ئه‌و نیشتیمانه‌ی من به گریان جێم هێشت ئێستا نیشتیمانی دزه‌کانه
Friday, 20/03/2009, 12:00
ئه‌و کاته‌ی که خه‌یاڵ به ئاره‌زووی خۆی یاریم پێده‌کات،که خه‌یاڵ ده‌مبات بۆ نیشتمانێك که خۆم بنیاتم ناوه،نیشتمانێك که مرۆڤه‌کانی به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆم درووستم کردون خۆم په‌روه‌رده‌م کردوون،وا په‌روه‌رده‌م کردوون که ده‌بیت بزانن له نیشتمانه‌که‌ی ئێمه‌دا پاره نیه،له نیشتمانه‌که‌ی ئێمه‌دا خواردن نیه،نیشتمانه‌که‌ی ئێمه پڕاو پڕه له خۆشه‌ویستی به بێ مه‌سله‌حه‌ت،له نیشتیمانه‌که‌ی ئیمه‌دا مرۆڤه‌کان یه‌کسانن،بیرمان نه‌چێت له نیشتیمانه‌که‌ی ئێمه‌دا نابێت دزی تیادا بێت،ئه‌وکه‌سه‌ی حه‌زی له دزی کردنه بابچێته ده‌ره‌وه له نیشتیمانه‌که‌ی ئێمه‌دا ،نیشتیمانه‌که‌ی ئێمه جێگه‌ی دزی تیادا نابێته‌وه.من نیشتیمانێکم ناوێت دزه‌کان بنیاتیان نابێت و پڕ بێت له دز،من نیشتیمانێکم ناوێت که تیایدا سوجده به‌رم بۆ به‌رده‌می دزه‌کان،من ئه‌و نیشتیمانه‌م ناوێت که دزه‌کانی داوا له ژنه‌کانی نیشتیمانه‌که‌ی خۆی بکات جه‌سته‌ی پێ بفرۆشێت به‌رامبه‌ر به به‌هه‌شتێکی ده‌ستکرد که له‌و نیشتیمانه‌دا بۆیان درووست بکه‌ن به پاره‌ی میلله‌ته‌که‌م،من نیشتیمانێکم ناوێت گاڵته به‌خوێنی شه‌هیده‌کانم بکات،من نیشتیمانێك ناوێت که دزه‌کان کۆشکه‌کانیان بگاته حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان منی کۆیله‌ش له ژێر پێی ئه‌وه‌وه خانویه‌کی قوڕیشم پێ ڕه‌وا نه‌بینێت،من نیشتیمانێکم ناوێت که هاوڕێکان ملی یه‌کتر بشکێنن له پێناوی پاره‌و ده‌سه‌ڵات،من نیشتیمانێکم ناوێت که دزه‌کان به پاره‌ی من خۆیان سه‌رگه‌رم بکه‌ن و شه‌وه‌کانیان بڕازێننه‌وه. من ده‌مه‌وێت ئه‌گه‌ر به خه‌یاڵیش بێت له‌و نیشتیمانه بچمه ده‌ره‌وه که دزه‌کان خه‌ریکه مرۆڤه پاکه‌کانی نیشتیمانه‌که‌م له ناوده‌به‌ن ده‌یانه‌وێت جیلێك درووست بکه‌ن و په‌روه‌رده‌یان بکه‌ن وه‌ك و خۆیان دز.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست