وەستا حە سەنی ئاسایش و بەڕێوەبەری پاسەپۆرت و مانەوە فریای مێکێشەکەیان نەکەوتن
Sunday, 01/08/2010, 12:00
هەمومان ئەزانین لەم وڵاتەی ئێمەدا لەسایەی سەری مافیاکانی بنەماڵەی جەلال و مەسعود ئەوەی بە قەدەر تۆزقاڵە زەڕەیەك ڕێزی نەماوەو چروك بوەو هەمیشە لای بەرپرسان و دەسەڵاتداران قێزەونە و ناخوێندرێتەوەو هەموکات بەچاوی سوك سەیری ئەکرێت. کەس و کاری شەهیدو ئەنفالکراوان و پێشمەرگە و کەسانی خاوەن هەڵوێست و تێکۆشەرو ڕۆشنبیرو ئەوانەن کە هەموکات لە خەمی کوردستان و کوردو کوردایەتین. بە پێچەوانەوەش ئەوەی تا دوێنێ سیخوڕو جاش و ئەنفالچی و ئەمن و ئیستخبارات و قوە زاڕیبەو مەفرەزە خاسەو جاشی ناشەعبی و هتد... کورد کوژ بوە و بەئاشکرا دژایەتی کوردی کردوەو کوڕی خەڵکی بەگرتن و بەکوشتن داوەو ئەوانەش کە پیشەیان پەیدا کردنی ئافرەتی لەش فرۆشە بۆ بەرپرسانی پارتی و یەکێتی و پێیان دەوترێت(دەڵاڵ ـ یان مێکێش) هەمیشە قارەمانی مەیدانن و قسەیان لەسەرێ یەو لەدام و دەزگاکانیشدا ئیشو کاریان ناوەستێ و دواکاریەکانیان زو ڕایی ئەبێ و تەنانەت بەرپرسان بە ئیحترامەوە دەستیان بۆ بە سنگەوە دەگرن و هەرچی ئەوان بیڵێن زەحمەتە لای بەپرسان ڕەتبکرێتەوە.
یەکێك لەو کەسە شەریفانە کە خەڵکی قەڵادزەیەو تەنها کاری مێکێشیە بۆ بەرسانی یەکێتی و پارتی لەسنوری سلێمانی و بە پشتیوانی بەپرسێکی یەکێتی لە گەڕەکی بەختیاری خانوێکی گەورەی بۆ بەکرێ گیراوەو هەر بە پشتیوانی بەرپرسانی یەکێتی ژنی بۆ هێنراوە.پسولەی هەڵگرتنی چەکیشی بۆکراوە. ئەو مێکێشە لەگەڵ ئەو ژنەی تەنها کاریان دۆزینەوەو ڕازیکردنی ئافرەتانە بۆ بەرپرسان و شەوانە ماڵەکەیان هەشت نۆ ئافرەتی لەشفرۆشی تیایە و بەردەوامیش ئافرەتەکان دەگۆڕدرێن و ئەو لەش فرۆشانە فارس و عەرەب و لوردیشیان تیادایەو بەرپرسانی یەکێتی و پارتی سەردانی دەکەن بۆبەڕێکردنی شەوانی سورو دامرکاندنەوەی ناوگەڵی ئاڵۆشیان
لەم ماوەیەی ڕابوردو بەهۆی ڕوداوی هاتو چۆوەو لەبەر ئەوەی ئەو مێکێشە لەکاتی دادگاییکردندا نەیوتبو پیاوی وەستا حەسەنی جاش خەفیفەو پیاوی بەڕێوەبەری پاساپۆرت و پیاوی چەندین بەرپرسی ناوگەڵ ئاڵۆشی ناو حیزبەکانی یەکێتی و پارتیم و ئەوانیش ئاگادار نەبون لەگیرانی مێکێشەکەیان. بۆیە ئەو مێکێشە خرایە زیندانەوەو 9 مانگ حوکم درا. بەڵام خوا هەڵناگرێ لەلایەن جێگرەکەی وەستا حەسەنی جاش خەفیفەو بەڕێوەبەری پاساپۆرت و فەرماندەیەکی گەورەی پارتیەوە ڕۆژانە لەکاتی مواجەو بێ مواجە لەکاتی پێویستدا لەیادیان نەکردوە لەڕێگەی پیاوە فزولی و ماستاوچیەکانی خۆیانەوە نەیان هێشتوە ئەو مێکێشە بێ پارەو بێ خواردنی چەورو شیرین بێت و هەمیشەش بە تەلەفون دڵ نەوای ئەکەن و دەڵێن لێمان ببورە ئاگادار نەبوین تا حوکم دراوی تازە باش نیە هەوڵت بۆ بدەین . جا لەوەتەی ئەو مێکێشە قەدەمی بەخێری چوتە زیندانی چاکسازی مەعسکر سەلام تاڕادەیەك پۆلیسەکانیش خەنی بون لە خواردنی زۆرو زەوەند لەسەر پارەی دزراوی ئەو میللەتە ڕەش و ڕوتە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست