کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


حاكم قادر حه‌مه‌جان موڵكه‌كانی سلێمانی ده‌فرۆشيت

Saturday, 21/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٤ سلێمانی
  ئێواره‌ی دويني حاجی سلێمان برا قادری حه‌مه‌جان ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، له‌ دوای كوشتنی زانا حه‌مه‌ ساڵح قائيمقامی ناوه‌ندی سلێمانی ‌، حاكم قادر خه‌ريكی فرۆشتنی زۆربه‌ی مولكه‌كانێتی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی ته‌نها له‌ ماوه‌ی 3 رۆژدا بايی 15 ملێۆن دۆلاری له‌ زه‌ويه‌كانی بناری گويژه‌ و ئه‌زمه‌ر و راپه‌رين و خه‌راجيان و قه‌ره‌داغ فرۆشتووه‌.
هه‌روه‌ها حاجی سلێمان ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه،‌ كه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی ئاگاداری قاله‌ی حه‌مه‌جانی كردۆته‌وه‌ گه‌ر زۆر له‌ سه‌ر بابه‌تی ده‌ست له‌كاركشانه‌وه‌ له‌ يه‌كێتی بروات ئه‌وا ليپێچنه‌وه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌ جۆرێك هه‌رچی گه‌نده‌ڵی و تاوان و ساخته‌كاری زه‌مه‌نی سه‌رۆك شاره‌وانيشی بۆ زيندوو ده‌كرێته‌وه‌.
به‌لام قادر حه‌مه‌جان ته‌نها له‌ ئاسايشی گشتی ئه‌و ده‌ست له‌كار كشانه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه ‌و به‌ نيازه‌ تاوانه‌كه‌ی زانا حه‌مه‌ سالح بخاته‌ ئه‌ستۆی وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌ڕيوه‌به‌ری ئاسايشی سلێمانی چه‌ند ئه‌فه‌سه‌رێكی ديكه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ حاكم قادر حه‌مه‌جان ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانی دوبه‌رابه‌ر زياد كردووه ‌و شه‌وانه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ و مانه‌وه‌ی له‌ دوای 12 شه‌و ده‌گۆريت، ئه‌وه‌ش زانراوه‌ ته‌واوی دۆسيه‌كانی زانا حه‌مه‌ ساڵح له‌لای جه‌لال تاله‌بانیيه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هيچ ليكۆلينه‌وه‌يك نه‌كريت ته‌نها راپۆرتی پزيشكی داده‌وه‌ری و نامه‌يه‌ك و نووسراوێكی زانا له‌ دۆسيه‌كه‌ی لای حاكمه‌كه‌ی لێكۆلينه‌وه‌كه‌يه‌، كه‌ ناتوانيت هيچ ئاكامێكی ليكۆڵينه‌وه‌ی لێ وه‌ربگيرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە