كۆمسیۆن سەدان ملیۆن دینار لەتیمەكانی گەڕۆك ئاودیو دەكات
Tuesday, 20/10/2009, 12:00
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەعیراقداو بە تایبەت لەكوردستاندا چەند بنكەیەكی نوێی بۆ هەندێ ناحێەو قەزا كردەوەو چەندین فەرمانبەرى بۆ دامەزراندن، هاوكات لەهەموو ناوەندەكاندا 4 كەس دانران بە مەبەستی دابەشكردنی كارتى زانیارى دەنگدەران كە پێیان دەوترا (تیمی گەڕۆك) جەوال.
لەكاتی ناونوسكردنیان تیمەكانی جەوال پێیان وترابوو مووچەى مانگانەى هەریەكێكتان 400 هەزار دینارە، كەچی پاش مانگێك هەواڵێك بۆ ناوەند و بنكەكان هات كە مووچەى گەڕۆكەكان كراوە بە 300 هەزار دینار، بێ ئەوەى هیچ روونكردنەوەو هۆكارێك بدرێت بەو گەڕۆكانە.
ئەگەر بەم هاوكێشەیە لێكبدرێتەوە، بۆ نموونە لەسنوری سلێمانیدا 79 ناوەند هەیە، هەر ناوەندێك 4 گەڕۆكی بۆ دانرا، بە هەموویەوە دەكاتە 316 گەڕۆك، ئەگەر هەر گەڕۆكێك 100 هەزار دینارى لێ بڕابێت ئەوا هەمووی دەكاتە (31600000) سی و یەك ملیۆن و شەش سەد هەزار دینار ئاودیو كراوە عەفو بڕدراوە. كەواتە لەهەموو عیراقدا دەكاتە دەیان ملیار دینار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست