ئەمان لێرە و ئەوان لەوێ دەمانكەن بەجاسوس
Monday, 15/11/2010, 12:00
ئەمان لێرە و ئەوان لەوێ دوو دەسەڵاتى پڕجاسوس و خۆفرۆش و فایلدار، كاتێك خۆفرۆشەكان یاخود جاسوسەكان دەبینین لەم كوردستانە هەریەك لەم دوو حیزبە دەسەڵاتدارەى دەسەڵاتى كوردى پەنجەى درێژ دەكەن ناوى ڕۆژنامەنوس ناشرین دەكەن وەك فایلەكانى خۆیان،ئەو دوو دەسەڵاتە كە جاسوسیەت و خۆفرۆشتنیان داهێنا ئێستا بەڕۆژنامەنوسى سەربەخۆو ئازاد دەڵێن جاسوس، ئەوە سەیرنییە چونكە ئەوان كاتێك فایلەكانیان هەڵدەدرێتەوە لە لەكۆن هەتا تازە ئەوا نەك قاڵس دەبن بەڵكو ڕقوكینەیان وادەكات یەكسەر پەنا بۆ كوشتن و سیناریۆ و هەوڵى ئەودەدەن كە چۆن ناوت بزڕێنن و بتكەن بەجاسوس، ئیدى بیر لەوە ناكەنەوە كاتێك دەست بۆ ڕۆژنامەنوسێك ڕادەكێشن ناوە كۆنەكانى خۆیانى لێدەنێن واهەست دەكەن ئیدى ئەم میللەتە نازانێت جاسوسى و فایلە ڕەشەكانى ئەوانیان نەبیستووە كە ئێستا بە مۆنیكاى جامڕەش و تاهۆى ڕەش وەك فایلەكانیان بەبەرچاوى ئەم میللەتەوە دەگەڕێن وادەزانن كوردستان بە جاسوسی و فایلەكانى ئەوان ڕزگار كراوە،ئەمە سەیرنییە لاى ئێمە چونكە كاتێك ئێوەى مێژوو ڕەش دەبینین خاوەنى دەسەڵات و پلەى جۆراو جۆرو شەهادەى تەزویرن هەمان تاسو حەمامى ڕژێمە دیكتاتۆرییەكانى دونیان بەڵام بەشێوازێكى خۆتان ئاسا نوێ، نابێتە گرفت لائێمە چونكە بەشەهید بونى رۆژنامەنوسێك یان دوان ئیدى ئێوە واهەست نەكەن ئێمە كۆتایمان پێدێت یان هەڕەشە و چاوسوركردنەوەكانتان وازمان پێدێنێت و ئیدى بڵێن ڕۆژنامەنوس كەوتۆتە قەیرانێكى ترسناك چیتر ناوێرن دەست بەرن بۆ مێژووە ڕەشەكان فایلە جاسوسییەكان لەبیر دەكەن،ئەم ستایلەى ئێستا بەكارى دەهێنن بە سیخورەكانتان نوێ نییە بەڵكوو زۆر كۆنە هى ئەو سەردەمانەیە لەشاخ یەكتریتان پێ تەسفیەى جەستەى دەكرد یاخود بەرامبەر یەكترى دەتان كرد،ئێوە وابیر دەكەنەوە ئەم میللەتە لێتان خۆش دەبێت یان لێتان خۆش بووە ئەوەى كۆن و ئەوى دواى ڕاپەڕین و 31 ئاب و خواردنى بوجەى ئەم میللەتە،؛نا؛ مەسئولین و دەسەڵاتدارانى ئێمە وابیر نەكەنەوە تاكى كورد میللەتى كورد ئەم مێژووانە وازوو لەبیر دەكات وابیرنەكەنەوە خوێنى سۆرانى مامەحەمە و سەردەشت عوسمان لەبیر دەكات دەمەوێت لێرەدا تاوانێكى سەردەمى سەددامى لەكون دەرهاتوو باس بكەم كەبەرامبەر گەنجێكى رۆژنامەنوسى ئەو سەردەمە تاوانەكەیان ئەنجام دابوو، گەنجێكى رۆژنامەنوسى تازە پێگەشتوو كە لەڕۆژنامەكانى ئەوكاتەى بەغدا بابەت و ڕاپۆرتى بڵاو دەكردەوە بەیانییەكیان بەرەو ئۆفیسى یەكێك لە ڕۆژنامەكان بەڕێ دەكەوێت بەنیازى ئەوەى كە بابەتێكى هەیە بڵاوى بكاتەوە كاتێك دەچێت بۆ ئۆفیسەكە لەوێ چاوى بەبرادەرەكانى دەكەوێت دواى ئەوەى بابەتەكە دەدات بە ڕۆژنامەكە لەگەڵ سێ لەهاوڕێكانى لەژورێكى رۆژنامەكە دەكەونە گفتوگۆ قسەكردن لەسەر وەزعى سیاسى عێراق و شەڕوشۆڕى ئێران عێراق و ئەوانە باسەكە دێتە سەر سەددام حسێن كە چۆن وتارێكى خوێندۆتەوە لە تڤیەكانى ئەو سەردەمەى بەغدا یەكسەر ئەو ڕۆژنامەنوسەى كە بابەتەكەى بردبوو بۆ ڕۆژنامەكە دەڵێت برادەران ئەم شەو خەوم بە سەددام حسێنەوە بینى لەخەونمدا چوبومە كۆشكەكەى كۆشتم كۆتایم هێنا بەشەڕو قەیرانى ناهەموارى ئەم میللەتە یەكێك لەو سێ ڕۆژنامەنوسەى تر كە گوێیان بۆ گرتووە جاسوس دەبێت وە هەندێك لە ڕۆژنامەنوسەكانى ئێستاى دەسەڵات كەبەناوى ڕۆژنامەنوسییەوە كارى جاسوسى دەكەن، دواى گفتوگۆو خەو گێڕانەوەكە كۆتاى هێنان بەقسە كردن كوڕەكە دەڕوات لەئۆفیسى ڕۆژنامەكە، ئەوەى جاسوس دەبێت خەبەر دەدات بە ئەمن ئیستخبارات كە فڵانە ڕۆژنامەنوس خەوێكى بەم شێوەیە دیوە ئیمڕۆ بەیانییەكەى بۆى باس كردوین پاشان یەكسەر ئەمرى گرتنى دەردەكەن ڕۆژنامەنوسەكە كە خەوەكەى دیوە دەگرن و دەیبەن بۆ ئەمن زۆر تەعزبى دەدەن و خۆشى نازانێت بۆچى واى لێدەكەن پاش تەعزیبێكى زۆر دەڵێن دەزانیت بۆچى وات لێدەكەین دەڵێت نا دەڵێن تۆ ئەم بەیانییە خەوێكى وەهات دیووە دەبێت بەپێى قانون بدرێت بە دادگا پاشان كەدەیدەن بەدادگا عواد بەندەر ئەمرى سێدارەى بۆ دەردەكات، ڕۆژنامەنوسەكە بەرامبەر عەواد بەندەر دەڵێت ئەوا ئێوە لەسەر خەونێك من لەسیدارە دەدەن كەویستى خۆم نەبووە و بەدەست خۆم نەبووە بەڵام ئەى ئەتوانن خەونێك و ویستێكى ڕاستەقینەى میللەتێك كە هاوشێوەى خەونەكەى منە بەردەوام خەونى پێوە دەبینن لە سێدارە بدەن هەى تاوانباران، بەسەر شۆڕییەوە عەواد بەندەر هیچ وەڵامێكى ناداتەوە هەر ئەوەندە نەبێت وتى بیبەن، خۆ سەددام دارو دەستەكەى نەیان توانى ویستى میللەتێك لەسێدارە بدەن بەڵكو ویستى میللەت واكرد ملى سەدام و دەستەو دائیرەكەى لەسێدارە بدەن، خۆ ئێوەش ناتوانن هەموو سۆرانەكان و هەموو سەردەشتەكان شەهید بكەن و بەسیخوڕەكانتان لەناویان بەرن بەڵكو ویستى ڕاستەقینەو پاكى ئێمەو قەڵەمەكانى ئێمەیە دەیەوێت ئێوە وریا بكاتەوە نەك لەناوتان بەرین بەڵام ئێوە وادەكەن بەرامبەر ئێمە، ئێمەش توندتر وەك ئۆپۆزسێۆنێكى ڕاست لەبەرى میللەتدا هەموو پەردە ڕەشەكان بەگەندەڵى و ناعەدالەتییەكانتانەوە بخەینە سەر پەڕەى ڕۆژنامەو گۆڤارەكانمان تا میللەت بزانێًت كێ جاسوسو گەندەڵە ئێمەى ڕۆژنامەنوس یان ئێوەى خاوەن دەسەڵات خاوەن بودجەو خاوەن نەوتى ڕەش و خاوەن كۆمپانیاى وەهمى
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست