پایته‌خت....... و........... ڕووداو
Wednesday, 25/05/2011, 12:00
له پایته‌ختی
کوردستانی حیزبه‌کانه
له‌و شاره‌ی
پێی ده‌ڵێن
دوبه‌یی کورد
حه‌ماڵێکی خاک به‌سه‌ر
له‌و جێگایه‌ی ...............!
عاره‌بانه‌که‌ی
تێدا ئه‌حه‌سێته‌وه
به په‌تی ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌م
خۆی هه‌ڵواسی
له ده‌ست هه‌ژاریی
ده‌رباز بوو
خاڵه /عه‌باس
خێزاندار بوو
خاوه‌ن
دوو کۆرپه‌ی چاو گه‌شه
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه بوو!
که نه‌یتوانی به حه‌ماڵی
ژیانی خێزانێکی
مام ناوه‌ندی
دابین بکات
له ده‌ریای بووجه‌ی وڵات
بێ به ش بوو
پرسیارێک ده‌که‌م
ده‌سته‌ڵات؟
تاکه‌ی بیر ناکه‌نه‌وه؟
ژینی هه ژار
رزگار که‌ن
له ئافاتی...... دوو نه‌وه
تاکه‌ی بیر ناکه‌نه‌وه؟
موچه‌یان بۆ دابین که‌ن
ئه‌وه‌ی رژێم
داینا بوو
سی.... هه‌زاره
هه‌ر ئه‌وه‌یه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست