مسعود بارزانی، شه‌ڕ بۆ رۆژئاوا و ئاشتی بۆ باکور
Thursday, 21/11/2013, 12:00
1224 بینراوە
دوو هه‌ڵوێست و دوو ره‌نگی له‌یه‌ک جیاواز له‌نێوان دوو رۆژدا سه‌رۆکی هه‌رێمی ماوه بۆ درێژکرا‌وه مسعود بارزانی، له ماوه‌ی دوو رۆژدا به دوو ره‌نگ خۆی گۆڕی که هه‌ردووکیان له‌گه‌ڵ یه‌ک زۆرناکۆکن، له‌هه‌ردوو هه‌ڵوێسته‌که‌ش بارزانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی خۆی زۆر ناکۆکه.
من وه‌ک چاودێرێک له‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رامبه‌ر رۆژئاوا که هیچ قابیلی په‌سندکردن نییه، بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتیوانی نه‌کرد و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆجێی رۆژئاوای به ره‌سمی نه‌ناسی، هه‌مانکات هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی له دامه‌زێنه‌ری قه‌واره‌که پارتی یه‌کێتی دیموکراتی "په‌یه‌ده" کرد ، هه‌روه‌ها له‌و کاتیشه‌وه بارزانی خۆی و پارته‌که‌ی هه‌م له وڵاتانی که‌نداو هه‌م چوو بۆ ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌ندامی م.س پارتی و جێگری سه‌رۆکی پارتی چوون بۆ تورکیا، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک داوایان له رژێمی تورکیا کردوه تاکو مالکی و حکومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشاننه‌ده‌ن له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی تل کۆچه‌ر، تاکو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆجێی رۆژئاوا نه‌که‌وێته سه‌رپێ و خۆی نه‌گرێ. له‌لایه‌کیتریش بارزانی ئه‌و لێدوانه‌ی که‌به‌ناوی سه‌رۆکی هه‌رێمدای باشتربوو به‌ناوی سه‌رۆکی پارتی بیدابوایه، چونکه راسته پارتی دژی ئاوابوونی هه‌رێمی رۆژئاوایه، به‌ڵام هه‌موو پارت و لایه‌نه‌کانی باشوور سه‌رله‌به‌ریان پشتگیریان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆجێی رۆژئاوا کرد، بۆیه بارزانی پێگه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ مه‌رامه حیزبیه‌کانی به‌کاردێنێ، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ قه‌واره و ده‌سترۆویشتوه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم نایه‌ته‌وه، ئه‌و لێدوانه‌ی به‌ناوی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ رۆژئاوا ده‌رکراوه ناحه‌قیه‌کی گه‌وره‌یه به‌ناوی خه‌ڵکی باشور له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژئاوا‌و میلله‌تی کورد له رۆژئاوا ده‌کرێت، چونکه خه‌فه‌تێکی گه‌وره‌یه له پارچه‌یه‌کی کوردستان له‌ماوه‌ی ساڵێکدا 500 شه‌هید بده‌یت و سه‌رۆکی هه‌رێمی پارچه‌یه‌کیتری کوردستان بڵێ شۆڕش نییه، سێ هه‌رێمی فره‌وان به‌قه‌د هه‌رسێ پارێزگاکه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ببیت و بڵێ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتکراوه له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د، که خودی سه‌رۆک له‌وبواره له‌هه‌رکه‌سێک خاوه‌ن ئه‌زمونتره، چونکه جه‌نابیان دوای ئه‌وه‌ی به‌عس هه‌ولێریان ته‌سلیم کرد ئینجا گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر، پێش ئه‌وه له سه‌ری ره‌ش به دووربین سه‌یری ئه‌کرد، بۆیه ناکرێ سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌و تۆمه‌ته بخاته پاڵ په‌یه‌ده. ئه‌وه پێویستی به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه که سه‌رۆکی هه‌رێم له‌یه‌که‌م رۆژی پرسی رۆژئاواوه لایه‌نگری پارتۆکه‌کانی کردوه، له‌بنه‌مادا سه‌رکردایه‌تی په‌یه‌ده به هه‌ستێکی نه‌ته‌وه‌یانه نزیکی کێشه‌کانی رۆژئاوابوونه‌وه، ئه‌گه‌رنا پێویست نه‌بوو به‌نێوانگیری بارزانی رێکه‌وتن دروستببێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ن، له‌داهاتووش هه‌ر لایه‌ن ده‌بن، به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌بزانن لایه‌نێکی لاوازن که ناتوانن کاربکه‌نه سه‌ر گۆڕینی هاوسه‌نگیه‌کانی رۆژئاوا بۆیه‌ش جاڕی شه‌ڕو رێکه‌وتنی دوژمنانه ئه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ براتان ئه‌ردۆغان و خوابزانێ له‌ژێره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ کێیتر رێککه‌وتبن له‌دژی رۆژئاوا.
بۆیه من وه‌ک کوردێک ئه‌ڵێمه خه‌ڵکی رۆژئاوا ببورن ئه‌وه هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه، به‌ڵکو هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتیه، چونکه باوه‌ڕده‌که‌م زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتیش نه‌فره‌ت له‌وهه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆکه‌که‌یان ده‌که‌ن، سه‌رۆکه‌که‌یان خه‌می ئه‌وه‌یه‌تی بۆ مسه‌ته‌فا جومعه به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناکرێ که جاشی ئه‌ڵقاعیده‌یه و به‌شار حه‌کیمیش که‌پیشه‌ی بۆته دوژمنایه‌تی په‌یه‌ده جاشی ره‌سمی تورکیایه، له‌ڕێگای عه‌بدولباست سه‌یداوه. هیواداره‌م ئه‌ندام و کادیرانی پارتیش له‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆکه‌که‌یان بێنه‌ده‌نگ و رووی خۆیان سپیکه‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی رۆژئاوای کوردستان، نمونه نوێنه‌ری ئه‌لپارتی له ئه‌ورپا ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌ی نیشاندا. گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌لپارتی به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆجێی نه‌بێ ئه‌وا من به‌خودی خۆم به‌شدارئه‌بم.
چوونی ئه‌ردۆغان و بارزانی بۆ ئامه‌د، پیلانێکه له کۆنگره‌ی ئه‌که‌په‌ی هاوینی رابردووه‌وه پێکه‌وه دایانڕشتوه، واتا بارزانی بانگهێشت نه‌کراوه به مه‌زنده‌ی من بۆ ئامه‌د، چونکه بارازانی ئه‌وکاتیش چوو بۆ کۆنگره‌ی ئه‌که‌په، به‌ڵام نه‌چوو بۆ کۆنگره‌ی به‌ده‌په، هه‌روه‌ها له‌به‌رنامه‌ی بارزانی و ئه‌ردۆغان نه‌بوو سه‌ردانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د بکه‌ن، هه‌تا به‌رپرسانی به‌ده‌په له‌باکور ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته نه‌کردن. له‌لایه‌کیتر پرۆسه‌ی ئاشتی بارازانی و ئه‌ردۆغان هه‌مان پرۆسه‌یه، بۆیه‌ش هه‌ردوکیان باسی ئه‌ندازیاری ئاشتی به‌ڕێز ئۆجه‌لانیان نه‌کرد، ئه‌وه‌ی بارزانی له شاره‌وانی باسی کرد ئه‌وه له‌به‌ر شه‌رمی جه‌ماوه‌ر و له‌به‌ر خاتری خاتران بوو، باشه بۆچی رۆژی پێشوو له‌به‌رده‌م ئه‌ردۆغان و جه‌ماوه‌ره‌کی زمانیان نه‌گه‌ڕا باسی رۆڵی به‌ڕێز ئۆجه‌لان بکه‌ن. هه‌مانکات بارزانی ئه‌گه‌ر بۆ ئاشتی چۆته باکور ئه‌ی بێ زه‌حمه‌ت بۆچی به‌رنامه‌ی به‌رپرسانی سیاسی باکور نا‌بینیت، به‌تایبه‌ت هاوسه‌رۆکانی به‌ده‌په که خاوه‌نی زۆرترین ده‌نگی باکوره، ده‌بێ ئه‌وه بزانرێ ئه‌ردۆغان و بارزانی چوبوونه ئامه‌د تاکو ده‌نگی باکوری کوردستان پارچه‌بکه‌ن و بڵێن" ئه‌ی خه‌ڵکی باکور ئه‌که‌په‌و بارزانیش ده‌نگیان هه‌یه له‌باکور ده‌توانین یه‌کێتی نێوانتان تێگبده‌ین". به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی و رۆژێکی مێژوویه جه‌نابی سه‌رۆک ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت به‌بێ نوێنه‌رانی باکور ئه‌کرێ پرسی کورد چاره‌سه‌ربکرێ؟ خۆ ناکرێ بڵێن شوان و ئیبۆ و له‌یلا نوێنه‌ری باکورن!!!!!!!!!
ئه‌مه‌وێ بڵێم جه‌نابی سه‌رۆکی پارتی ، چونکه دیسان ته‌نها خۆی و پارته‌که‌ی ئاگاداری سه‌ردانه‌که‌بوون، بۆیه ناکه‌وێته خانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، چۆن ده‌ستت چووه ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر رۆژئاوا واژۆبکه‌ی، ده‌بێ بزانی مێژوو لێتنابورێ، چونکه ده‌سکه‌وتی رۆژئاوا ده‌سکه‌وتی شه‌هیدان و گه‌لێکی مه‌زلومه بۆیه نه خودا‌و نه مرۆڤه خاوه‌ن ویژدانه‌کانیش لێتنابورن، وامه‌زانه گه‌لی کورد گێل و نه‌فامه‌و به قسه باق و بریقه‌کانت بۆ باکور وائه‌زانێ نیازت پاکه‌و پرۆسه‌ی ئاشتی له‌باکور به‌ره‌وپێشه‌وه‌ئه‌به‌ن، ببوره گه‌لی کورد ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بۆ رۆژئاوات هه‌مان هه‌ڵوێسته بۆ باکور، جیاوازیان نییه، چونکه ئێستاش ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستتبێ هه‌ڵوێسته‌کانی ساڵانی رابردووت بۆ باکور دووباره ده‌که‌یته‌وه، خۆت گووتت له‌باکور هه‌ستم به‌ئازادیه‌کی ته‌واو کردوه، ئه‌زانی جه‌نابی سه‌رۆک زۆرێک له‌و کچ و کوڕانه‌ی ئازادیان پێ به‌ده‌ست هاتوه که‌تۆ نه‌وێرای باسیان بکه‌ی به‌شێکی زۆریان قوربانی ده‌ستی پیاوه‌کانی تۆ بوون، ئێستاش به‌ده‌هه‌زاران شۆڕشگێڕ‌و خه‌باتگێڕی باکوری کوردستان له ژووره تاریکه‌کانی زینداندان به‌ڵام جه‌نابتان زمانتان نه‌گه‌ڕا ناویان بێنن....... بۆیه تکایه رووی راسته‌قینه‌ی خۆت ده‌رخه، له رۆژئاوا باسی شه‌ڕ و له‌باکوریش باسی ئاشتی مه‌که، چونکه له‌ڕاستیدا تۆ خاوه‌ن یه‌ک هه‌ڵوێستی، بۆیه ته‌نها خۆت فریوده‌ده‌ی، هه‌رچه‌نده سێ سندوق خشڵ و زێڕیشت بۆ ئاغاکه‌ت بردبێ که پێشکه‌شی ئه‌ندامه‌کانی بکه‌ن تاکو وه‌ک ئێره له‌وێش ده‌نگی هاوڵاتیان له هه‌ڵبژاردن بکڕن..........