن جییه‌ وا سوکایه‌تی به‌ خه‌ڵکی خاوه‌ن شه‌هید کردووه‌. ئێمه‌ش یه‌کێتی به‌ هی خۆمان ئه‌زانین و خۆمان به‌ خاوه‌نی ئه‌زانین تۆش به‌ مامی گه‌وره‌مان. تکایه‌ هیمه‌تێکمان بۆ بکه‌.
به‌رێز مامه‌ گیان چه‌ند جارێك ئه‌م قسانه‌مان له‌ ڕیگای جیا جیا وه‌ داوه‌ به‌ گوێی قوباد گاله‌بانی به‌لا‌م به‌ڕیزی له‌به‌ر سه‌ر قالی و یان به‌ بیانۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و نایه‌وێت ده‌ست وه‌ربداته‌ کاری ڕێکخستن خۆی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ لاداوه‌ جا داوا له‌ به‌ ڕیزت ئه‌که‌ین هیمه‌تێکمان بۆ بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ببینه‌وه‌ به‌ خاوان پێگه‌ به‌هێزه‌که‌ی جارانمان له‌ ئه‌مریکا. وه‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی کوردستانمان مسۆگه‌ر بکه‌ین بۆ خۆ پاك کردنه‌وه‌ له‌ خه‌لکی کۆنه‌ جاش و کۆنه‌ به‌عسی.

ده‌سته‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی (ی.ن.ك)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە