کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ به‌ڕێز کاک نه‌وشێروان مسته‌فا

Sunday, 22/02/2009, 12:00

1606 بینراوە


به‌ داخه‌وه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ئێستا هیواو ئاواتی خه‌ڵکی کوردستان بهاتایه‌ته‌ دیی که‌چی هێدی هێدی چراکانی ڕێگای هیوای گه‌له‌که‌مان وا سیان و چوار و پۆل پۆل ده‌کوژێته‌وه‌.
کاک نه‌وشێروان،، ڕاسته‌ نادادپه‌روه‌ری و دزی وزوڵم و به‌ کارهێنانی موڵک وسه‌روه‌ت و سامان وده‌سکه‌وتی کورد بۆ گیرفانی چه‌ند گه‌وره‌ دزێکی ئه‌م ڕۆژگاره‌ شومه‌ هۆکاری سه‌ره‌کی بێزاری خه‌ڵکی کوردستان و دابڕانی ده‌یان سه‌رکرده‌ی مه‌یدانی خه‌باتی ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌کانی شاخ و سه‌دان پێشمه‌رگه‌و هه‌زاران کادێر و ئه‌ندامی دڵسۆزی ناو یه‌کێتین.
ئه‌و یه‌کێتیه‌ی جاران به‌ شانازی و ئێسته‌ به‌ شه‌رمه‌وه‌ خۆمان به‌ خاوه‌نی ده‌زانین.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و هۆکارانه‌ی باسم کردو سه‌دان هۆکاری تر خه‌ڵکی په‌رته‌وازه‌ کردوه‌ به‌ڵام به‌شیکی سه‌ره‌کی کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی تۆیت.

کاک نه‌وشێروان گه‌ل چاوه‌ڕیته‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هه‌زاران کادێر و ئه‌ندامی دلسۆزی ناو یه‌کێتی و سه‌دان هه‌زار له‌ خه‌ڵکی کوردستان که‌س وکاری کیمیابارانکراوانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌موو گه‌رمیان و ئه‌نفالکروانی کوردستان و هه‌ژاران ونه‌داران و بێ خانوو به‌ره‌و چه‌وساوه‌کانی قه‌د پاڵی گه‌ڕه‌کی فیرعه‌ونیه‌کان ئه‌و هه‌موو کۆشک و ته‌لارانه‌ی به‌ خوێن و که‌له‌سه‌ری ئه‌نفاله‌کان دروست کراون بۆ مه‌سوله‌ داوێن پیس و چڵێسه‌کانی ئه‌مڕۆی کورد چاوه‌ڕێتن.
سێ ڕێگه‌ له‌ پێشتایه‌و له‌ یه‌کێکیان دڵنیامان بکه‌ره‌وه‌؟
1- یان بگه‌ڕێوه‌ ناو یه‌کێتی و له‌ ناو خودی یه‌کێتیدا گۆڕانکاری بکه‌، با چیتر ئه‌م هه‌موو سه‌رکرده‌ پاک و دڵسۆزه‌و هه‌زاران تێکۆشه‌ری ناو یه‌کێتی به‌ چه‌قه‌نه‌ی عومه‌ری فاشیل و مه‌لا به‌ختیار و کۆسره‌ت ڕاو نه‌نرێن.
2- یان ئه‌و حزبه‌ی که‌ زۆرێک له‌ خه‌ڵک پێیان وایه‌ تازه‌ هێز ناتوانێت له‌ ناو یه‌کێتیدا گۆڕانکاری به‌ره‌و چاکسازی بکات مه‌گه‌ر حزبێکی نوێ ڕابگه‌یه‌نی،، حزبه‌که‌ت ڕابگه‌یه‌نه‌ ژلنیا به‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌ ده‌ورتان کۆ ده‌بێته‌وه‌.
3- یان ئه‌گه‌ر ده‌زانیت هه‌ڵبژاردن به‌ لیستێکی سه‌ربه‌خۆ سه‌رده‌گرێت و ڕێگه‌ت پێ ده‌ده‌ن تکایه‌ ئه‌م میله‌ته‌ داماوه‌ دڵنیا بکه‌وه‌ چونکه‌ میله‌ت به‌س دڵی ماوه‌ ئه‌ویش وا خه‌ریکه‌ ده‌ته‌قێ.
هیودارین بۆچونی زۆر له‌ چاودێران هه‌ڵه‌ بێت که‌ به‌ڕێزت و جه‌لال یه‌ک سیاسه‌ت ده‌گێڕن بۆ ده‌رکردنی خه‌ڵکه‌ پاک و دلسۆزه‌کانی ناو یه‌کێتی و بۆ ئه‌وه‌ی به‌م سینارۆیه‌ یه‌کێتی وه‌کو گه‌وره‌ترین سامان و داهات و بۆ خۆتان و مناڵ و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانتان بمێنێته‌وه‌!!!!!

به‌ ڕاستی خه‌ڵکی مافی خۆیه‌تی نیگه‌ران بێت چونکه‌ پێرێ ڕابون و دوێنێ ڕه‌گ و ئه‌مڕۆش چوار که‌سی تر له‌ هه‌ره‌ خه‌ڵکه‌ دڵسۆز و به‌ ئه‌مه‌که‌کانی تر له‌ سه‌ر بیرۆکه‌کانی جه‌نابت خۆیان به‌ ده‌رکردن ده‌ده‌ن تۆش ته‌نها ورته‌یه‌کت له‌ ده‌م نابیسترێێێێێێێێێێێێێێی ؟؟ ..
..سوید


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)