کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەید مستەفا سەید قادر ، سەیدی پێسمەرگە !

Wednesday, 02/07/2014, 12:00

1352 بینراوە


پاش چاوەڕوانی و دەستبەکاربونی هەندێک لە کاربەدەستانی دیاریکراوی بزوتنەوەی گۆڕان بە پلەو پایەی بەرز بۆ ئەو دەستکەوتە بەدەستهاتوەی بزووتنەوەکە بە پشتگیری و دەنگدانی وماندوبونی خەڵکی بەدەستی هێنا ، دەبێت ئێمەی گۆڕانخواز بڵێین چی و چۆن چاودێرێک بین و دەسەڵاتی لێ بپێچینەوە شمان چەندبێت. ؟
هەرچۆنێک بێت پۆستەکان دانران وپشکی شیرەکان بەشکران ، بەهەر مەرج و پاساوێکی گونجاو یان نەگونجاو بێت. کە هەلسوراوان گۆڕانخوازانێکی زۆر بە شایستەیان نازانن. دەکرا خەڵکی باشتر و بە تواناتریان بۆ ئەم پۆستانە دەستنیشان بکردایە، لەسەر و هەمووشیانەوە؛ وەزیری پێشمەرگە کە بەڕاسستی شایستە نەبوە بەو پۆست .
وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ دەستبەکاربونی وەک وەزیر جگە لە خۆ بچوکردنەوە و نوێکردنەوەی دەسەڵاتە کۆمەڵایەتیەکەی بۆ خودی خۆی ، بەئاقاری حیزبی هیچی دیی بۆ گۆڕان دەستەبەر ناکات و دوای ئەوە دەکەوێتەوە وێزەی گۆڕان وپاڵەوان بازی نێو دەسەڵات. مستەفا سەیدقادر مستەفا ،ئەندامی پەرلەمان و وەزیری ناوخۆ و بەرپرسی هێزە چەکدارەکانی یەکێتی.جێگری فەرماندەی یەکێتی ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ، لەناوگۆڕانیشدا بەرپرسی ژوری کارگێڕی ودارای ، کۆمکاری ژورەکان و پاڵێوراو بۆ خانەی راپەڕاندن ، بەپلە پەیژەی دەسەڵاتدا هاتەوە خوارەوەو وەزیری پێشمەرگەی قبوڵ فەرموو. لەڕستیدا ئەو نەک هەر وەزیری پێشمەرگەی قبوڵ فەرمو بەڵکو لە کاتی دانوستانەکاندا بۆ بەرکەوتی گۆڕان لەحوکمەتدا سەیدی سەیدەکان وەک جۆکەر بۆ زۆربەیان هەم شیاو هەم کاندید بوو ئەو بۆ وەزیری ناوخۆ کاندید بو ، ئەو بۆ وەزیری داری کاندید بو ئەو بۆ جێگری سەرۆکوەزیران کاندید بو بەڵام با ئەمەیان بۆ ویست و مەبەستی خۆی بە جێ بهێڵین و قسە لەسەر ئەوە نەکەین کە بۆ و چۆن ئەمەی کرد. لەوە سەیرتر،لەئێستادا ئەم وەزیرە بۆ زۆرینەی پۆستەکانیئ گۆڕان کەسی شیاو شایستە بوو لەیەکەمین تێگەیشتن لەچەمکی شیاودا ، چەند کەسانێکی نزیکی خۆی داناوە بە مەبەستی هاوکار و هاوپشتی خۆی لە وەزارەت، سکرتێر و بەرپرسی نوسینگە و جەماعەت جەمەکەی کردوە بە دیوەخانی مەجلیسان. کاکی وەزیر ئەفسەری خانەنشینی نەخوێندەواری بێ بڕوانامەی ئەفسەری لە وەزارتی ناوخۆوە داناوە بیکاتە ئەفسەری پێشمەرگە و بیاتە ستافەکەی خۆی لە وەزارتی پێشمەرگە ، کە ئەمە لە دونیادا بونی نەبوە. ئەفسەری خولی فەرماندەیی داناوە بیکاتە بەڕێوبەری نوسینگەکەی و کاروباری سەربازی پێ ڕایی بکات. بەسەر ئەم هەموو ئەفسەرە خوێندەوار و شارەزایەیی کە لەوەزارتەکەدا بونی هەیە لە نمونەی "کاک عەقید روکن ئارێز" کە دەرچوی ئەرکانی ناتۆیە لە بەغداد نەک چوار قوڕنەو ئێستا خۆی لە وەزارەت کاردەکات و گۆڕانێکی باش و ناسراوە لای هەموان. گەرچی دەبوایە ئەم پۆستە بە کاک قادری حاجی عەلی یان کاک عوسمان حاجی محمود بدرایە بۆ بەرەوپێشچونی هێزی پێشمەرگە و بڕینی قۆناغەکانی چاکسازی لەناو هێزی پێشمەرگەدا، بەڵام ئەوە خۆی باشتر تێدەگات لەوەرگرتنی پۆستەکەی، کە لە ئایندەدا وەڵامی ئەم پرسیارەمان دەستدەکەوێتەوە. پرسەکە ئەمەیە ،ئایا .؟کاک مستەفا دەتوانێت چیمان بۆ بکات، خۆی بەرێتە پێشەوە یان پێشمەرگە و گۆڕانکاری.! بەپێی هەلسوکەوتەکانی پێش وئێستای سەید بێت ئومیدێک نابینم لەوەی کە سەیدی پێشمەرگە بتوانێت شتێک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بکات ، چونکە ئەو لە قوتابخانەیەک هاتوە پێی دەوترێت قوتابخانەکەی یەکێتی ، لەڕاستیشدا کورد دەڵیت زەحمەتە شتێک فێری بوبیت بەشیری تەرکی بکەیت بەپیری ... ئەزمونی هەڵسوکەوتی سەید لە گۆڕاندا بەدرێژای ئەم چەند ساڵەی گۆران بونی هێشتالەودۆخەدا دەژی کە گۆڕان وەک فەرماندەی هێزەکانی حەفتا تەماشا دەکات وخۆی جێگری فەرماندەی گشتی یە ، ئازیزی کاکە گۆڕان پرۆسەیەکە دەبێت سەرەتا مرۆڤ بریار بدات خۆی بگۆڕێت ئینجا داوای گۆڕان لەخەڵکی تر بکات ، جارێ پەلەمان نیییە ئەمەش با پەلەمان نەبێت ،وەزارەتکردنەکەی خۆی وەڵامەکەمان دەداتەوە. موقەدەری ئیلاهی تێنەکەوێت . لە کۆتایدا ئومێدەوارم کاک سەید و کاک مستەفا پیکەوە باشتر لە موستەفاکانی پێشتر کاربکەن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)