ئایا خوێڕیگەرێتى پارتیەكان لە ناوەڕاستى نەوەدەكان لە هەڵەبجە بوونى هەبووە؟
Thursday, 05/02/2009, 12:00
مەسەلەیكى كوردى هەیە كە دەڵێت" بۆ ڕیش چوو سمێڵشى نا لەبانى" نازانم بۆ دەست كەوتنەوەى چ شتێك پارتى لە هەڵەبجە داواى لە هەموو كادرەكانى كردووە بچنە دادگاو سكاڵا لەسەر من تۆمار بكەن؟ئاخر ئەوە نازانن پەندە كوردیەكە دەڵێت "ئەم هەویرە ئاو زۆر ئەكێشێت "پەنێكى كوردیەو ڕەنگە فەرەیدوون و جاشەكانى باش لەم پەندە تێنەگەن لەبەر ئەوەتا ڕادەیەك بۆیان شى كەمەوە ئەگەر بشیانەوێت زۆر زۆر بەوردى بۆیان شى ئەكەمەوە بەڵام با جارێك ئەمە بەسبێت....شوڕشى ئەیلول دەیان كەسى بەدڕەوشتى تێدابووە لە سنورى هەڵەبجەدا و خەریكى كارى بەدڕەوشتى بوون دواى تەسلیمى بەعس بوونەوە بوون بە جاشو بەعسى و هەندێك لەوانە بەنوێژى نیوەڕۆ كوژران و هەندێكتریان مانەوە دواى ڕاپەڕین پارتى گرتوونیەتە خۆى و كارەبەدەڕەوشتیەكانى شۆرشى ئەیلول و جاشێتى و بەعسیەتیەكەشى بە خەبات بۆ حساب كردوون .
دواى بڵاوبوونەوەى وتارەكەم لەسەر لقى 12 و ناوچەى پارتى لە هەڵەبجە هەموو ئەو پارتیانەى كە خۆیان بە پاك دەزانن و تەنها تێبینیان لەسەر ئەوە هەبووە كە من لە وتارەكەدا نوسیوومە
"خەڵكى هەڵەبجە شایەتى خوێڕییگەرى پارتییەكانى ئەو سەردەمەن"
ئەگەر ئەوانەى دەڵێن وەها نییە با بڕۆن سەردانێكى بزوتنەوەى ئیسلامى بكەن ،ئەوانەى كە چوونە ماڵەكەى" محیدین ڕەحیمى كوژراوى دەستى پاراستن"لە هەڵەبجەى شەهید بۆ ئەوەى لەوێوە ئەو هەموو كارە بەدڕەوشتیانە ببینن كە پارتیەكانى ئەو سەردەمە لە هەڵەبجە كردوویانە،خۆ زۆر زەحمەت نییە بۆ ئەو 27 سكاڵا كارەو فەرەیدوون و جاشەكانى ئەتوانن پێشمەرگەكانى بزووتنەى ئیسلامى بدوێنن بۆ ئەوەى باسى ئەو هەموو هەموو بەدڕەوشتیانەتان بۆ بكەنەوە و خۆتانتان پیشان بدەنەوە كە پارتى خەریكى چى بووە و بۆ خۆشتان و بۆ تەواى خەڵكى هەڵبجە و كوردستان،ئێستاش ئەگەر باسى ساڵى نەوەدەكان بكەیت لە هەڵبجە یەكڕاست دەڵێن ئۆ ساڵى"هین هینێن" تەنانەت فولكەى عومەری خاوەر ناوێكى زۆر نەشیاویان بۆ دانابوو ( x )كە ئێرە شوێنى ووتنى نییە.
ساڵەكانى 1994و1995و1996 چەندین ئافرەت لە هەڵەبجەدا كوژران لەلایەن ( ) من ناتوانم باوەڕ بەوە بكەم كە هەموو ئەو ئافرەتانە لەلایەن ئیسلامیەكانەوە كوژراون ئەمەش پاكانە نییە بۆ ئیسلامیەكان ڕاستە هەندێكیان لەلایەن ئیسلامیەكانەوەكوژران بەڵام زۆربەیان لەلایەن ئەوانەوە دەكوژران كە ئیغتسابیان كردبوون،چونكە ئافرەتى وەها كوژراوە هیچ كەس گومانى خراپى نەبووە لێى تەها ئەوانە زانیویانە كە كارى بەد ڕەوشتیان لەگەڵدا كردووە،ئەو ساڵانە كێ حوكمڕانى هەڵەبجە بوو؟بۆ ئەو ئافرەتانە خەڵكى كوێ بوون؟ كێ ئیغتسابى ئەكردن؟
ئیسلامى ؟نەخێر جگە لە هەندێكیان
یەكێتی؟نەخێر.
شیوعى و حسك و یەكگرتووەكان نەخێر
زۆبەیان لەلایەن پارتیەكانەوە ئیغتساب ئەكران
ئێستا ئەوەى لەسەرەو گوتمان سەلمێنەرى ئەم دەستەواژەیەى خوارەوە بۆیە پێویستە ئەوانەى باوەڕ بەوە ناكەن كە با بڕۆن بەوردى مێژووى 3 ساڵ دەستەڵاتى پارتى لە ساڵانى نەوەدەكاندا بخوێننەوە،ئەوكاتە ئەزانن چیان بە خەڵك كردووە.
ئەگەر لەسایەى نیمچە دەستەڵاتێكدا ئەوەندە كارى قێزەون و بەد ڕوشتیان كردبێت بەرامبەر هەندێك لە ئافرەتانى هەڵبجە ئەى ئەبێت دەستەڵاتى تەوایان هەبێت چى بكەن بە ژن و كچى هەڵەبجە.
" ئەمانە ئامادەن ژن و كچى هەڵەبجەش هەتك بكەن ئەگەر بنەماڵەى بارزانى ئەمریان پێبكات"
بۆئەوەى هەموو لایە بزانن سەدان دوكاندارى هەڵبجە هەیە كە ئێستاش قەرزى لەلاى پارتیەكانە و یەكێك لەو دووكاندارانە كە ناوى ئەحمەد ووتى زیاتر لە 10 هەزار دینارى سویسرى ئەوكاتەم قەرزم لەلاى پارتیەكان هەبوو كاتێك چوومە لایان بۆ داواكردنى قەرزەكانمان گووتیان تۆ جەلالیت نەڕۆیتە دەرەوە ئەتكوژین و ژن و كچەكانیش دەگێین،قسەكانى كاك ئەحمەد و دەیانى وەك ئەو بەڵگەو بناغەى وتارەكەى منە نەك قسەى هەڵبەستراو فەرەیدون و تەواى بەرپرسانیش خۆیان باش ئەزانن ڕابدوویان چۆنە بۆیە نایانەوێت ئاشكرا ببێت ،من باوەڕم بە دادگا نییە بەڵام با من و فەرەیدون و جاشەكانى و ئەوانەى دادگایان لێگرتووم لە نێو بازاڕى هەڵبجە و لەبەردەم خەڵكدا ڕووبەڕوو قسە بكەین با خێزان و عایلەكانیشتان ئامادەبن ئەو كاتە من قسە ئەكەم ....ئیتر خۆتان و ڕابردووتان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست