زمانی برینداری کورد
Saturday, 05/07/2014, 12:00
رەخنەی ئەدەبی :
بەشێک لە ناسنامە وپێناسەی نەتەوەیەک بۆ ئەوەی کە بتوانێ مێژووی خۆی پێ بنوسێتەوە و بەدونیا بڵئ،،، منیش هەم،،،زمان وئەدەبیاتی ئەو نەتەوەیە. ئەرکی سەرەکی پەرەپێدانی ئەو زمانە دەکەوێتە سەر شانی دەسەڵاتێکی ئازادیخوازوداموودەزگای خاوەن یاسا لەو کۆمەڵگایەدا. (ئێمە لە بوارەدا زۆرمان ماوە) لە رێگوزەری دیرۆکدا زۆرجار دیتراوە کە دەقێکی ئەدەبی یا پەخشانێکی ئەدەبی بۆتە هۆی ئاڵوگۆڕێکی مەزن لەبوباری سیاسی یا کولتوری.
من لەسەر ئەو باوەڕەم کە لە سەدەی رابوردوودا لە ناو کۆمەڵگای کوردەواریدا خراپتر سەیرتر لە سیاسەت حیزبی باڵادەست، شێعرو ئەدەبیاتە کە بە وێنەی مریشکی سەربڕاو لینگەفرتەیەتی وخەریکی گیان دەدا!هەر کەس مافی خۆیەتی قسەی دڵی خۆی بکا.بنوسێ، هۆنراوە بهۆنێتەوە،پەخشان بنوسێ،شێوەی ژیانی خۆی بە دڵی خۆی بمەشێنێ. بەڵام لەو چوارچێوەیەدا ئەوەی کە گرینگە بۆ مرۆوی کورد پارازتن و بە جێ گەیاندنی ئەرکی بەرپرسیارەتییە لە حاند زمانی کوردی.
من خۆم لە قەرەی رەخنەی ئەدەبی نادەم چون کارێکی زەحمەتەو حەوجێی بە کەسی ژێهاتی وکارامەیە بۆ ئەو کارە کەسانی ئاکادێمی زمانناسی گەرەکە. لەوەش بترازێ لەو سەردەمەشدا چوار کەسی دڵسۆز نابینم کە ئەو ئەرکە وەئەستۆ بگرێ ولەو بوارەدا خامە راکیشێ!نەتەوەیەکی ٥٠ میلیونی ٥ کەسم بۆ ناو بەرن کە لە هەموو بەشەکانی وڵاتدا ٥ بەرهەمی بە پێزیان دەرکردبێ. چون نەتەوەیەک سەرکەوتوویە کە سەرەتا لە خۆێڕا دەست پێبکا وپاشان باس لە دەوڵەتی کوردی بکا.
زۆربەی کەسانی دڵسۆز نەمر مامۆستا ،، هەردی،، دەناسن کە بە پێی توانای خۆی خزمەتی بە زمانی کوردی ونەتەوەکەی کرد ناوی خۆی لەسەر پەڕاوی ئەدەبو مێژوی کورد هەڵکەند بۆیە لە بیر ناکرێ.لە ژێر کاریگەری ئەو نەمرەدا بەرێز چۆمانی کچی هەر ئەو ڕێبازەی تاقی کردەوەو بەردەوامە جار جارەش ئەو نەریتە وەک کولتورێکی باشە کە کەوتۆتە ناو بنەماڵەکان وکوڕ یا کچ رێچکەی باوک یا دایک دەگرنە پیش خۆیان.
بۆ من پرسی گرینگ بەر پرسایەتییە لە حاند ئەدەبو زمانی نەتەوەیەکی بندەستو زمان بریندارو خاک داگیرکراوە. لەو رۆژانەدا بە رێککەوت چاوم بە سایتێکی ئینگلیزی زمان کەوت کە وێنەی بەڕێز/ چۆمان / کچی مەرحومی مامۆستا هەردی تێدا بووکە سرنجی راکێشام. بۆ ئەوەی کە لە ناوەرۆکی بابەتەکە حاڵی بم یارمەتیم لە / سەرکەوتی کوڕم/ وەرگرت. بۆ وەرگیڕاندنەوەی دەقێکی شێعری ،، چۆمان،،کە بیکەمە زاری سۆرانی.لەو کارەدا حەول دەدەم ناوەرۆک، پەیام، وشە، دێڕدەقاو دەق ببێتە سۆرانی وبە ویژدانەوە هیچ ئاڵو گۆڕێک پێک نەهێنم.لەوانەیە بەدڵی هەموو کەس نەبێ.
من نازانم لە کام رۆژ وکاتو سات دا دەمرم وکەسیش نەزانێ بەڵام هەتا ماوم بیر لەوە دەکەمەوە بە پێی کام پێوانەی شێعری، کام زانستی ئەدەبی، کام ریزبەندی شێعری، کام ناوەرۆکی بە پێزی ئەدەبی و......ئەو هۆنراوەیەی بەرێز ،، چۆمان ،، وەک ٥٠ هۆنراوەی هەڵبژاردەی جیهان دیاری کراوە!؟ (یانی ٥٠ شێعری هەڵبژاردە لە جیهان) دەقی ئینگلیسی بە ئەمانەتەوە بە یارمەتی سەرکەوت کەریمی کراوەتە سۆرانی.
١: ناوی دیوانی شێعری، ژیان بۆ ئێمە، لە نوسینی چۆمان هەردی.
٢: شێعری هەڵبژارەدە لەو دیوانە، سەربانی هاوین.
سەربانی هاوین:
هەموو شەوی ئەو هاوینە
کاتێک کە چوینە نوستن بۆ سەربانی پان
ئەمن وەخەبەر دەمام
چاوم لە بانی رووبەروومان دەکرد
ئەو جێیەی کە ئەو لە وێ بوو
هەموو جارێک کە مژی لە جگەرەکەی دەدا
چرایەکی چووک هەڵدەبوو
کاتێک کە تابڵۆکانم بینی
چوومەوە ماڵێ
ناویم لە هەموو کتێبەکانمدا نوسی
هەر بیرم دەکردەوە کە ئایا ئەو چ دەڵێ
بیرم لەوە دەکردەوە کە مێردی پێ بکەم
ئاگام لێی بێ وەختێک کە نەخۆش دەکەوێ
خواردنی بۆ دروست بکەم
سەری بۆ پشۆم
بیرم لەوە دەکردەوە لە سەر یەک باندا لە گەڵی بنوم (و: ئەوە ئاوەزووی کچێکی شاعیرە کە پێی بگا)
ساڵێک تێپەڕبوو بە بێ قسە
پاشان لە پڕ خانویەکی بە تاڵ لە رووبەڕووی ماڵی ئێمە
بانێکی بەتاڵ
کەسێک نەبوو چاوێکم لێ بکاو
شەوانی بێ خەوی بۆ من
پاش چەند ساڵێک یەکترمان دیتەوە
هەر ئەو پیاوەبوو
چەند قامکێکی نەمابوو
تووڕە و بە بێ توانای وێنەکێشان.
ئیدی قەت قسەمان نەکرد
هەر کەس لە سەربانی خۆی مایەوە. (تەواو).
من نەمزانی پەیامی ئەو بابەتە لە چیدابوو؟ لەسەر کام حیسێب چۆتە ریزی ٥٠ شێعری ئەکەمی جیهان!! سرنجی ئەو بابەتە بۆ تاکی کورد لە چیدایە؟ لە خاکی برینداری کورد هەر زمانی برینداری کوردە.قانع وهێمن لەو پەڕی هەژاریدا لە دەستمان چون.حەی لە ،، ناڵەی جودایی هێمن و ناوەرۆکی پڕ لە سۆزی شێعری قانع.خۆ کۆمەڵگای کورد ئەوەندە دواکەوتووە کە لە هەر سەردەمێکدا بلیمەتێکی زانای لێ هەڵدەکەوێ بە بارتەقای نەیارەکانمان دووچاری بێبەختی بێ حورمەتی دەبێتەوە لە لایان تاکو کۆمەڵگاو حیزبی گوێ لە مست.
کاتیک کە ئە هۆنراوەیەم بۆ کرا بە کوردی یەکسەر بیرم لە کچە گریلا کردەوە کە چۆن چوار وەرزی ساڵ دەجەنگێ تامنی کورد سەرم بەرز بێ وبڵێم ،، کوردم،، .ئەو کەسانەی کە ئەوشێعرەیان لەریزی ٥٠ شێعری جیهانداتۆمار کردووە واوێدەچێ هیچ زانیاریان لەسەر ئەدەبیاتی کورد وژیانی کورد نییە.
جەعفەر کەریمی
ئۆپساڵا / سۆئێد
٤/ ٧/ ٢٠١٤
سرنج: ئەوەش دەقی ئینگلیسی شێعرەکەی بەرێز چۆمان لەم لینکە دا:
http://www.poetryarchive.org/poem/summer-roof
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست