کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی پارتی، فێل و چه‌واشه‌كاری له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانیدا ده‌كات؟!

Thursday, 08/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سه‌ری ڕه‌ش
ئێواره‌يی ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ هۆبه‌ی بێ ته‌لی مه‌كته‌بی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ عه‌قيد عيسی عوزێر نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی له‌ فه‌رمانده‌يی له‌شكری كوردستان (فه‌له‌ك)ی پارتی، زياتر له‌ 20 بروسكه‌ و راپۆرتی فه‌رمانده‌ و به‌رپرسه‌ سه‌ربازیيه‌كانی سه‌ر به‌ له‌شكره‌كانی پارتی شاردۆته‌وه ‌و چه‌واشه‌كاریی و ساخته‌كاری تيا كردووه‌، كه‌ له‌ فه‌رمانده‌يیه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك و سپيلك و ئاكريی و دهۆك، كه‌ بۆ مه‌سعود بارزانی يان به‌رزكردۆته‌وه‌ له‌ دژی گه‌نده‌ڵییەكانی فه‌ريق شيروان و كوتله‌كه‌ی و ئاشكرابوونی ئه‌و ديارده‌ و گه‌نده‌ڵيانه‌ی بۆته‌ گه‌وره‌ترين هۆكاریی ئيفليجی و شكست هێنانی ڕێكخستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی ليوا و فه‌وج و ليواكانی سوپای عيراقی به‌شه‌كه‌ی پارتی!
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ زاری فه‌هری و عه‌بدولكه‌ريم جمعه‌ ئه‌و راستيانه‌يان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانیيش هه‌ستی كردووه‌ كه‌ له‌شكر و سوپاكانی پارتی به‌و داروخان و هه‌ره‌س هێنان چووه‌، به‌وه‌ی ته‌كه‌تول و پاره‌ خواردن و گه‌نده‌ڵی تێكه‌وتووه‌، تا ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌ 5 راپۆرتدا ئه‌م بابه‌تانه‌ ئاشكراكراوون، كه‌ له‌لايه‌ن فه‌ريق شيروان ياريده‌ده‌ری مه‌سعود بارزانی له‌ فه‌رمانده‌يی له‌سه‌ر ميزانيه‌ی فه‌له‌كه‌ كه‌ مانگانه‌ ده‌گاته‌ نزيكه‌ی (7) ملێۆن دۆلار ، و بۆ پشت راست كردنه‌وه‌ی زانياريه‌كانی ئه‌م راپۆرته‌ هه‌واله‌، سه‌رچاوه‌يكی نزيك له‌ به‌كری حسابات و مامۆستا عه‌بدالعه‌زيزی بارزانی يه‌وه‌ هه‌موو زانياريه‌كانيان پشت راست كردۆته‌وه‌، له‌وانه‌ش:

1. ئاشكرابوونی ژماره‌ی كۆی فه‌رمانده‌ی سلێمانی له‌ نزيكه‌ی 600 كه‌س، زياتر له‌ 400 فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ری پله‌ جۆراوجۆريان تيايه‌، ئه‌مه‌ش له‌ هيچ سوپا و له‌شكرێكی ولاتانی دونيادا نیيه‌، ته‌نها بۆ دروست كردن و فراوانكردنی كوتله‌كه‌ی فه‌ريق شيروان ئه‌م ديارده‌يه‌ ئه‌نجامدراوه‌.
2. له‌ماوه‌ی 6 مانگدا به‌ واژووی فه‌ريق شيروان زياتر له‌3 مليۆن دۆلار به ‌ناوی سيبه‌ر و بە ناوی خوازراو، هەروەها ناوی چه‌ند باره‌وه‌ بۆ چاككردنی سه‌ياره‌ و كرينی شه‌ياره ‌و گۆرينی سه‌ياره‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ر و كاديره‌ سه‌ربازيانه‌ سه‌رف كراوه‌، كه‌ ته‌نها رازيكردن و باشكردنی ژيانی دۆسته‌كانی كوتله‌كه‌ی ياريده‌ده‌ره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی خه‌رج كراوه‌.
3. به‌ 4 وه‌جبه‌ هه‌ر وه‌جبه‌ی 30 ده‌مانچه‌ی جۆری (كڵۆكی ئه‌مريكی) له‌لايه‌ن فه‌ريق شيروانه‌وه‌ كراوه‌ بۆ پياو كوتله‌كانی و له‌ناويشياندا 14تاوانباره‌كه‌ی 17ی شوبات به‌ريان كه‌وتووه‌، گه‌نده‌ليه‌كه‌ش ئه‌وه‌يه‌ نرخی هه‌ر ده‌مانچه‌يه‌ك 17 وه‌رقه‌ی 100 دۆلاری بووه‌،به‌لام به‌ ساخته‌ و فێڵ نرخی 25 وه‌رقه‌ له ‌سه‌ر وه‌سڵه‌كان نووسراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابووه‌.
4. له‌ راپۆرتێكدا باس له‌لادانی سه‌يد عه‌بدوڵڵای كه‌ردزيی ده‌كا، كه‌ به‌ هۆی نه‌دانی شيرينی 30 ده‌فته‌ر دۆلار به‌ فه‌ريق شيروان له‌ فه‌رمانده‌ی ليوای ئای ئێن جی سوپای عێراقی لادراوه‌، له‌ كاتێكدا له‌لايه‌ن دكتۆر عه‌بدولره‌حمان كاولۆكانی يه‌وه‌ به‌نوينه‌رايه‌تی فه‌ريق شيروان داوای ئه‌و پاره‌يه‌ی له‌ سه‌يد عه‌بدولای كه‌ردزی كردووه‌.
5. ئاشكرابوونی نامه‌يه‌كی چه‌واشه‌كاری فه‌ريق شيروان بۆ مه‌سعودبارزانی به‌مه‌به‌ستی دانانی ئه‌حمه‌د كۆيی گه‌وره‌ دزه‌كه‌ی موسڵ كه‌له‌سه‌ر فه‌رمانی پاراستن لابرابوو، ئيستا داوای كردووه‌ كه‌ ئه‌حمه‌د كۆی بكرێته‌ فه‌رمانده‌ی فه‌وجی كۆيه‌، به‌ناوی هێزێكی ئاماده‌ ته‌واری بۆ كاتی پيويست په‌لاماردانی نه‌يارانی پارتی له‌ كۆيه‌.
سه‌رچاوه‌يەكيش ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌، كه‌ عه‌قيد عيسی عوزێر مانگانه‌ له‌لايه‌ن فه‌ريق شيروانه‌وه‌ مووچه‌ی 25 پيشمه‌رگه‌ی بنديوارو خواردنی 30 پاسه‌وان و 2 ده‌فته‌ر دۆلار مانگانه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی فه‌له‌ك و 3 مانگ جارێك كرينی سه‌ياره‌يه‌ك بۆ جيبه‌جيكراوه‌و، فه‌ريق شيروان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات تا عيسی عوزير بخاته‌ شوينی فه‌ريق نه‌وزاد خۆشناو راويژكاری سه‌ربازی مه‌سعودبارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە