Saturday, 28/03/2009, 12:00
ئەمرۆ هەینى رێكەوتى 27 / 3 / 2009 لە رۆژنامەى كوردستانى ى نوێی زمانحاڵى یەكێتیی و مەكتەبە سیخوڕیەكەى ئازاد جوندیانى داوێن پیس رایدەگەیەنێ كە دەرگا و پەنجەرەكانى ماڵى یەكێتییان كردۆتەوە و ئەوانەى كە بوون بە موخەریب دەتوانن بێنەوە ، هەرچۆنێ بێ ماڵی ئاوابێ بەڵام دەترسم ئەم عافواتە لەبەر ئەوەى لەلایەن جوندیانیەوە راگەیەنراوە مەلا و برادەرانى ترى توڕەبن چونكە هێشتا جوندیانى پۆستە تازەكەى وەرنەگرتوە و نەبۆتە ئەندامى مەكتەبى سیاسی ئاوا بڕیار ئەدا و بەناوى یەكیەتیەوە عافوى عام دەرئەكا چونكە گەر بە رەسمى ببێتە ئەندامى مەكتەب سیاسی ئەوا هیچ بۆ مەلا و دكتۆر پرۆفیسۆر بەشیر ناهێلێتەوە و دەبێت جانتاكانیان هەڵگرن و بڕۆنەوەماڵەوە ، هەروەها لە ناو عافواتەكەشدا باسی ئەوە دەكات كە گوایە ئەوان قاچ و دڵیان نەكەوتۆتە لەرزین و لە سەر هەرچوار پەلیان دژى دوژمنەكانیان وەستاون و بەپشتیوانى حزبى عەدالەت و گەشەپێدانى گول و رەجەب تەیب دەردوژانى توركیاى فاشى خۆشەویست و پارتى پاراستنى كاك مەسعود ناحەز و دوژمنەكانى كورد لە هەر چوار پارچەكەى كوردستان سەرەنگوم دەكەن ، هەروەها لە بەشێكى تردا ئامۆژگارى موخەریب و یاخى بووەكان دەكات و دەتڕێ و دەپڕمێ و دەڵێ : هەوڵى سەرلێشێواوە ریفۆرمخوازەكان و ئەو نۆ ئەندام مەكتەب سیاسییە و هەموو ئەوانەى كە باس لە باشكردنى یەكێتى دەكەن كۆتایی پێهات و وڵاتمان كردۆتە شامى شەریف و ئێستا لەناو ئێمەدا گورگ و مەڕ پێكەوە كاوێژ دەكەن ، هەربۆیە چۆن داوا لە پەكەكە دەكەن چەكى شەرف فڕێ دەن و بێنەوە باوەشى گەرمى گول و دەردوژانى فاشیەكانى توركیا ئاواش داوادەكەن ریفۆرمخوازان و موخەریبەكانى تر كە كوردستانیان تاڵان كرد و جادە و بانەكانیان وێران كرد و نەوتى خاكى پیرۆزیان تاڵان فرۆشكرد و سەدان ملێۆن دۆلاریان بردە بانقەكانى ئەوروپا و فرۆكەوانە تاوەنبارەكەیان ئاودیوو كرد ... تاد ، با نوكى قەڵەم و مۆخى مێشكیان بەتاڵ بكەنەوە و بە ئاقڵانە دابنیشن و ئێمەش وەرەقەى دەست نەهێنانە رێگەیان (عدم تەعرزیان) دەدەینێ ، چونكە چی تر عافو دەرناكەین و دەرگا و پەنجەرەكانیش سواخ دەدەین ، (ولیخسا الخاسئون) ئابیرم كەوتەوە كاتى خۆى كە لەشاخ بووین سروودێك زوو لە ئیزگەكەمانەوە لێ ئەدرا كە ئەڵێ ( مەردێكم ئەوێ بەزیپك و چاپوك سەفەرێك هەیە بۆم بكا بەشەو ، نەتورك نە عەجەم كەس پێ نەزانن داگیر كەرانن لە كوردستانن) ئەوە سرودى موخەریبەكان بوو دەنا ئێمە هەمیشە تورك برا عەجەمەكانمان هەر بەبراگەورەداناوە ، دەبێ ئەوەش بڵێم بەڕاستى ئەوەش جورئەتى ئەوێ پیاو تا سەرەمەگى خەریكى كاسبیە و بلێن پیربووى بەسە ، ئەوانە ئەڵێی مێژوویان نەخوێندۆتەوە چونكە لە عێراقدا سەردەمى كۆنەوە تا ئێستا هیچ سەرۆكێك كورسی فەرمانڕەوى بە زیندوویی جێ نەهێشتووە مەگەر بەرەو گۆڕەستانیان بردبێ ، كەچى هەندێ نەخوێندەوار جورئەت ئەكەن و ئەڵێن مامە جەلالم لەبەرئەوەى پیربووە و جارجارە ئەپڕمێنێ و خەریكە لە پەلوپۆ ئەكەوێ و ناتوانێ بروا باواز بهێنێ ، با ئەو تابورى پێنج و شەش و حەوتانە بزانن مامەم پێشتریش جارجارە شەكرى هەر شكاندوە و ئەوە تازە نیە ، بۆ ئەوانەش كەئەڵێن ناتوانێ بڕوا و ورگى زل بوە بەكوێرى چاوى ئەوان نیازمان وایە یا عەرەبانەیەكى كورسی بۆ دەهێنین یا عەرەبانەیەكى دەستى بۆ ژێر ورگى دروست دەكەین و كێشەكەش وەكو چۆن كێشەى كۆسۆڤۆ و تەیموورى خۆرهەڵات و مادەى 140 و فرۆكەوانە هەڵاتوەكە و ئاوەرەكانى ناو مەلعەبەكەى كەركوكمان چارەسەر كرد ئەویش چارەسەردەكەین بەڵام هەمووى ئاسانە بەس كەمێ جورئەتى دەوێ كە ئەوە بەمامە بڵێن ئاخۆ عەرەبانەكە یا كورسیە توبیەكە توركى بێ یا ئێرانى !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست