کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازاد به‌رواری بووه‌ شه‌ريكی گروپی كۆمپانياكانی سه‌رداری كۆنه‌ شه‌ريكی عوده‌ی

Thursday, 01/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/په‌يامنێری ١ هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نوسينگه‌ی ئازاد به‌رواری،كه‌ نەيويست ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكه‌ين ، پێیڕاگه‌ياندين كه‌ ماوه‌ی ١٥ مانگه‌ ئازاد به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی پارتی و جێگری سه‌رۆك وه‌زيرانی هه‌رێمی كوردستان بۆته‌ شه‌ريكی گروپی كۆمپانياكانی سه‌ردارله‌ جۆری ئۆتۆ مبيلی (رانجدرۆڤه‌ر) كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌رداری كۆمپانيای نيسان ناسراوه‌ و كۆنه‌ شه‌ريكی عوده‌ی كوری سه‌دامی له‌ناو چوو بووه‌، ماوه‌ی زياتر له‌ ٦ ساڵيشه‌ شه‌ريكه‌ به‌شی بنه‌ڕه‌تی سه‌ردارله‌ هينانی گشت جۆره‌كانی ئۆتۆمبيلدا (نێچيره‌ڤان بارزانی) بۆته‌ شه‌ريكه‌ هاوبه‌ش و ئه‌مرۆ زياتر له‌ بايی ٥٠٠ مليۆن دۆلار سه‌ردار ئۆتۆمبيلی هه‌مه‌ جۆری له‌ رێگه‌ی نيچيره‌ڤانه‌وه‌ هيناوه‌ته‌ كوردستانه‌وه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو ئازاد به‌رواری ئاهه‌نگيكی گه‌وره‌ی له‌ نهۆمی ٧ی هۆتيل نۆبل سازكردووه‌، به‌ هۆی به‌ركه‌وتنی قازانجی ئه‌و ١٥ مانگه‌ كه‌ ١٢ ملیۆن دۆلاری به‌ركه‌ووتووه‌.
ئه‌وه‌شيان ئاشكراكردووه‌ ته‌واوی سه‌رپه‌رشتيار و كارمه‌ندانی ئه‌و گروپه‌ بۆ هينان و فرۆشتنی ئۆتۆمبيلی ڕانجدرۆڤه‌ر له‌ لوبنانه‌وه‌ هێنراونه‌ته‌ هه‌ولێر.
هه‌ر بۆ زانينی خۆێنه‌ران نهۆمی ٧ ی ئه‌و هۆتيله‌ له‌لايه‌ن ئه‌ڤينی كچی ئازاد به‌رواری كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی عارف به‌رواریيه‌ به‌ گرێبه‌ستی ٢ ساڵ له‌ هۆتيله‌كه‌ گيراوه‌ تايبه‌ته‌ به‌ بارو شوێنی سه‌ماكه‌رو ئاهه‌نگه‌كان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە