کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تێوەگلانی کورد لە شەڕێکی درێژخایەنی تیرۆریستان

Sunday, 10/08/2014, 12:00



پێکدادانو شەری پێشمەرگەو داعش بەپێی پلانێکی توکمەی نێودەوڵەتیو دوژمنانی کوردو مەخابن لەسایەی نەبونی سەرکردەیەکی سیاسی بەتوانای کورد ئەنجام دراوە ، ئەنجامەکەشی کورد بەرەو نەهامەتیو لاوازبون دەباتو دەکەویتە ژێرباری قەرزێکی گەورەوە جگە لە دەستوەردانی تەواوی ووڵاتە زلهێزەکان لە سیاسەتو ستراتیجیەتو داهاتو ئایندەی کوردوکوردستان.
بەخەونێکی خۆشەوە زۆبەی خەڵك باوەری کرد کە هێزی نیشتمانی کورد سنوریان کۆنترۆلکردو ناوچە دابراوەکانیان گەرانەوە تا ئەورادەیەی بروایان بەوەکرد کە یەك هەنگاو ماوە بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی.
بەڵام ئەوەی کە لە واقیعدا رو ئەدات تێوەگلانی کوردە لە شەرێکی بێئەنجامو درێژ خایەن بە پێی پلانێکی توکمەی دوژمنانی کورد، گەر نا کشانەوەی سوپاو هێزەکانی عێراق لەوناوچانەی کە ساڵەهایەکی دورو درێژە کورد داوای گەرانەوەی دەکاتو سوپای عێراق رادەستی کوردی ناکات... ئەی بۆچی بەشەوو رۆژێك رادەستی کوردیان کرد...بێگومان ئەمە پلانێکی توکمەی دوژمنان بو بۆ تێوەگلانی تەنها کورد لە شەرێکی خوێناویدا.
هەر وەکوماوەیەك لەمەوبەرلە وتارێکمدا بۆ کوردستان پۆست جەختم لەسەر ئەوە کردبو کە ناوچە دابراوەکانی کوردستان بە بریاری سەربازی ناگەرێتەوە ، ئێستاش دوپاتی دەکەمەوە کە بەچەکو تەقەمەنیو پاڵپشتی درۆی ووڵاتانی دەرەوە کورد رزگاری نابێت، تەنها ئامانجی ئەو پاڵپشتیە تێوەگلانی کوردە بۆ شەرو پێکدادانو پەیرەو کردنی سیاسەتی ئیقلیمیو نێو دەوڵەتی.
بەهەدەردانی خوێنی ڕۆڵەی کوردو داهاتی نیشتمانیمان رێگاچارە سەر نیە بۆ دەربازبونمان لەم بارودۆخە هەستیارو مەترسیدارە، بەڵکو تەنها چارەسەر عەقڵێکی سیاسیو جموجۆڵێکی دیبلۆماسی گەوریە لەگەڵ ئەو ووڵاتو هێزانەی کە ئەم بارودۆخو قەیرانەیان دروستکرد.
ئێمە نازانین تا ئێستا ئایا کورد بەفەرمی جەنگی ڕاگەیاندوە، وە بە چ شێوەیەك، ئایا وەکو ووڵاتێکی سەربەخۆ جەنگ دەکات یاخود بە شیوەی هەرێمێک لە چواچێوەی عێراقدا، ئێمە تا ئێستا لە چوارچیوەی عێراقداین بەمانای ئەوەی ئەرکی سەرەکی پاراستنی خاکو خەڵکی عێراق لەسەر شانی سوپای عێرقدایە لەهەمان کاتدا دەبینین تا ئیستا سوپای عێراق هیچ هەڵوێستێکی نەبوەو وە یارمەتی پێشمەرگە نادات بە پیی پێویست ، جگە لەوەی کە مامەڵەی حکومەتی هەرێمیش نادیارە. وەکو دبینرێت رۆژانە شەهیدو قوربانی ئەدەین بەدەستەوە بەبێ ئەوەی بزانین بەرەو کوێ دەرۆینو تا کەی ئەم بارودۆخە سەپێنراوە بەردەوام دەبێت.
ئەوەی دەبینرێت ئێمە تەنها شەهیدو قوربانی لەدەست ئەدەینو نە لە حاڵەتی جەنگی تەواودیان نە لە ئارامیداین.
هەروەها جێی سەرسورمانە کە داوای کۆمەکی سەربازیو مرۆیی لە ووڵاتانی نێو دەوڵەتی دەکەن، ئایا نازانن بەم شێوەیە کێشەکە بەرەو ئاڵۆزترو قوڵتر دەبەن...؟، ئایا نازانن خۆتان بەتەواوەتی دەخەنە ناوگەرمەی شەری تیرۆرستانو گەمەی نێو دەوڵەتیو ژێر دەستەڵاتی ووڵاتە زلهێزەکان...؟.
دوبارەی دەکەمەوە کە پێویستمان بە عەقڵو سیاسەتێکی گەورەو تازەیە کە توانای ئەوەی هەبێت چارەسەری ئەم کارەساتە بکات بە شیوەیەکی دبلۆماسیو سیاسی، کلیلەکە لەدەستی ووڵاتە زلهێزەکانو ئەو ووڵاتانەیە کە ئەم قەیرانەیان دروستکرد، وەکو سعودیەو قەتەرو تورکیا.
لەبەر ئەوە گەر بەزوترین کات ئەوانەی کەخۆیان بەسەرکردەو سیاسەتمەداری کورد دەزانن دەستبەجێ نەکەونە جموجۆڵێکی جدیانە بۆ مامەڵە و چارەسەکردنێکی توکمە لەگەڵ ئەو ووڵاتانەی کە ئەم بارودۆخیان دروستکردوە ،کورد بەرەو لاوازیو کارەساتێکی گەورە دەچێت، داواکارین بەزوترین کات ئەم قەیرانە کۆتایی پێ بینن بەو شیوەیەی کە باسمان کرد، گەرنا ئەبیت ساڵەهایەکی دورو درێژ لە جەنگو قوربانیدانا بینو لە ئەنجامدا کۆتاییەکەی شکستیە.
بەراستی ئەمە مەهزەلەو یاری کردنە بە ئایندەی میللەتێك، چەواشەکردنی جەماوەرو خوێنڕشتنی ڕۆڵەی کورد بەم شەرو پێکدادانە دیسانەوە ودیسانەوە زۆڵمێکی مێژویی گەورەیە لە کورد کراوەو کرایەوە، وئەم دۆخە هەر بەردەوام دەبێت گەرچارەسەرێکی بنەبڕی بۆ دانەنرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە