کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئامانجە گەورەكەی داعش كەركوكە

Friday, 08/08/2014, 12:00

1680 بینراوە




پاش شكستهێنانی تا رادەیەكی باش لە دەوروبەری بەغدا، دیارە لەم چەند رۆژەی دواییدا داعش روی كاروانی هێرشی شەرانگێزیی خۆی گۆڕی بۆ ناوچە نزیكەكانی سەرچاوە و مۆڵگەكانی خۆی و بارو بارەگەكەی لەم نزیكانە داخست و بە تەمایە نیازە تازەكانی لەم ناوچەیە جێبەجێ دەكات ، بەتایبەتی هەرێمی كوردستان . لە ماوەیەكی دیاریكراودا توانی روبەرێكی زۆر داگیر بكات و تا رادەیەك كوردستانی باشور و رۆژئاوا لەیەك داببرێت، كە لەم ماوەیەدا جگە لە داعش، ئەم كارە خزمەت بە توركیاش دەكات و جۆرە شكێكی باشیش لە سیاسەتی توركیا لە مەر داعش و بەپێچەوانەشەوە هەیە و پلانەكانی داعش و یارمەتیدەرانی زۆر شتمان بۆ روون دەكاتەوە . ئەوەی كارێكی چارەنوسساز بێت لە پاش خوێندنەوەی وردی گۆرانكاریەكان هەست پێكردن و بینینی چاوتێبرین و كاری موخابەراتی وڵاتانی ناوچەكەیە لەمەر ناوچە ستراتیجیەكاندا و بەتایبەتی كەركوك . ئەوەی لە دەستی داعش دەكەوێتە خوارەوە تەنها و تەنها توركیا لێی قازانج دەكات جگە لە وڵاتە دامەزرێنەر و پاڵپشتیكەرەكانی ،لەم ماوەدا. بۆیە، ئەگەر جوڵانەوەی داعش و ئامانجەكانی بخوێنینەوە، بە نەخشەیەك كاری خۆی رایی دەكات كە لەسەرجەم ئامانجەكانی سیاسەتی نوێی عیراق و گۆرانكاریەكانی پاش روخانی سەدام دەدات و لەم بەینەشدا، ئەو ئامانجە ئابوریە گرنگانەی چاوی تێبریون لە پێناو كۆكردنەوەی توانایەكی باشی ئابوری و دارایی بۆ جێبەجێ كردنی نەخشە فراوانە دورمەوداكەی، خۆی لە داگیركردنی ناوچەو شارە نەوتیەكان دەبینێتەوە . لەو ماوەیەدا كە نیازی بوو بەغدا داگیر بكات و لەوێوە نەخشە گەورەكەی جێبە جێ بكات بۆی نەچووە سەر و، تا رادەیەك شكستی هێنا، ئێستا لە شوێنە نزیكەكانی خۆیەوە دەستی پێكردوە و تا ئێستا ئامادەباشی بۆ هەنگاوی گەورەتر دەكات .
بۆیە هەموو ئەگەرەكان بۆ ئەوە دەچن كە ئامانجی پاش ئەم جموجوڵانەی داعش راستەوخۆ كەركوك بێت، كە لە داگیركردنیدا، هاوكێشەكان بە جۆرێك دەگۆرێن مەگەر بە دەیان ساڵی تر بە دەست دەرهاویشتەكانیەوە بناڵێنین، بێگومان ، لەم بەینەدا هەمومان دەزانین رێگە بۆ كێ ئاوەڵا دەبێت زیاتر بە رێگەیەكی راستەوخۆوە دەستوەرداتە نێوخۆی هەرێم و عیراق بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانی بە بەهانەی پاراستنی توركمانەوە، وەك چۆن ئیران بە ئاشكرا و بە بیانوی پاراستنی مەزارگە پیرۆزەكانیەوە، لە دەستوەردانی راستەخۆی لە نێوخۆی عیراق بەردەوامە . بۆیە دەبێت سەركردایەتی كوردستان و هەموو لایەك لەم هەنگاوانەی داعش و ئەوانەی لە پشتیەوەن بە وریاییەوە بروانن، لە سیاسەتدا هاورێیەتی بەردەوام نیە بە تایبەتی بەرامبەر نەختێنەیەكی وەك كەركوك، بۆیە دەشێت ئەم جموجوڵانەی داعش تا ئەم كاتەش تەكتیك بێت، ئەگەر سەركەوتوبێت تێیدا، لە یەكێك لە ستراتیجەكانی نزیك دەبێتەوە و رووە و كەركوك دادەكشێت . تا ئێستا خوێندنەوەی كورد بۆ روداوەكان بە شێوەیەكی واقعیانە و عیلمیانە نەبووە، لەیەكەم رۆژی پاش داگیركردنی موسڵ، بەو لێدوانانەوە بۆمان دەردەكەوێت كە ئێمە چەند كاڵفامین لە ئاست ئەو سیاسەتەی وڵاتان كە لە ناوچەكە بەرێوەدەچێت و، چەند كورت بینین و نازانین بەرژەوەندی هەر لایەك لە كوێدایە . بۆیە، وریایی لە مەر كەركوك و خافڵنەبون و خۆخەریك نەكردن بە شتی بچوكتر ئەركی سەركردایەتی كوردە لەم قۆناغە زۆر هەستیارەدا .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)