پردی دیالۆگی ئه‌ردۆغان به‌ره‌و کورده‌کان
Friday, 21/08/2009, 12:00
تۆماس فوسته‌ر
و. له ئه‌ڵمانییه‌وه: هیوا ناسیح
حکومه‌تی تورکیا پلانی هه‌یه که له داهاتویه‌کی نزیکدا ده‌سپێشکه‌رییه‌ک له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورددا بکات. له‌م میانه‌دا ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکوه‌زیران ئه‌ردۆگان بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارتی کوردی ده‌ته‌په‌دا کۆبوه‌وه. ئۆپۆزسیۆن ناوبراو به به‌ڵێنشکێن ناوزه‌د ده‌که‌ن.
حکومه‌تی تورکیا له سیاسه‌تی کێشه‌ی کوردی‌دا جوڵا. لێپرسراو و داهێنه‌ری ئه‌م ده‌سپێشکه‌ری و پلانه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی له ساڵی 1999 ه‌وه دانیشتوی زیندانی تاکه‌که‌سیی نییه. ئاخر وه‌ک بڵاوکراوه‌ته‌وه سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستانی قه‌ده‌غه‌کراویش بۆ 15 ی ئۆگۆستی ئه‌مساڵ له یادی 25 همین ساڵه‌ی یه‌که‌مین چالاکی چه‌کداری پارته‌که‌یدا (نه‌خشه‌یه‌كی ڕێگا)ی هه‌یه که ڕایبگه‌یه‌نێت. وا پێده‌چێت ئه‌مه بتوانێت کۆتایی به ململانێ درێژه‌که بێنێت، که له ساڵی 1984 ه‌وه به‌رده‌وامه و نزیکه‌ی 40 هه‌زار که‌س تێیدا بوونه‌ته قوربانی. بۆ حکومه‌ت ئۆجه‌لان و پارتی کرێکاران وه‌ک لایه‌نێکی گفتوگۆ (مفاوه‌زات) جێگای قبوڵکردن نییه، به‌ڵام دیاره جێگای مشت‌ومڕ نییه، که هه‌ر ده‌شبێت ئه‌و لایه‌نه له سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌وانه‌وه ئاوی خواردبێته‌وه، ئینجا هه‌ر چۆنێک بێت و ببینرێت. چونکه پلانه‌که‌ی ئۆجه‌لان حکومه‌ت ده‌خاته ژێر فشاره‌وه، بۆیه حکومه‌ت ده‌یه‌وێت به هه‌ر جۆرێک بێت پێشگیریهک له‌وه بکات و دهسپێشکهرییهکه بۆ خۆی به‌رێت، به جۆرێک که پێش کاتی دیاریکراو بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و نه‌خشه‌یه (15ی ئۆگۆست) ئه‌م پێشنیازه‌که‌ی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری ململانێکه بڵاوبکاته‌وه.
بازدان به‌سه‌ر سێبه‌ره‌که‌دا ئه‌وه‌ی که چاره‌سه‌رییه‌که ته‌نها به په‌یوه‌ستبوونی نوێنه‌رانی سیاسی دانیشتوانی کورده‌کانه‌وه سه‌ربگرێت، مه‌زه‌نده ده‌کرێت. ئه‌ردۆگان ڕۆژی چوارشه‌ممه بازێکی به‌سه‌ر سێبه‌ره‌که‌ی خۆیدا دا و بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات (ده‌ته‌په) دا کۆبوه‌وه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵیدا کرد، که‌وا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2007 ه‌وه وه‌ک ته‌نها پارتێکی کوردی نوێنه‌رانی خۆی گه‌یانده ناو په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته. هه‌رچه‌نده هاوکات ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند، که ئه‌و ته‌نها وه‌ک سه‌رۆکی پارته‌که‌ی ئه‌و گفتوگۆیه ئه‌نجام ده‌دات نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت. به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌و راستییه ناگۆڕێت، که به‌سته‌ڵه‌کی نێوان حکومه‌ت و گرنگترین پارتی کوردی‌دا ده‌توێته‌وه. تا ئێستا ئه‌ردۆگان هه‌ر جۆره دانیشتنێکی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌ته‌په‌دا ره‌تده‌کرده‌وه، ئه‌مه‌ش چونکه ده‌ته‌په رازینه‌بوو که پارتی کرێکاران وه‌ک ڕێکخراوێکی تیرۆریست ناوزه‌د بکات.
وه‌رچه‌رخانێکی ئاوای ئه‌نقه‌ره له سیاسه‌تی کوردی‌دا، ساڵانێکه له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه داوای لێ ده‌کرێت، ماوه‌یه‌کی که‌مه که ئاماژه‌کان به‌دیار ده‌که‌ون. به‌م جۆره له مانگی پێنج‌دا سه‌رۆککۆمار عه‌بدوڵڵا گویل له باره‌ی هه‌لێکی مێژوویی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورده‌وه دوا، هه‌روه‌ها سوپاسالاری تورکیا (باشبوگ) ئاماژه‌ی به کێشه‌ی کورد کرد و گوتی تاقیکردنه‌وه‌یه‌که بۆ مۆدرێرنهکردنی تورکیا، ئه‌م ده‌ربڕینه، به تایبه‌ت که له ده‌می به‌رزترین نوێنه‌ری سوپاوه، تا ساڵانێکی که‌م به خه‌یاڵیشدا نه‌ده‌هات.
دواجار پێش دووهه‌فته ئه‌ردۆغانیش پشتڕاستی کرده‌وه، که پلانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت له دهسپێشکهرییهکدا کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌م ده‌سپێشکه‌رییه ده‌بێته هۆی (بهدیموکراسیکردنێکی به‌هێز) بۆ گه‌وره‌ترین که‌مینه‌ی ئه‌تنی له سه‌رتاسه‌ری تورکیادا، که مه‌زه‌نده ده‌کرێت 14 ملیۆن که‌س ببن.
ناوه‌رۆکی پلانه‌که‌ی حکومه‌ت جارێ به ناڕونی ماوه‌ته‌وه. له وتاری رۆژنامه تورکییه‌کاندا له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ریفۆرم قسه‌وباسی جۆراوجۆر ده‌کرێت. هه‌ر له چاوه‌روانی زیادکردنی مافه کلتورییه‌کان، تا ئاسانکاری زۆرتر له به‌کارهێنانی زمانی کوردی‌دا، که‌وا تا سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کاندا له تورکیادا قه‌ده‌غه بوو. هه‌ر بۆ نمونه ئیتر ڕێگه به‌و ئه‌و گوند و شارانه‌ی باشوری خۆرهه‌ڵاتی تورکیا ده‌درێت، که کورده‌کان زۆربه‌ی دانیشتوانی پێکدهێنن، تا ناوه کۆنه کوردییه‌کانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، که هانی چه‌کداره یاخییه‌کان (شۆڕشگێره‌کان) بدات، بۆ جوڵاندنیان به‌ره‌و کۆتایی هێنان به شێوازی خه‌باته‌که‌یان. لێره‌ش وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ته‌په داوای‌کرد، که لێبوردنێكی گشتی بۆ لایه‌نگرانی پێ‌کاکا ده‌ربچێت، ئه‌مه‌یان واقعی نابینرێت. له‌سه‌ر ئه‌مه‌یان ده‌بێت خۆیان تۆزێک بگۆڕن، که ئه‌و ئاگربه‌سه یهکلایهنییهی که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر تا سێپته‌مبه‌ر درێژیانکرده‌وه به‌رده‌وام بێت و چیدیش له‌سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد نه‌مێننه‌وه.
حکومه‌تی ئه‌ردۆغانی ئیسلامیی کۆنه‌پارێز به‌م دهسپێشکهرییهی له‌سه‌ر لێواری خه‌ره‌ندێک هه‌نگاو ده‌نێت. له راستیشدا ئه‌م له نێو کێشه‌ی کورددا و هه‌روه‌هاش له نێو ده‌زگای که‌مالیسته‌کاندا که‌م پشتیوانی و تێگه‌یشتنیان بۆی هه‌یه، به‌ڵام ڕێی تێده‌چێت، که ئه‌گه‌ری گۆڕینێکی له‌سه‌رخۆ له بیروڕایان و جێبه‌جێکردنی پلانه‌که‌ی هه‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ریکه ده‌سته‌ڵاتدارانی میانڕه‌وی سوپا له‌م باره‌وه بێنه قسه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هێشتا زۆر له سیاسییه ناسیۆنالیسته‌کان مه‌سه‌له‌ی نزیکبوونه‌وه له کورده‌کان لایان یه‌کسانه به ناپاکی له بیری ئه‌تاتورک له وڵاتێکی ناسیۆنالیستی فره‌زمان و کلتوردا.
ته‌نانه‌ت ده‌ته‌په‌ش که‌وا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێ‌کاکا دا رووبه‌رووی سکاڵا بۆ یاساخکردن و داخستنی بۆته‌وه، وه‌ک لایه‌نێکی گفتوگۆکه‌ر له‌م ئاقاره‌دا جێگه‌ی مشتومڕه. ئۆپۆزسیۆنه‌کانی وه‌ک پارتی گه‌لی کۆماری و نه‌ته‌وه‌ییه ڕاستره‌وه‌کانی مه‌هه‌په له‌م باره‌وه ئه‌ردۆغان به که‌سێکی به‌ڵێنشکێن وه‌سف ده‌که‌ن. به‌م شێوه‌یه سه‌رۆکی حکومه‌ت به پردێکی دیالۆگ به‌ره‌و ده‌ته‌په به‌ڵێینی خۆی شکاند، که گوتبوی هیچ جارێک له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه گفتوگۆ ناکات، که تیرۆریسته‌کانی پێ‌کاکا به راشکاوانه مه‌حکوم نه‌کات.
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌ی نۆیه تسیوریخه تسایتونگ (nzz) ئه‌ڵمانیزمانی سویسریدا ڕۆژی 6/8/2009 بڵاوکراوه‌ته‌وه. http://www.nzz.ch/nachrichten/international/brckenschlag_erdogans_zu_den_kurden_1.3283628.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست