کورته‌یه‌ک له ژیان و گوزه‌رانی هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د
Saturday, 14/03/2009, 12:00
به‌شێکی ئه‌م زانیارییه کورتانه‌م له ده‌می له یه‌کێک له حیمایه‌کانی هێرۆ وه‌رگرتووه، به پێویستی ئه‌زانم به کورتی و به ئه‌ده‌به‌وه چه‌ند نهێنییه‌ک له سه‌ر ژیانی ئه‌م خانمه‌تان بۆ باس بکه‌م، سه‌ره‌تا به‌وه ده‌ست پێده‌که‌م، که بێگوومان هه‌ر که‌سێکی تر بێت، نابێت ئه‌و جۆره نهێنیانه‌ی ژاینی تایبه‌تیی باس بکرێت، چونکه زۆر ئاسیاییه کێ چی ده‌کات، بیکات، یان چی بخوات و گوزه‌رانی چۆن بێت، ئه‌مانه ده‌چنه ده‌ستتێوه‌ردان له کاری شه‌خسیی، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی که خۆیان و مێرد و که‌سوکاریان ئه‌و ڕۆڵه سیاسیی و ئیدارییه گرنگه‌یان هه‌یه ده‌ستیان له گۆڕانکارییه‌کانی کۆمه‌ڵگا و سیاسه‌تدا هه‌یه، ده‌بێت کاره‌کانیان شاراوه نه‌بێت و باسی لێوه‌بکرێت.
من لێره‌دا ڕه‌چاوی ئه‌وه ده‌که‌م، که ته‌نها لایه‌نێکی ژیانی هێرۆ باس بکه‌م، له‌وه زیاتر شته‌کانی تر به جوان نازانم قسه‌ی لێوه بکه‌م، جگه له‌وه‌ش هه‌رچییه‌کی تر له‌وه زیاتر باس بکه‌م، ڕه‌نگه سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی ئه‌م باسه بدۆزرێته‌وه.
هێرۆ خان وه‌کو تاڵه‌بانی مێردی ئه‌و خووه ناشرینه‌ی، ئه‌میش وه‌کو جارانی تاڵه‌بانی ته‌سبیحێک به ده‌ستێوه‌یه‌تی، به‌رده‌وام په‌نجه‌کانی ده‌جوڵێنێت.
ته‌سبیح بادان خوویه‌کی ناشرینی کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتووه. له بێکارییدا، مێشکی که‌سه‌کان به‌وه‌وه ده‌خڵافێنێت و بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ سنووردار ده‌کات، ئێمه باسی لایه‌نه ئاینییه‌که ناکه‌ین، چونکه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره، به‌ڵام ئه‌م جۆره خووه، لێکدانه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژییه بۆ به‌تاڵی و بێکاریی و بێئارامیی ئه‌و جۆره که‌سانه، که بیرکردنه‌وه‌یان سه‌قامگیر نییه.
جگه له‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، هێرۆ خان به‌رده‌وام پاره له به‌ر ده‌ستیایه‌تی و پاره دێته لای، ئیتر به‌شێکی چالاکییه‌کانی خۆی به ژماردنی پاره‌وه خه‌ریک کردووه، بۆیه زۆر کاتیش که ته‌سبیحه‌که‌ی به ده‌سته‌وه نابێت، ئه‌وا لاستیکی پاره پێچانه‌وه له ده‌ستی ده‌ئاڵێنێ و له‌م په‌نجه‌یه‌وه ده‌یباته ئه‌و په‌نجه‌ی، له‌و ده‌سته‌وه ده‌یگوێزیته‌وه بۆ ده‌سته‌که‌ی تر.
هێرۆ خان ژنێکی نۆرماڵ نییه، مه‌به‌ستم له باری ده‌روونییه‌تی، که هه‌میشه له دڵه‌ڕاوکه و بێ متمانه‌ییه و قه‌له‌قدا ده‌ژی، حه‌زی له تێکه‌ڵبوون و کۆڕ و دانیشتن نییه، ئه‌گه‌ر بوو به تووشییه‌وه، نازانێت دوو قسه‌ی ڕێک‌و پێک بکات، هیچ کاتێک نه‌یتوانیوه، دڵی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ڕابگرێت، بۆیه سه‌ره‌تا و کۆتایی قسه‌کانی به دڵئێشان و تووره‌بوون و قسه‌ی ڕه‌ق کۆتایی پێهێناوه. ئه‌و که ژنی جه‌لال تاڵه‌بانییه و له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا زۆر وڵاتی بینیوه، له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌دیب و خه‌ڵکی خوێنه‌وار و که‌سایه‌تیی به‌ناوبانگدا دانیشتووه، ده‌بوو نموونه‌ی زیره‌کی و وریایی بوایه، به‌ڵام هیچ کات نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی بتوانێت وه‌کو سیاسییه‌ک ڕه‌فتار و قسه بکات، یان که‌مێک لێی بزانێت، بۆیه تا بۆی بکرێت خۆی له هه‌موو شتێک دزیوه‌ته‌وه، چونکه تێده‌که‌وێت و ناتوانێت هیچ بڵێت، زۆر که‌س پێی وایه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به ویراسی نه‌خۆشن، چونکه ئه‌م خه‌سله‌ته له برا و له خوشکه‌کانیدا هه‌یه، هه‌موویان وه‌کو یه‌ک وان.
پێش چه‌ند ساڵێك هێرۆ خان سه‌ردانی مناڵپارێزی کوردستانی کرد، له‌و کاته‌دا له یه‌کێک تووڕه ده‌بێت و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی له ده‌ست ده‌وێته خواره‌وه،، به‌ڕێوه‌به‌ڕی مناڵپارێزانیش به په‌له داده‌نوێته‌وه و قه‌له‌مه‌که‌ی بۆ هه‌ڵده‌گرێته‌وه، ئه‌یداته‌وه ده‌ستی، که‌چی له باتی سوپاس و پێ‌زانین، پێی ئه‌ڵێ: که‌ره. ئه‌مه ته‌نها سوپاسێک بوو، هێرۆ پێشکه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌ری مناڵپارێزانی کرد له سلێمانی.
هێرۆ خان تا دره‌نگانێک ناخه‌وێت، که‌سێک نییه هاوڕێی بێت، تاکه هاوڕێیه‌ک هه‌یبێ، هه‌ڤاڵ خه‌جۆیه، ژنی عومه‌ر فه‌تاحیش له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له ژنه به‌رپرسه‌کانی تر ده‌چن بۆ لای و ماستاوی له به‌ر ده‌مدا ده‌که‌ن، به‌ڵام وه‌ک هاوڕێ، ته‌نها هه‌ڤاڵ خه‌جۆیه و نهێنی یه‌کتریان زۆر له لایه، هه‌موو شه‌وێک داده‌نیشن، پێکه‌وه یه‌ک قاپ ویسکی ده‌خۆنه‌وه تا ده‌مه‌و به‌یانی ته‌ماشای که‌ناڵی فلیم و فلیمی ڤیدیۆ ده‌که‌ن، هه‌ندێ جاریش به گۆرانی وتن تا کاتژمێری چوار و پێنجی به‌یانی به خه‌به‌ر ده‌بێت، هێرۆ به‌دمه‌سته و جنێو و قسه‌ی سووک و ناشرین له ده‌می دێته ده‌ره‌وه، که به سه‌رخۆشی به خزمه‌تکار و کاره‌که‌ر و حیمایه‌کانی ئه‌دات. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشانه ئه‌وه‌یه، زۆربه‌ی شه‌و ئه‌وه‌نده ده‌خواته‌وه و مه‌زه‌ی به سه‌ردا ده‌کات، گێژ ده‌بێت و ده‌ڕشێته‌وه، ده‌بێت حیمایه‌کانی که له ده‌ورین، ئه‌وان پاکی بکه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست