زانکۆی سلێمانی بەم زووانە زەنگی ڕاپەڕین لێ دەدات
Monday, 11/11/2013, 12:00
1350 بینراوە
وەکو لای هەمووان ئاشکرایە ماوەیەکی دوورو درێژە زانکۆی سلێمانی بە هەموو شێوەیەک ژێر دەست ئەکرێت و هەوڵی دەستە مۆکردنی ئەکرێت و کەسە حیزبیە نا بەرپرسەکانی ناو زانکۆ کە دەستیان بەس سەر هەموو پلەو پۆستەکاندا گرتووە لەگەڵ ئەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و ئیداریان زۆر لاوازە بەڵام بە هۆی پێک هێنانی گروپ و تاقمی حیزبی کە بە هاوبەشی کار دەکەن بۆ لێدانی کەسە دڵسۆزەکان و مامۆستا باشەکان و خاوەن ئەزمەنەکان و بە تایبەتی ئەوانەی کەخوێندیان لە دەرەوەی وولات تەواو کردووە و توانایەکی زانستی باشیان هەیەو بڕوایان کەمتر بە تێکەڵ بوونی حیزب و زانکۆکان هەیە ... دیارە لاوازی ئیداری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و لاوازی لە بەکارهێنانی دەستەڵاتەکەی لە بەرامبەر گەندەڵەکان و چاوشۆڕی لە بەردەم حیزبەکەی وای کردووە کە مافی مامۆستایان پێشێل بکرێت توڕە بونێکی گەورە دروست بووە لە سیستمی خوێندنی باڵادا و بە تایبەتی لە زانکۆی سلێمانیدا بە تایبەتی دوای ئەوەی کار گەیشتە ئەوەی کە مافیاکانی ناو زانکۆ ئازاری جەستەیی مامۆستاکانی هاوڕێمان بدەن . و گەندەڵیەکی زۆر و نا عەدالەتیەکی زۆر و بە کارهێنانی یاسا و ڕێساکان بە ئارەزووو ویستی گروپە مافیاکان...
بۆیە کۆمەڵێکی زۆری مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی لە هەوڵی ئەوەدان بۆ بەرێوەبردنی ڕاپەڕینێکی گەورە دژی ئەم گەندەڵیەی لە سلێمانیدا ڕوئەدات و بۆ ئەوەی بە هاوکاری خوێندکاران و فەرمانبەران و هەموو دڵسۆزان بە سەربازی کردنی زانکۆ لەلایەن هەندێک ڕاگر و سەرۆک بەشەوە بوەستێنرێت . دابەشکردنی پۆست و وانە و وەرگرتنی مامۆستا و فەرمانبەرو مافەکانی خوێندکاران ئەبێت عەدالەتی بۆ بگەرێتەوە ..... زانکۆ شکۆی لەدەستداوە ...ناو کەمپی نوێی زانکۆ بووە بە شوێنێک کە بەس لە زانکۆ ناچێت هەر لەشێوازی چونە ژورەوەی ئۆتۆمبێلەوە بیگرە تەوەکە بەکارهێنانی یاریگاکانەوەو و ئیدارەکردنی کەمپەکەوە ....... تەنانەت کار گەیشتۆتە ئەوەی خۆیان و دەست و پێوەندکانیان هەڕەشەی نان بڕین و دەرکردن و گواستنەوە بە ئاشکرا لە و خەڵکە داماوە ئەکەن ...
هەموولایەک ئاگادار ئەکەینەوە لە ڕێگای کوردستان پۆستی خۆشەویست و فەیسبووکەوە لە ڕۆژی ڕاپەڕینەکە.ڕاماڵینیان نزیکە بۆیە تکا لە هەموو لایەک ئەکەین چاونەترسانە پەیوەندی بە مامۆستاکانی هاوڕیتانەوە بکەن و بە هێچ شێوەیەک لە هەڕەشەو چاو سوورکردنەوەی ئەو پلەو پۆستدارە سەربازیانەی ناو زانکۆ نەترسن ڕۆژی حسابیان نزیکە .......
چیتر قبوڵی ناکەین کۆنە بەعسی و جاش و خەڵکی هینراوی دەروەی سلێمانی کە بەزۆر سەپێنراون بەسەر ئەم شارەدا پۆستەکانیان بۆ لێدانی زانست بەکاربهێنن ....
نوێنەری مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی*
***نوێنەری ڕاستەقینە جیزبیەکە نا***
١١/١١/٢٠١٣