مه‌له‌وانه درۆزنه‌كه خنكا و قایمقامیش خنكێنرا
Saturday, 14/04/2012, 12:00
هه‌موو چیرۆكی مه‌له‌وانه درۆزنه‌كه‌مان گوێ لێ بووه،گوایه دوو جار درۆی كردووه،جاری یه‌كه‌م خه‌ڵكی ئاوایی باوه‌ڕیان پێ كردووه،به‌ڵام بۆ جاری دووه‌م هێڵایان بخنكێت،ئێستا كه‌س نازانێت ئاخۆ زانا حه‌مه ساڵح جاری یه‌كه‌م درۆی كردووه و ئێمه باوه‌ڕمان پێكردووه،یاخود ئێستا به قسه‌ی خۆی گه‌نده‌ڵی نه‌كردووه و خه‌ڵكیش كه گهزراوی ئه‌من،باوه‌ڕی پێ ناكه‌ن.
خۆ حكومه‌تیش كاری له درۆ و دووان ده‌رچووه،تا وای لێهاتووه گه‌ر قورئانیش بكاته ملی،ئه‌وا خه‌ڵك هه‌ر باوه‌ڕی پێ ناكه‌ن،هه‌ڵبه‌ت جه‌ماوه‌ریش مافی خۆیانه،چونكه چیرۆكی خۆخنكاندنهكه مایه‌ی به‌زه‌ییه. به پێی زانیارییه به‌راییه‌كان،جه‌نابی قایمقام به وایه‌ری كاره‌با خۆی خنكاندووه،ئه‌ویش له كوێ،له زیندانێكی ئاساییشی گشتی سلێمانی،زیندانێك كه ئێمه و مانا گوێبیستی توندوتۆڵی ئه‌و زیندانه و توندوتیژی ئاساییشهكانیمان گوێ لێبووه،هه‌روه‌ك زانراویشه،زانا حه‌مه ساڵح له‌م سێ ڕۆژه‌ی دواییدا له ژوری تاكه‌كه‌سی بووه،ژوری تاكه كه‌سیش به شێوه‌یه‌كی سروشتی شوێنی حه‌وانه‌وه نییه،هه‌روه‌ها دوكانی كاره‌بایی نییه تا وایه‌ری كاره‌بایی تیا بێت،مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نابی قایمقام قۆرییه‌كه‌ی عه‌لادینی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردبێت،كه ئه‌مه‌ش ڕێی تێی ناچێت،چونكه ئه‌و ئه‌بوو داوای ڕزگاربوونی له عه‌لادین كردبا،وه‌ك له پارچه‌یه‌ك وایه‌ری كاره‌بایی.
به ڕای من ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندی به قایمقامه‌وه هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ته‌نگژاوی و شایه‌نی د‌رك نین،هه‌ر چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش،قایمقامی پێشوی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید تۆمه‌تبار به گه‌نده‌ڵی كرا،به‌ڵام به ئه‌مری كابرا و ماسی وه‌كو به‌رزه‌كی بادان بۆی ده‌رچوو،چۆن چوو بۆ كوێ چوو ئه‌وه هه‌مووی له ئه‌رشیفی مه‌ڵبه‌ندی نوێ شاره‌زوردا ئه‌بێت هه‌بێت. ته‌نها ئه‌وه ئه‌ڵێم مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ڕێكخستن ئه‌وه‌نده‌ی مه‌ڵبه‌ندی نۆی پێ نه‌كرا تا زانا حه‌مه ساڵح ئاودیو بكات و بێ ئومێدی ناكات،ئه‌مه‌ش ڕووبه‌ڕووی پرسیارێكی ترمان ئه‌كاته‌وه ئه‌ویش ئاخۆ تۆ بڵێی حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عی ده‌ستی زیاتر بڕوات له هێرۆ خان له‌ناو یه‌كێتیدا؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست