کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ ئەستێرەکان - ئەو هۆنراوەیە بۆ روحی پاکی کاوە گەرمیانی و هەموو کاوەکان لە کوردوستانی مەزن

Friday, 06/12/2013, 12:00



ئەو هۆنراوەیە بۆ روحی پاکی کاوە گەرمیانی و هەموو کاوەکان لە کوردوستانی مەزن . بۆ دایکی کاوە


ئەگەر هەموو رۆژێ ئەستێرەیەک داگرن
رۆژمان لێ بکەنە شەوو
گەرمای خۆرمان لێ وەرگرن
ئەگەر هەموو ساتێک
تاقی ئاسمان
بنگێون
یەکە یەکە رۆڵەکانمان
بە دەستی خۆتان
بە هزری داگیرکەران لە ناو بەرن
وردوو درشتی ئەو خاکە
دەزانێ
خۆتان باب و باپیرتان
هەر نۆکەرن ،، هەر نۆکەرن .

(بۆ دایکی کاوە گەرمیانی)
جەعفەر/ کەریمی / ٦/١٢/٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە