هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ تاکی کورد به‌شی (10)خەتەنەکردنی کچان
Tuesday, 05/10/2010, 12:00
خه‌ته‌نه کردنی کچان (FGM واته Female Genital Mutilation):فتواکه‌ی مانگی ڕابردووی یه‌کێتی زانایانی ئاینی کوردستان، که سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه به‌ناوبه‌نگه‌که‌ی کوردستانه و ئاستی زاناییشیان هه‌روه‌ک سه‌رۆک و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کانی باشووره جێگه‌ی پێ که‌نینه و شتێکی تازه‌ی تێدا نه‌بوو. که له جیاتی بانگه‌شه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی، ده‌ڵێن خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه کرده‌وه‌یه‌کی ته‌نها ئیسلامی نییه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئایا ئه‌م یه‌کێتی به ناو زانایانی ئاینی له کوردستان بۆ ده‌بێ ده‌ست له کاروباری حکومه‌ت وه‌ربدات و ئه‌وانیش خۆیان کردۆته کۆیله‌ی حیزب.
هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروست پێمان ده‌ڵێت: ده‌بێ په‌رله‌مانه دروسیکراوهکهی بنه‌ماڵه له باشوور، به نه‌قیزه‌ی حیزب ده‌ڕوات به‌ڕێوه له ڕێگه‌ی ده‌رکرنی یاسایه‌که‌وه خه‌ته‌نه‌کردنی کچان قه‌ده‌غه بکات.
خه‌ڵکی له ڕیگه‌ی ڕاگه‌یاندن و کۆڕ و کۆبوونه‌وه هۆشیاربکرێنه‌وه و ڕوونکردنه له‌و باره‌یه‌وه بکرێ له سه‌ر ناته‌ندروستی به‌ده‌نیی و ڕووحی خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه، که ئاسه‌واری داهاتووی وه‌ک به‌شێک له شێواندنی له‌زه‌تی ئه‌م ژیانه‌ی که سروشت یان خودا داوێتی به که‌س و کاره مێینه‌کانمان.
سه‌ره‌تای خه‌ته‌نه‌کردن که‌س نازانێ له که‌یه‌وه ده‌ستی پێکردووه، ئه‌وه‌نده‌ی ئاشکرایه و زانراوه میسرییه‌کان 500 ساڵ پێش زایینی مێینه‌یان خه‌ته‌نه کردووه. به تێپه‌ڕبوونی مێژوو به سه‌ر ڕۆم و عه‌ره‌به‌کاندا خه‌ته‌نه‌کردن هه‌ر هه‌بووه، ئێستاش له جیهانی ئیسلامی، عه‌ره‌بی ، ئه‌فریقی و هه‌ندێ گه‌لانی ترباوه، که دواتر به زۆر کراون به موسلمان.
به فکری ئه‌مانه خه‌ته‌نه‌کردن ڕێزلێنانێکه بۆ پاکی کچێنی و قه‌بووڵ کردنیان له ناو کۆمه‌ڵگا.
خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه له سه‌ده‌ی 19 له ووڵاتانی ئینگلیززمانیشدا هه‌بووه، چونکه وایان ده‌زانی که Masturbationبه ده‌ست خۆڕه‌حه‌تکردن هۆکاری سه‌ره‌کی زورێک له نه‌خۆشی ده‌روونی ژنانه. بۆیه ده‌یانه‌ویست له ڕێگه‌ی خه‌ته‌نه‌کردنه‌وه چاره‌سه‌ر و به‌ر له‌و نه‌خۆشییه ڕه‌وانیانه بگرن. هه‌روه‌ها به گشتی ده‌یانه‌ویست ڕێگه له دووده‌گی بوونی نێوان ژنان و چالاکی جنسی و هه‌ڵچونیان بگرن له ڕیگه‌ی برێنی میتکهیانهوه(Klitoris)..
ئه‌گه‌رچی ئێمه له سه‌ده‌ی 21 م دا ده‌ژین و دنیای زانست و ته‌کنۆلۆژیا به باشی چۆته پێشه‌وه، به‌ڵام هێشتا خه‌ته‌نه‌کرنی مێینه(FMG) هه‌ر باوه به ناوی (Tradition) واته داب و نه‌رێت چه‌ند هۆکارێکی تری وه‌ک:
1. هۆکاری ده‌روونی جنسی (سێکسی) Psychosexuelle واته له ڕێگه‌ی بڕینی میتکه وه(Klitoris) چ الاکی سێکسی ژنان که‌م ده‌که‌نه‌وه و ژنان به سه‌ربه‌رزیی و کچێنی خۆیانه‌وه ده‌مێننه‌وه. ئه‌مه‌ش زیاتر له‌و کۆمه‌ڵگایانه باوه، که مانه‌وه‌یان بوونی په‌رده‌ی کچێنی ژنان مه‌رجه بۆ هاوسه‌رگیریی.
2.هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی (Social) زۆرجار وه‌ک Initiationritus بۆ کچانی گه‌نج گوایه ئیتر گه‌وره‌بووه و منداڵ نییه.
3. پاک و جوانکاریAesthetik له هه‌ندێ کۆمه‌ڵگا میتکه‌ی کچان به ناشیرن و قیزه‌ون دێته به‌رچاو بۆیه ده‌یبڕن. له هه‌ندێ کۆمه‌ڵگای تر بۆیه ده‌یبڕن، که گوایه بۆ ته‌ندروستی به‌ده‌نی وده‌روونی باش نییه، یان بۆ ئه‌وه‌ی زوو شوویه‌ک بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه ئه‌گه‌رنا ناخوازرێن و شانسی شووکردنیان که‌م ده‌بێته‌وه.
سێ جۆری سه‌ره‌کی خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه باوه له ئه‌فریقا و جیهانی ئیسلامیی:1. فۆرمی سوونه (واته ئه‌و به‌شه پێسته زیاده‌ی، که میتکه داده‌پۆشی له گه‌ڵ میتکه ده‌یبڕن. ئه‌م جۆره‌یان زیاتر له جیهانی ئیسلامی و کوردستان باوه به‌تایبه‌ت له ناو سۆرانی زمانه‌کان. خه‌ته‌نکردنی کچان له ناو کوردانی کرمانجی زمانی باکوور باو نییه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی من بزانم له ناوچه‌ی بادینان و کوردستانی باکوور کچان خه‌ته‌نه ناکرێت. ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵی و ده‌ستخۆشییه.
2. فۆرمی لێکردنه‌وه Excision واته فۆرمی یه‌که‌م له گه‌ڵ بڕینی لێوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاو لای.
3. فۆرمی فیرعه‌ونی Infibulation زیاتر له فۆرمی دووه‌می لێ ده‌بڕن یانی میتکه به‌ته‌وای ناهێڵن ولێوه‌کانی ئه‌ملاو ئه‌ولای ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی که ده‌بینرێ. ئه‌م جوره‌یان ته‌نها له ئه‌فریقا به‌ربڵاوه.
کۆکردنه‌وی زانیاری ته‌واو له سه‌ر خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه زۆر زه‌حمه‌ته له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که کردنی جنس و باس کردنی زۆر عه‌یبه.
زیانه‌کان و ئاسه‌واره‌کانی خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه:1.زیانه بهدهنییهکان: کۆئه‌ندامی مێینه به‌تایبه‌ت میتکه(Klitoris) زۆر هه‌ستیاره، چونکه به ده‌مار و خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌رێکی زۆر ته‌نراوه، بۆیه به بڕینی ئازارێکی یه‌کجار زۆر‌و خوێن به‌ربوونێکی زۆری به‌دواوه‌یه. به‌مه‌ش ئه‌و کچه توشی که‌مبوونه‌وه‌ی خوێن له سوڕی خوێنداو کرژبوون ده‌بیت، بگره تا حاڵه‌تی مردنیش. هه‌ندێ جار زیاد له‌وه‌ش ده‌بڕن، که وه‌ک باوه، چونکه زووربه‌ی خه‌ته‌نه‌چییه‌کان ژنانی پیرن، که چاویان باش نابینێ. زووربه‌ی کچه‌کان تووشی ئاوسانی فایرۆسی و شه‌له‌لی منداڵان ونه‌خۆشی کرژبوونی برین ده‌بن. ماوه‌یه‌کی زۆریش دوای خه‌ته‌نه‌که ئازاریان زۆره و له‌کاتی میزکردن هه‌ر بۆیه‌ش له‌به‌ر ئازاری زۆر میزکهمدهکهن و ئاوکهم ده‌خۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی میز زۆر نه‌که‌ن، ئه‌مه‌ش خۆی له خوێدا نه‌خوشی تری به‌ده‌نی به‌دواوه‌دا دێنێت. ئه‌گه‌ری ئیلتهابی به‌رده‌وامیش هه‌یه و کۆئه‌ندامی مێینه به‌هۆی برینه‌که‌وه ته‌سک ده‌بێته‌وه و به‌دوایدا هه‌م میزکردن زه‌حمه‌ت ده‌بێت هه‌م ئه‌گه‌ر شوی کرد‌و و حامیله بوو منداڵه‌که به‌زه‌حمه‌ت له دایک ده‌بێت و دووباره ئاسه‌واری خه‌راپی بۆ ژن و منداڵه‌که ده‌بێت.
2. زیانی ده‌روونی وکۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌وانی سێکسی (Psychosexuelle): له ته‌ک ئه‌و زیانه بهدهنییانه که له سه‌ره‌وه باسم کردن، تووشی به‌سه‌رهاتی نه‌فسی واته ده‌روونیش ده‌بن، بگره به‌درێژایی ته‌مه‌نییان. به‌سه‌رهاتی کوتوپڕیی، وه‌ک سهددمه وواقوڕمان، که شتێک ده‌بینن، که کاتی بڕینه‌که بینیویانه و به بیریان دێته‌وه. زۆرجار خه‌ته‌نه‌چییه‌کان خزمێتی وه‌ک پوور (پلک)یان نه‌نک و که‌سێکی تری نزیکیان، ئیدی ئه‌م كچه ته‌واویی ژیانی ڕقی له‌و خزمه‌ی ده‌بێته‌وه و هیچ باوه‌ڕی پێیان نامێنی و خزمایه‌تی له گه‌ڵیاندا سارد ده‌بێته‌وه .
3. زیان و ئاسه‌واره‌کانی سێکس کردن و حامیله بوون ومنداڵ بوون: به‌هۆی ئازاری زۆر له کاتی میزکردن و عاده‌ی مانگانه به‌هۆی خه‌ته‌نه‌وه، وا ده‌زانن له کاتی سێکسکردنیش هه‌ر ئازاریان ده‌بێت. یان له کاتی جنسکردندا، کاتی خه‌ته‌نه‌کردنه‌که‌یان به بیر دێته‌وه و ئاره‌زوو و حه‌زی جنسیان که‌م ده‌بێت، ڕه‌حه‌ت بوونیان که‌م ده‌بێت و له ره‌حه‌تبوون دوور ده‌که‌ونه‌وه، یان ره‌حه‌ت نابن، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا، کێشه‌ی نێوان ژن و پیاو زیاد ده‌کات، چونکه هه‌روه‌ک باسم کرد له میتکه (قیتکه)ی کچاندا کۆتایی ده‌مارێکی(Nerv-end) زۆر چڕبۆته‌وه، به خه‌ته‌نه‌کردنه‌که، نزیکه‌ی 8000 هه‌زار ده‌مار له‌ناو ده‌چێت، هه‌ربۆیه‌ش زۆر هه‌ستیاره (Hypersensibl) و پێویسته و ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینن له موماره‌سه‌ی جنسی و ڕه‌حه‌تبوونی ژنان و کۆتایی هێنان بهحهزهکهی له‌و ڕۆژه‌دا یان له‌و هه‌فته‌یه‌دا. جگه له‌مه‌ش به‌هۆی برینی خهتهنهکهوه، که له کاتی منداڵبووندا کشان و فراوان بوون که‌م ده‌بێته‌وه و له دایک بوونی منداڵه‌که دواده‌که‌وێت و ده‌بیته هۆی که‌م بوونه‌وی ئۆکسجین له گیانی منداڵه‌که‌دا، ئینجاش نه‌خۆشی کاره‌ساتی تری به‌دوایه له هه‌ندێ حاڵه‌تدا.
داوا له هه‌موو دایک و باوکی خه‌ڵکی تێگه‌یشتووی که‌ردستان ده‌که‌م، که به به‌رپرسیارێتیه‌وه، پێشتر له ناو ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات و ڕێگه له خه‌ته‌نه‌کردنی کچ و خوشکه خوشه‌ویسته هاوخوێن و نزیکهکهنیان بگرن که به‌ناوی سونه‌ت و ئیسلامه‌وه پیاده‌ده‌کرێ، چونکه به‌ڕاستی هیچ دیانه‌تێکی ئاسمانی به ئیسلامیشه‌وه داوای ئه‌مه ناکه‌ن. هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ڕوونم کرده‌وه که 500 ساڵ پێش هاتنی مه‌سیحیش له ناو فیرعه‌ونه میسرێ کاندا خه‌ته‌نه‌کردن هه بووه که‌واته زۆر پێش هاتنی ئسلام. ڕێکخراوه مه‌ده‌نی وکۆمه‌ڵایه‌تی وتهندروستێ کان هه‌روه‌ها ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند ن ده‌بێ خه‌ڵکی هۆشیار بکه‌نه‌وه‌و ڕوونکردنه‌وه بده‌ن له باره‌ی نا ته‌ندروستی وقێزه‌ونی خه‌ته‌نه‌کردنی مێیه‌نه ئاسه‌واره خه‌راپه‌کانی هه‌روه‌ک له سه‌ره به‌کورتی باسم کردوون.
من لێره‌وه به هه‌موو ئه‌و مه‌لا و پیاوه و موته‌ده‌ین و که‌سانه‌ی که بڕوایان به خه‌ته‌نکردنی کچان هه‌یه، ده‌ڵێم:
باشه ئه‌گه‌ر بڕینی گۆپکه‌ی کۆئه‌ندامی نێرینه‌ی ئێوه سوونه‌ت بوایه ، ئاماده‌بوون بیبڕن؟ میتکه‌ی کچان وه‌ک گۆپکه‌ی کۆئه‌ندامی نێرینه‌یه و هه‌مان کار و ده‌وری هه‌یه. ته‌نها که ئه‌گه‌ر منداله که کچ بوو ئه‌وا به‌کاریگه‌ری هۆرمۆنی و جێنیتیکی دهپووکیتهوه و بچووک ده‌بێته‌وه به میتکه‌ی مێینه، خۆ ئه‌گه‌ر کوڕیش بوو به هه‌مان کاریگه‌ری ده‌بێته گۆپکه‌ی کۆئه‌ندامی نێرینه.
یان ئه‌گه‌ر بێت گۆپکه‌ی شته‌که‌ی خۆتان ببڕدرێ داخۆ خودکوژی ناکه‌ن یان شێت و شوور ناکه‌ونه سهرجادان، چونکه ناتوانن ڕه‌حه‌ت بن یان وانێکهکهتان هه‌ڵسێت.
جا تکایه خۆتان له جێگه‌ی ئه‌و کچ و ژنه نزیکانهتان دانێن، که چه‌ند ناخۆشه و داخۆ تووشی چی نه‌خۆشییه‌کی سه‌ختی نه‌فسی ده‌بن به‌درێژایی ژیانتان.
بابه‌تی داهاتوومان له سه‌ر سهرهێشان وجۆره‌کانی ده‌بێت.
دکتۆر ناسر سۆرانی
دکتۆری گشتی ودکتۆری تایبه‌تی چاو
ئه‌ندامی یه‌کێتی دکتۆرانی سویسرا
FMH
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست