کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریەك بۆ دانیشتوانى شارى سلێمانى ! د. بەرهەم بەكرێگیراوە .

Monday, 29/06/2009, 12:00


وەكو ئاگادارن ماوەیەكە د. بەرهەم بەغداى بەجێهێشتوە و جەلالی كورد فرۆش و یەكێتیی فرۆش هێناویەتیەوە بۆ سلێمانى بۆ ئەوەى ئەركى شایەرى لیستى كەرەدێزەكەى پێ بكات .
بەپێى وتەى سەرچاوەیەكى نزیك لە ناوەندى بڕیارى یەكێتیی : پارتى بەهیچ شێوەیەك رازى نەبوە پۆستى سەرۆكى ئەنجوومەنى وەزیران بدرێ بەیەكێتیی ، وە ئەو مەسەلەیە لە كۆبوونەوە دوو قۆڵیەكەى جەلال و مەسعود كە ماوەیەك پێش ئێستا لە هاوینەهەوارى دوكان ئەنجامیاندا بڕاوەتەوە ، بەڵام بۆ بەر گرتن لە توڕەیی و كاردانەوەى كادر و لایەنگران و دۆستانى یەكێتیی ، وا پڕوپاگەندەكراوە گوایە د. بەرهەم بۆ پۆستى سەرۆكى حكومەتى ئایندە دادەنرێت ! ئەم مەسەلەیە هەموو ئەندامۆچكەكانى مەكتەبە سیاسیە بەسەرچوەكەى یەكێتیی ئەزانن بەڵام لەبەر ئەوەى بارودۆخى یەكێتیی زۆر ناسكە و تەحمولى قەیرانێكى ترناكات بەباشیان زانیوە كەسیان قسە نەكات ، تەنانەت د.بەرهەم خۆیشى ئەم مەسەلەیە لەهەموان باشتر ئاگادارە ! لەوانەیە بپرسن بڵێن ئەى د.بەرهەم بۆ وا بەگەرمى بانگەشە بۆ لیستەكەیان ئەكات؟ .
د. بەرهەم لە بەرئەم هۆكارانە فەرزكراوە كە ئەم كارە بكات :
1- فایلى سیخوڕى بەرهەم لاى جەلالە ، هەر لاساریەك بكا دەزگاى زانیارى جەلال بە ترش و خوێوە بۆى بەیان ئەكەن .
2- بەرهەم ساڵح هیچ پێگەیەكى رێكخستن و بنكەیەكى جەماوەرى بەهێز و رۆژێكیش تفەنگى هەڵنەگرتوە بۆیە هیچ پێشمەرگەیەكى دێرین و تازە اعتراف بە پیاوى واناكەن ، ئەمەش واى كردوە كە هەرچى جەلال داواى لێبكا ، ئەم ناچارە بێ سێ و دوو جێ بەجێی بكا .
3-بەرهەم لەم ماوەیەدا لەلایەن مالكى سەرۆك وەزیرانى عێراق رەخنەى توندى لێگیراوە و ئەگەر تدخلى جەلال نەبایە رەوانەى دادگاى باڵا ئەكرا چونكە دزى و بەرتیل و كار ئاسانى زۆرى بۆ هەندێ كۆمپانیاى بیانى كردبوو لەو كاتەى كە كارى لە بوژانەوەى ئابوورى عێراقا ئەكرد .
4-جگە لەوە لەلایەن جەلالەوە دەیان ملیۆن دۆلارى خراوەتە بەردەست بۆ ئەوەى دەنگى خەڵكى پێ بكڕێ و بەشە زۆرەكەشى مفت بۆ خۆى لووش بدا .
5- بەرهەم ئەگەر نیازەكانى جەلال جێ بەجێ نەكات ، هیچ كون و قوژبنێك شك نابا بۆی بچێ ! چونكە لەوە دڵنیایە كە مانەوەى لەمانەوەى جەلالدایە ، بۆیە بەلاى ئەوەوە گرنگ نیە خۆى چیە ، بەڵكە گرنگ ئەوەیە جەلال چیە ؟
6- بەپێی هەمان سەرچاوە: بەرێككەوتنى بارزانى و جەلال د, بەرهەم دیاریكراوە بەسەرۆكى لیستەكە و لەسنوورى شارى سلێمانیشدا بانگەشە بكا ، گوایە د. بەرهەم خەڵكى سلێمانیەو كاریگەرى بەسەر خەڵكى ئەم شارەوە هەیە ، بەڵام راستیەكەى ئەوەیە د. بەرهەم چەندین ملێۆن دۆلارى وەك بەخشى پێدراوە لەبەرامبەر ئەو كارەى و بەڵێنى ئەوەشیان پێداوە كە ئەو كۆمپانیا مۆبایلەى كە لە سەر ئاستى ناوچە نەك عێراق وێنەى كەمە هاوكارى بكەن و كارئاسانى زۆرى لاى مالیكى بۆ بكەن بۆ ئەوەى لە عێراق وەك كۆمپانیایەكى پەیوەندى زۆر گەورە بكەوێتەكار ، شایانى باسە زانیارى هەبوو كە ئەو كۆمپانیا پەیوەندیە زۆر پێشكەوتوو بوە وئەمەریكیەكان بەناوى د. بەرهەمەوە ویستیان لە عێراق وەك كۆمپانیایەكى مەدەنى و بازرگانى بۆ داهاتووى دوور بیخەنەكار ، بەڵام وڵاتى ئێران لە رێگەى دۆستەكانیەوە لە عێراق رێگەى كاركردنى لێ گرتوە چونكە ئێرانیەكان زانیاریان هەبووكە ئەم دەزگایە دامەزراوەیەكى سیخورى گەورە و پێشكەوتووى ئەمەریكایە و جگە لە پەیوەندى زیاتر بۆ سیخورى كردن بەكاردێت . بۆیە بەرهەم نەكوردستانیە و نە جەلالیە و نە سلێمانى پەروەرە ، بەڵكە پارە و سیخوڕى لەهەر شوێنێك هەبێ ئەو لەوێیە .

بۆیە لەجەماوەرى كوردپەروەر و ئازادیخوازى سلێمانى داواكارم كە بڕوا بەم سیخوڕە نێو دەوڵەتیە و جاش بەكرێگیراوەى جەلال و بارزانى نەكەن و گوێ لە زمانە لوسە دوژمن ژنەوتى بەرهەم مەگرن ، چونكە ئەم بەرهەمە بێ بەرهەمە جگە لە هەڵخەڵەتاندن و فریودانى خەڵك تائێٍستا كارێكى دیار و گەورەى بۆ كورد و بۆ شارى سلێمانى نەكردوە ، بۆیە لە مەوەدواش هەرگیز چاوەڕێی كارێكى باش لەو سیخوڕ و جاش جەلالیە 2009 یە مەكەن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە