ڕۆژنامەنوس شیروان شیروانى زیندانە و سەرانى میدیاى ئەهلى و ئۆپۆزسۆن لەسەرى ڕەش دەعوەتى مەسعودن
Tuesday, 24/04/2012, 12:00
ڕۆشتنى كۆمەڵێك لە سەرشۆڕانى میدیاى ئەهلى و ئۆپۆزسیۆن بۆ لاى مەسعود بەرزانى ئامادەبوونیان بۆ كۆبوونەوەیەكى گوێگرتن لە ووتەو نەسیحەتە خیڵەكیەكانى مەسعود بەرزانى هاوكاتە لەگەڵ كاریكى دڕندەى دەزگا بەدناوەكەى پاراستنى بنەماڵەى بەرزانى دەرحەق بە شیروان شێروانى سەرنووسەرى گۆڤارى باشور و دەستگیركردنى بەنایاسایی و گواستنەى لە زیندانى ئاكریەوە بۆ زیندانەكانى دەزگاى پاراستن لە سەرى ڕەش
شەرمەزارى ئەو سەرشۆڕانەى میدیاى ئەهلى و ئۆپۆزیسۆن لەوكاتەدا دەست پێ دەكات كە بیریان لەوە كردووەتەوە كە بازرگانى و توجارەت بە خوینى پەیامنیرەكانەوە بكەن ,,,ئەم سەرشۆڕانەى میدیاى ئەهلى و ئۆپۆزیسۆن كاتیك دورن لە سیاسەكانەوە لەو ناو خەڵكدا دەمیان گەرمە و ڕەخنە دەگرن بەڵام كاتێك سیاسیەكان فەرموویان لێ دەكەن وەك لاڵ رەفتار دەكەن.
ئاى چەندە شەرمەزاریە لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ دەسەڵاتدا كەچى لەهەمان كاتدا هاوپیشەیەكت لەلایەن ئەو دەسەڵاتەوە زیندانى بكریت و ببریت بۆ زیندانى نایاسایی پاراستنى پارتى
ئاى چەندە شەرمەزاریە پەیامنیریكى هاولاتى لە زیندانەكانى مەسعود بەرزانیدابیت و كەمال ڕەووفى سەرنووسەرى هاووڵاتى لە خزمەتى مەسعود بەرزانیدا بێت و خەریكى میكیاجكردنى كارە وەحشى و درندەیەكانى مەسعود بیت.
بنەماڵەى بەدرخانیەكان و 114 ساڵ لەمەوبەر خۆیان بنەمالەكانیان و گیان و زیان و سەروەرتەكەیان وەلا ناوە بۆ ئەوەى بتوانن رۆژنامەیەكى كوردى دەر بكەن دەنگو ڕەنكى كورد و مافەكانى كورد بگەیەنن بەهەموو جیهاندا ,ئەوان ئاوا كاریان كرد بەڵام ئێستا ئەوانەى یادى ئەو بنەمنالە بەریزە و كارەكەیان دەكەنەوە كۆمەڵێك لە رۆژنامەنووسانى هەلپەرست و خۆوسیت و پارە پەرست و عاشق سیاسی لەگەڵ سەرۆكى خیڵ و بنەماڵەى بارزان كۆدەبنەوە بۆ شەرعیەت دان بەهەموو ئەو تاوانانەى كە كردوویانە لەبەرامبەر ڕۆژنامەنووسان.
سەرشۆڕانى میدیاى ئەهلى لەگەڵ سەرۆكى بنەمالەیەكدا كۆدەبنەوە و كە سەردەشت عوسمانى تیرۆركرد كە سۆرانى مامە حەمەى تیرۆر كرد,كە ڕێژوانەكانى تیرۆركرد و قەسابخانەى 17ى شوباتى دروستكرد لە سلیمانیدا .
سەرشۆڕانى میدیاى ئەهلى و ئۆپۆزسیۆن چیتر ئیوە نۆكەرو بەكریگیراوى بنەمالەى بەرزانین پیویسە لەسەر خەلكى سلیمانى فریات بداتە دەرەوە شار و برۆن ببنەوە بە پاسەوانى ناشیرینیەكانى بنەماڵەى بەرزانى.
سەرانى میدیاى ئەهلى ئۆپۆزسیۆن ئیتر بە چ روویەكەوە باسى شەهید سەردەشت عوسمان دەكەن كاتێك ئیوە لەگەڵ بكوژەكەیدا كۆدەبنەوە لەسەر میزوو گوێ بۆ نەسیحەتەكانى دەگرن؟.
سەرانى میدیاى ئەهلى و ئۆپۆزسیۆن بەچ روویەكەوە باسى رەشەكوژیەكەى 17 شوبات دەكەن كاتیك لەكەڵ ئەو كەسەدا كۆدەبنەوە كە كارەساتى 17 شوباتى خولقاند؟
سۆران لە كەركوكەوە شەردەشت لەهەولیرە و ریژوان لە سلیمانیەوە توڕەو بیتاقەتن لیتان ؟گەر زیندوو ببنەوە جگە لە تف و نەفرەت لیتان هیچ شتیكیتریان نییە بۆتان؟چونكە ئیوە لەگەڵ بكوژەكەى ئەوان چوونەتە هاوپەیمانییەوە .
دەكریت ئەو پرسیارە بكەین ئیوە لەپێناوى چى و لەبەرچى رۆشتن بۆ ئەو كۆبوونەوەیە؟
كامتان جورئەتى ئەوەتان كرد بە مەسعود بەرزانى بلین بۆ سەردەشت عوسمانت كرد بە تیرۆرست؟
كامتان جورئەتى ئەوەتان هەبوو بە مەسعود بلین بۆ سۆرانت كوشت؟
كامتان جورئەتى ئەوەتان هەبوو پیى بلێن بۆ سلیمانیت خەلتانى خوێن كرد؟
كامتان جورئەتى ئەوەى هەبوو پێى بلێت بۆچى ئازادیت لەژیر دەسەڵاتى خۆت لەغاو كردووە؟
كامتان جورئەتى ئەوەى هەبوو بە مەسعود بلێت شیروان شیروانیت بۆ زیندانى كردووە؟
كامتان جورئەتى ئەوەى هەبوو بە مەسعود بلێت كورەكەتبۆ ڕۆژنامەنووسان تیرۆر دەكات دەیانكوژیت و زیندانى دەكات.
من دڵنیام هیجكام لە ئیوە ئەو جورئەتەى نەبوو قسە بكات و باسى ئەوانە بكات؟ئەگەر ئەو قسانەتان كردووە كوا ؟
چیتان دەست كەوت؟بەرهەمەكەى چى بوو؟جگەلە شەرعیەت دان بەو هەموو درندەیى و خرپەكاریەى كە مەسعود لەم هەریمە كردوویەتى هیچ دەستكەوتیكیتر نەبووە ناوبیت.
لەكۆبوونەوەكەى سەرانى هاولاتى و ئاوینە و لڤین لەبرى باسى ئازادى رادەربرن و رەخنەگرتن لە تالەبانى ئەزانن داواى چیان كردووە؟برادەركیان داواى لەتالەبانى كردووە كە ئیعلاناتى پیبدا لە ڕۆژنامەكەیدا بلاوى بكاتەوەهههههه؟
تو ویژدانتان ئەوانەى بەناوى دیفاع كردن لە ئازادى و ڕۆژنامەنووسى و لەگەڵ سیاسیەكان كۆدەبنەوە باسى ئیمتیازە شەخسیەكانى خۆیان دەكەن یان دیفاع لە ئازادى ڕۆژنامەنووسى دەكەن؟خۆتان بریار بدەن تۆ كە خۆتا ناو ناوە میدیاى ئەهلى و سەربەخۆ ئیبتر پیمان نالیت كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەكان لەپاى و لەپیناونى چى؟تۆ حیزبى سیاسی یان ڕیكخراویك نییت ئەو كارە بكەیت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست