دوومەڵی سیاسی و حکومەتی بنکەفراوان
Saturday, 28/09/2013, 12:00
1661 بینراوە
ئازادی ڕەها ، ترسناکترە لە دیکتاتۆڕی ڕووخۆیناوی.
بەدرێژای تەمەنی ڕابووردووی مرۆڤایەتی وبەدرێژای تەمەنی داهاتووی مرۆڤاییەتی .
سێ دەستەواژەی سیاسی یان سیستەمی سیاسی هەن نابن بە بنەمای سیستەمێکی سیاسی مرۆی ئەویش(کۆمۆنیست ودیموکراتی ڕەها و ئیسلامی سیاسی) یە.
چۆن کۆتایی میژوو بوونی نیە. ئاواش ئەم سیستەمە دیموکراسییەی ئێستا لە وڵاتانی سەرمایەداریدا بوونیان هەیە. بێ دیکتاتۆرێتی نیشتمانی و نەتەوەی نە بوونیان دەبێ نە ڕۆڵ.
(هەموو بزووتنەوەیەکی ئازادی نەتەوایەتی و نیشتمانی بنەماییەکی دیموکراتی هەیە. هەموو بزوتنەوەیەکی دیموکراتی ڕەسەن بەرژەوەندی نەتەوەونیشتمانی لە ئامێزگرتووە. لێ بزوتنەوەی کوردی لەدوای شێخی نەمرەوە ئەو بنەماییەی نەبووە. بۆیە ئەنجامەکەی ئاشبەتاڵ ودروستبوونی مافیا بووە) (بەم هاوکێشە ماتماتیکە سیاسی یە) وە تۆژینەوەی سیاسی لەسەردۆزەکان وئایندەی ووڵات وکۆمەڵگا دەکرێ.
هونەری دیالۆگ ئەمەش بەشێکی ترە لە هونەری سیاسی. هێزی هونەری دبلۆماسی گرنکترە و بەهێزترەلە هونەری سەربازی وبەکارهێنانی هێز. چەند جۆر دبلۆماسی هەیە لێرەدا ناچمە گشت جۆرەکانی دبلۆماسی. تەنیا دبلۆماسی (ناوخۆ) کەئەم جۆرە بۆتە ئەرکی ئێستای گۆڕان.
گۆڕان و ئەرکی ئێستای
پێش دوستبوونی گۆڕان وئێستای گۆڕان من داکۆکیم لە گۆڕان کردوە. نەک بەستایش وچەپڵە بە ڕەخنەوسەرنج. چوارساڵی ڕابووردوو تەمەنی خۆی بەباشی بەرێکرد. بۆ یەکەمجار لەمێژووی کۆن ونۆی سیاسی کوردیداقەبارەی(ئۆپۆزسوێنێکی مۆدێڕنی)کرد بە بەشێکی چەستەی سیاسی کوردی.
ئەمە دەستکەوتێکی هزری سیاسییە لێ کاتێک ئەم دەستکەوتە سیاسیە نرخی دەبێ کە بتوانی بترازێتە نێو تەواوی جومگەکانی چالاکی جەستەی کۆمەڵگا(نەک تەنیا سیاسەت) .
خۆشئامیزییە گۆڕان دوای چوارساڵ ببێ بە دووهەمهێزی باشور(بێ ئابورییەکی قەبەوبێ هێزێکی چەکداری تۆقێنەر) . بۆیە پێویستە گۆڕان دوای ئاشکرابوونی کۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە(کۆنفرانسێکی فراوان لە دوو ئاستدابگرێ. ئاستی سەرجەم (بنکە) و ئاستی سەرکۆزەر(کادیری ناوەوە و دەرەوەی وڵات بگرێ)بۆتەتەڵەکردنی داخوازی گوڕان و شێوەی زمانی دیالۆگ. لەتەک خاوەن دەنگی فرە(پارتی. مەلای) و دۆڕاوی یەکەم(یەکیتی.جەلالی). لەم کۆنفڕانسەدا پێویستە رێزونرخ بۆ هەموو دەنگەکان بنرێ.
دوومەڵی سیاسی
نەک لەباشوری کوردستاندا.لە تەواوی جیهاندا وایە. پێکهاتە سیاسیەکانی گشت کۆمەڵگا دەبن بە پێکهاتەی ڕووی سیاسی کۆمەڵگا.ئێستا گەر سەیری ڕووی سیاسی باشور بکەین دوو دوومەڵی پڕکێم بە هەردوو ڕوومەتی ڕووی سیاسیەوە دەبینرێ ئەویش(یەکیتی جەلالی و پارتی مەلایی). هەڵبژاردنی ڕۆژی ٢١-٠٩-٢٠١٣. دوومەڵی جەلالییەکانی تەقاندوو کێم وجەراعەتی تکا. تەنیا دەرمانێک بتوانی چێی ئەو دووماڵە تەقاوە سارێژ بکات(گۆڕان)ە . بۆ دوومەڵی دووهەم ئەوە خەباتی نێو دەسەڵات وپەرلەمانە.
حکوماتی بنکە فراوان
ماوەیەکە ئەم دەستەواژەیە بۆتە بنێشتێکی بزڕکاو زۆر کەس بە چارەسەری قەیرانی سیاسی باشورە دادەنێن . پێموایە ئەوانەی ئەو دەوتەواژەیە بەکاردەهێن خۆشیان نازانن مانای چی.ئەگەر ئەوان مەبەستیان بێ حکومەتی داهاتوولەسەر ئاستی گشت پێکهاتە سیاسیەکان یان زلهێزەکان (گۆڕان و یەکیتی و پارتی) ئەوە یەکەم قوربانی پڕۆسێسی دیموکراتەتیزەکردنە. جونکە هیچ سیستەمێک نازناوی دیموکراسی هەڵناگرێ گەر ئۆپۆزسینێکی بەهێز بوونی نەبێ.
حکومەت و پەرلەمانی(بنکەفراوان) لە٢٦-دێسمبەرە-١٩٦٦. لە ئەڵمانیالەنێوان(سۆسیال دیموکرات و سوسیال مسیح) دروستبوو. یانی قۆرخککردنی دەسەڵات و بەرلەمان لە لایەن دوو پارتە زلهێزەکەی ئەڵمانیەوە. ئۆپۆزسوێنێکی لاواز لە پەرلەمان مایەوە . ئەمەش یانی شکستهێنان بە سیستەمی دیموکراسی و پەرلەمانی . لێ چونکە کۆمەڵگای ئەڵمان هوشیاربوو ئەم پاشقوولە سیاسییەیان پەسەند نەکردوو کۆمەڵێ لەقوتابیان چەپڕەو (یەکێتی قوتابیانی سۆسیالیستی SDS ئەڵمان) کەلەئاست تیوریە ڕەخنەیەکانی قوتابخانەی فرانکفتۆرت(ئیدوارد. هابرماس و هربرت مارکوز) خۆیان تۆکمەکردبوو لەژێر ناوی (ئۆپۆزیسۆێنی دەرەوەی پەرلەمان Die Ausserparlamentarische Opposition APO خۆپیشاندیان کرد و لە ماوەیەکی کەمدا لە زووربەی شارەکانی ئەڵمانیدا دەنگی نارەزای بەرزببوە . لە ئەنجامدا توانیان شکستی بە حکوماتە بنکەفراوانەکە بهێنن.
ئەوەی ئێستا داوی حکومەتی بنکەفراوان دەکات داوای گەڕانەوەی دەسەڵاتی (٥٠ بە ٥٠) جەلالی و مالایی دەکات. بڕینی زمانی ئۆپۆزیسۆێن دەکات .
خۆپێشاندانی قوتابیانی فرانکفۆرت
چار چییە ؟
دەبێ گۆڕان سووربێ لە بەشداربوونی حکومەت و دەسەڵات. پاککردنەوەی ڕوومەتی سیاسی لە دوومەڵی پارتی بەدیالۆگ و بە پشتیوانی ئۆپۆزسۆێنی شەقام و یاسا.