کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپه‌رین تیماری ده‌رده‌ی گه‌ڵه‌

Monday, 31/01/2011, 12:00




ملله‌ت به‌ تێکرایی شاهیده‌ وله‌به‌ر چاویه‌تی که‌ چه‌ندین ساڵه‌ خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش وبێ

درامه‌ت وله‌بیرکراووباشگوێخراوی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو رێگاکانی ئاشتی تاقی

کردۆته‌وه‌ وچه‌ندین رۆڵه‌ی ئه‌م ملله‌ته‌ ژیانی خۆیان کرده‌ قوربانی بۆ به‌ ئاگاهێنانه‌وه‌ی

سه‌رانی مافیایی مه‌ستی ده‌سه‌ڵات وپاره‌و خوێنی گه‌ڵ ،ئه‌مه‌ له‌ جیاتی به‌خۆداچوونه‌وه‌

وهه‌وڵدان بۆ پاداشکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی زاحمه‌تکێش وهه‌وڵدان بۆ تیمارکردنی زامه‌کانی

ته‌نیاوته‌نیا هه‌ر خه‌ریکی ده‌ست تێکلاوکردن بوونه‌ له‌ گه‌ڵ دووژمنانمان بۆقایمکردنی

په‌یگه‌ی خۆیان وبنه‌ماڵه‌کانیان له‌ حزب وحوکومه‌ت وله‌ هیج کارێکی ناشه‌رعی سڵیان

نه‌کردۆته‌وه‌ وئه‌وه‌ی حسابیان بۆ نه‌کردوه‌ ملله‌ته‌ ، سه‌یرکه‌ن چۆن ئمرۆ چۆن به‌ په‌ڵه‌و

شپرزه‌یی دێنه‌ سه‌ر خه‌ت ،به‌ خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وئه‌که‌ونه‌خۆ

بۆ رێگا گرتن له‌ کاردانه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ وبه‌عس ئاسا که‌وتنه‌ به‌خشین وبه‌ڵێندان و

هێنانی به‌ زۆر وله‌خشته‌براوه‌کانیان ،به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌کاری ،که‌ خۆشیان له‌ هه‌موو

خه‌ڵك ئێستا زیاتر هه‌ست ده‌که‌ن که‌هیچ کاریگه‌ری نابێت گه‌رلافاووتۆفانی گه‌ڵ که‌وته‌

گه‌ڕوبه‌چاوی خۆیان بێنی چۆن گه‌وره‌دکتاتۆره‌کانی عه‌ره‌ب هه‌ڵده‌هاتن تا نه‌که‌ونه‌ ژێر

پێلاوه‌شره‌کانی جه‌ماوه‌ره‌ و ئه‌بێ ئه‌مه ‌شتان لاروونبێت که‌ ئه‌وباوکه‌تان مرد جارێکی

تر په‌نا ببن بۆ هێنانی سوپای دوژمنان بۆ فریا که‌ وتنتان و به‌لانس راگرتنی بنه‌ماڵه‌ی

بارزانی وتاڵه‌بانی له‌ سه‌رحساب و خوێن وئازاروناڵه‌ی هه‌ژارانی ئه‌م ملله‌ته‌ .

وه‌بۆدۆست ودوژمنان روونوئاشکرابووکه‌ ئێوه‌ته‌نها له‌کاتی هه‌ست کردن به‌ مه‌ترسی

ملله‌تان ئه‌که‌وێته‌ بیر وئه‌که‌ونه‌ زورنا ژه‌نین که‌ ته‌نیا خۆتان ئه‌مجاره‌ هه‌ڵه‌ خه‌تێن و

سه‌لماندتان که‌ چاری ئێوه‌ ته‌نها راپه‌رینه‌ وهه‌ر راپه‌رینه‌ تیماری ده‌رده‌ی گه‌ڵه‌‌.


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە