تاوەكو ئێستا كەسێك لەسەر ئەو رووداوانە دەستگیر نەكراوە
Tuesday, 06/12/2011, 12:00
چوار رۆژ بەسەر رووداوەكانی بادینان تێپەڕ دەبێت، ئەوەی جێی سەرنجە تاوەكو ئێستا كەسێك لەسەر ئەو رووداوانە دەستگیر نەكراوە، ئەمە وێرای ئەوەی كەهێشتا ئەو مامۆستا ئایینییە بە ئازادی دەسوڕێتەوە كە هەڵگیرسێنەری فیتنەكە بووە.
ئەو جۆرە رووداوانە جێی داخ و ئیدانە كردنە و من لەگەڵ ئەوەدام هیچ دام ودەزگایەكی حكومی و ماڵی هاوڵاتیان و بەتایبەتی بارەگای پارتە سیاسییەكان هێرشیان نەكرێتە سەر، بۆیە ئەگەر نەسەلمێنرا كە یەكگرتوو دەستی لەو رووداوانەدا هەیە، ئەوە بەراستی دەبێ داوای لێبوردنی لێبكرێت و قەرەبووی مادی و مەعنەوی بۆبكرێتەوە.
پێویستیشە پارتی و پارتییەكان زۆر بەرپرسیارانەتر مامەڵە بكەن، چونكە حكومڕانی ئەو ناوچەیە لە دەست ئەوانە و بەرپرسیارێتی زێتریان دەكەوێتە ئەستۆ.
من پێشموانییە نە سەركردایەتی پارتی و نە سەركردایەتی یەكگرتوو بە فەرمی لە پشت ئەو رووداوانەوە بن، بەڵكو دەكرێ لایەنگری حزبەكان بن و هەڕەمەكی ئەو كارەیان كردبێت.
ئەوەش بۆم جێی سەرنج و داخە كە هێشتا لە كۆمەڵگەی ئێمەدا مامۆستایەكی ئایینی بارەتەقای سەدان رۆژنامەنووس و رۆشنبیر و كەناڵی راگەیاندن كاریگەری هەر ماوە و مەلایەك دەتوانێ شارێك ئاراستە بكات، بەڵام توێژەكانیتر و میدیا نەیتوانیوە كەسێك ئاراستە بكات، ئەمە پێویستی بە لێوردبوونەوە هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست