لەشۆرشی نێرگزەوە بۆ سەرای ئازادی،
Monday, 07/03/2011, 12:00
گروپی شۆڕشی نێرگز
سڵاو
بەرلە ٢٠ ساڵ خەڵکی شاری سلێمانی لە بەرەبەیانی ٧-٣ دا کۆتاییان بە دوا سیستەمی داگیرکەری باشووری کوردستان هێنا کە ناوی لە خۆی نابوو (حیزبی بەعس) ، ئەو بەرەبەیانیە زەماوەندیی شادی گەل بوو، ڕۆحی شەهیدان شاد بوون، زەماوەندی نەوەی نوێی پاش ئەنفال و کیمیاباران بوو.
بەرەبەیانی ٧-٣ هاواری دانیستوانی شاری راپەرین ، شاری خۆپێشاندان بوو. ئەو هاوارو قیژەیە دەسەڵاتێکی ستەمکاری تێکشاندو شاربەدەری کرد. خۆشیان باوەڕیان بەوە نەبوو لە ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی لاشەی چڵکاوخۆرەکانیان لەسەریەک گرمۆڵە بکرێت. ئەو بەرەبەیانیەی خەڵک ڕابوون ، سیخوڕەکان و پیاوانی دەسەڵات کونە مشکیان لێ ببوو بەقەیسەری، زۆربەیان یا کوژران یا هەڵهاتن. ئەو خۆفۆشانەشی کەمانەوە، دواتر بوونە ئەندامی دوو زل حیزبەکەی کوردستان و دوترایش دەنگی ئەمانە لە هەڵبژاردنی پەڕلەماندا یەکسان کرد بەدەنگی(هاوڵاتیەک گهنجێک. مامۆستیهکی ئاینی، ژنێک، پێشمەرگەیەکی دێرین، ڕێکخستنێکی دێرینو زیندانێکی سیاسی پارتی و یەکێتی، بە پاساوی ئەمیان قوتابخانەی ئەسڵی کوردایەتیەوەو، ئەوەی تریشیان بە بیانووی ڕاماڵینی دەسەڵاتی خێڵەکی هەزاران گەنجی ئەم ووڵاتەیان کردە چەکدار و ڕەوانەی تەنووری شەڕی ناوخۆیان کردن. ٢٠ساڵە ئەم دوو حیزبە بە بیانووی هەڕەشەی دەرەکی و پاراستنی ئەزمووونێکی ساوا، کورسی دەسەڵاتیان بۆ خۆیان قۆرخ کردو سەروەت و سامانی گەلیان خستە خزمەت بنەماڵەو تاک سەرکردەو مشەخۆرو دەستوپێوەندەکانیان
ئەی هاوڵاتییە خۆڕاگرهکانی سەرای ئازادی، لە یادی ٢٠ ساڵەی ڕاپەڕینی شاری سلێمانیدا بڕیاربدەن
_ ئەوە ئێوەن، شەرعیەتی دەسەڵاتی گەل دەگێڕنەوە بۆ گەل
ئەوە ئێوەن، مەدالیای ڕاستەقینەی ئازادی لە بەرۆکی شاری سلێمانی و کوردستان دەدەن
ئەوە ئێوەن، پێناسەی وون بووی مێژوو دەخەنەوە سەر ڕاستە ڕێگهی خۆی
ئەوە ئێوەن، بڕیار دەدەن کێ پێشمەرگەیە و کێش بەڵتەجی حیزبە
ئەوە ئێوەن، کۆتایی بەسەیفولئیسلامی قەزافی و جەمال موبارەکی کوردی دێنن
ئەوە ئێوەن، ڕێگە نادەن مولازم موحسینێکی کوردی زمان، گەمە بەشەرەفی کیژەکانی سلێمانیەوە بکات
ئەوە ئێوەن بە ڕەنگ و ئایدیای جیاوازەوە بڕیارتان داوە کۆمەڵگایەک دروست بکەن دروشمی سەرەکیتان ئەمە بێت: (گەرانەوەی کەرامەت و ئازادی و دادپەروەری بۆ گەل)
ئهوه ئێوهن، سهرای ئازادی دهکهنه دوا ویستگهی ههڵتهکاندی ئهم سیستهمه گەندەڵو تۆتاریتالییە
ئهوه ئێوهن، دهبنه سهربازی گیان لهسهردەستی گهڕاندنهوهی کهرکوووک و خانهقین و شەنگال و باقی خاکه داگیرکراوهکان، نهک سهرکرده گەندەڵو ملەکچەکان
باپێکهوه هاواربکهین گەر مولازم موحسین، ئاسۆی دەلاکی شەهیدکردین ، ئەوا ئەمڕۆ ڕێژوان و سورکێوو گەرمیان و بیلال و ئومێد بەدەستی مولازم موحسینەکانی سەری ڕەش و قەڵاچوالان شەهید کران
بهردهوامبن ئهی نهوهی درێژهپێدهری ڕاپهڕین سهرکهوتنمان زۆرنزیکه
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_154282511292864&ap=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست