لەكاتێكدا میساقى شەرفى حیزبو لەیەنەكان رادەگەیەندرێت وەزارەتى ناوخۆ...
Saturday, 31/12/2011, 12:00
لەڕێگاى دادگاوە بریارى لێسەندنەوەى مۆلەتى كاركردن لە بزوتنەوەى دیموكراسیخوازان رادەگەیەنێت ؛بەرێز یەكیەتى پەر لەمەنتارانى كوردستان سلاوێكى ئاشتى و برایانە : پیشەكى دەست خۆ شیتان لیدەكەم بۆ راگەیاندنى میساقى شەرفى خیزبو لەیەنە سیاسیەكان وەك هەموتان ئاگادارن بزوتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردوستان ئەمرۆ كەوتۆتە بەر شمشیرَى زالمانەى ناداد پەروەرانەى وەزارەتى ناوخۆى حكومەتى هەرێمى كوردوستانەوە بەنوسراوى رسمى بەئیمزاى وەزیرى ناوخۆ سەرەراى ئەركە كانى ژمارە 3376 لە بەروارە 7/2/2011 بەبیانوى ئەوەى ئە بزوتنەوەیە كێشەى ناوخۆیان هەیە ,ئاگادارى داگاى هەرێمى كوردستانى كردۆتەوە كە ئەم بوزتنەوەیە لەرێگاى دادگای بەراى هەولێرەوە كە مۆلاتى كاركردنى لێبسێندریتەوەو بەبیانوى بال َباڵ ێنەوە هەمو موڵكومالى مەنقولەو غێرمەنقولەى ئەم بزوتنەوەیە دەستى بەسەرا بگیرێت كە ئەمەش زۆر پێچەوانەیە لە گەل ئەم برۆژەی میساقى شەرفى حیزبو لایەنە سیاسیەكانى كوردستان, كە ئیوەى بەرێز راتان گەیاندوە, وە ئەم بریارەى وەزارەتى ناوخۆ زۆر پێچەوانیە لەگەڵ قانونە ئەحزابى كوردستان. بەریزان وەك هەمو تان ئاگادارنو دەزانن وەیاخود رۆژێك نەتان بیستوە ئەم بزوتنەوەیە هیچ كارێكى تیرۆرستى یان دەستى لە گەل هیچ گروپوو وەڵاتێكى بێگانە تێكەڵ كردبێت وەیان سەروەتو سامانى كشتى وڵاتى بۆ كارى نابەجێو ناشیاو دزیبێتو بەفیرۆى دابێت و كارى تێكدەرانەى كردبێت هەمولەیەنێكیش ئەوە باش دەزانن كەبزوتنەوەى ناو براو بێكێشەترین حیزب بوە بۆ ئەم ولاتە تەنها كارى بۆ بەدیموكراسیو پێشخستنى كۆ مەلگاكردوە راستە هەمولەیەنێك كێشەو مەشاكیلى ناوخۆیان هەیە بەڵەم ئەم كێشانە كێشەى ناو خۆى حیزبەكەن بۆ هیچ ڵەیەنێك و دەسەلات نیەوبێویست ناكات دەست بخاتە ناو كاروباری ناوخۆى حیزبەكانەوە ئەوان بۆیان نیە بەپیى یاساو ئەخڵاقیەتى سیاسى بریارى چارەنوسى و یەك لەكەرەوە لە بزوتنەوەكە بدەن من لێرەدا هانە دێنمە بەر ئێوەى بەرێزو هەمو چالاكوانانى مەدەنیو هەمو دلسۆزانى كوردستانو هەمو دیموكراسیخوازیك و سەرۆكایەتى هەرێم و سەرۆكایەتى پەرلامان و سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان و هە موكەسێكى خاوەن هەلویستو ویژدان و سەر فراز بۆ هەلوەشاندنەوەى ئەم بریارە زالمانیەى كە دەسەڵات دارنى ئەمرۆى هەرێم دژى دیموكراسو ئێمەداویانە یاخود بەتەمان لەم نزیكانە بڕیار لە رێگاى داگاوە بۆئەوەى شەرعیەتى قانونى بدەنە لێسەندنەوەى مۆلاتى كاركردنى ئێمە بدەن بۆیە داواتان لیدەكەم بەزوترین كات ئەم بریارە زالمَانیە ناقانونە نا شەرعیە رێگا لێبگێرێت و نەیەلن ئەم ناقانونیە بەرانبەر ئەم بزوتنەوە مەدەنیە دیموكراسخوازو ئاشتى خوازە دەربجێت بەسەر تاندا تێنپەرێت ئەگەر دەسەڵات دارانى ئەمرۆى هەرێم ئەیانەوێت كوردستان ببێتە كوردستانێكى فرە حیزبى و دیموكراسى بەر قەراربێت رێزو لە ئیرادەى خەڵكى سیاسىو سەربەخۆ بگرن و وازیان لێبینن بابە ئازادانە كارى خۆیان بكەن واز لە قۆرغ كردنو لێدانى حیزبى خاوەن ئیرادەو سەربەخۆ بێنن رێز لە دۆستایەتى و برایەتى پێكەوەزیان بگرن... ئیوەش هەر سەرفرازو سەركەوتوبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست