تورکیا له ناوچه‌ی دیانه و سیده‌کان باره‌گای سه‌ربازیی دروست ده‌کات
Monday, 13/04/2009, 12:00
1868 بینراوە
سه‌رچاوه‌ی هه‌وال ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی میدیاوه‌پێ ی ڕاگه‌یاندین، که تورکیا ده‌ستی کردۆ به‌ئاماده‌کاری دروستکردنی باره‌گای سه‌ربازی له‌دیانه‌وسیده‌کان که‌نزیکن له‌خواکوورک وخنرینه، هه‌روه‌ها جێگای نیشتنه‌وه‌ی هێلیکۆپته‌ریشی لێ دروست ده‌که‌ن.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی تورکیا له لایه‌نی سێ قۆڵی یه‌وه‌جی به‌جێ ده‌کریت واته‌تورکیاو ئه‌مریکاو حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ک به‌شێک له‌عێراق. هه‌روه‌ها له‌هه‌ولێریش ناوه‌ندی میکانیزمێکی سێ قۆڵی دژ به PKK دروست کراوه. له ڕانیه‌ش باره‌گای سه‌ربازی دینه دروستکردن به‌حکم ئه‌وه‌ی له قه‌ندیله‌وه نزیکه.
کۆمپانیاێکی توورکی به‌ناویMakyol ئه‌وباره‌گا سه‌ربازه‌توورکیانه‌دروست ده‌کات،هه‌مان کۆمپانیاش فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێرو جاده‌ی نێوان هه‌ولێرو پردێ وکه‌رکووکی دروست کردووه.
ئه‌وباره‌گا سه‌ربازێ توورکیانه‌که‌تا ئێستا له‌ژێر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پ.د.ک واته کوردستانی باشوور هه‌ن به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن.
1. بامه‌ڕنێ 50 ده‌بابه‌و2000 هه‌زار سه‌ربازی تورک هه‌ن.
2. باتوفه‌و کانی ماسی یه‌ک 1000 هه‌زار سه‌ربازی تورک و20 ده‌بابه‌ی لیۆپرای ئه‌ڵمانی لێیه.
3. سێ 3 ده‌بابه‌و ترومبێلی پلاکای مه‌ده‌نی عێراقی مه‌ده‌نی که به‌کار ده‌هینرێن بۆ هاتووچۆی کاروباری جاسووسی وسیخوری تورکی له ئامێدیی.
4. له‌شیلادزێ و ده‌لالووک 10 ده‌بابه و زیاتر له500 سه‌ربازی تورک هه‌یه.
ئه‌مانه هه‌موو ساڵێک له‌مانگی ته‌باخ وتیرماه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌مۆڵگایانه‌بۆ درێژده‌کرێته‌وه.