یەكێتی (خوولەی لە باتی ئەحە دانا)
Sunday, 01/12/2013, 12:00
1058 بینراوە
كەمن ئەو كەسانەی لەو باوەرەدا بوون كە یەكێتی نیشتمانی لە ژێر هیچ هەل و مەرجێكی سیاسیدا هیچ گۆرانكاریەكی راستەقینە ناگرێتە بەر لە دوای نووشستە كورچك برەكەیان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا لە 21.09.2013 بە تایبەتی كشانەوەیان بە شێوەیەكی بەرچاو لە (مەجالە حەیەویەكەی) لە شارە حەیاتەكە,
فاكتەرو هۆكارەكانی :
1_ئەو فرە لایەنیە لە ناو هەناوی سیاسی یەكێتیدایە فرە بیر و راو بۆچۆنی سیاسی و ئایدۆلۆژی نیە بەڵكو فرە دەستە و تاقمی تایبەتی بەرژەوەدنی و دەسەڵات خوازی بە ئەزموون لەكارگێری لە ناو یەك كیانی سیاسی تەواو گونجاو بۆ ئەو مەبەستانە تا رادەی بوون بە دامەزاراوەیەكی مافیای,
2_ یەكێتی بۆ زیاتر لە دەیەیەكە دابراوە لە مێژووە سیاسیەكەی و جەماوەرەكەی و وەك پارتی لە سەر (سلبیاتی) سیاسی دەژێت و فەلسەفەی بوونی كۆمەڵایەتی لە دەست داوە,
3_دروست بوونی بزتنەوەی گۆران لە هەناوی یەكێتیدا ئاماژەیەكە بۆ قایل نەبوونی ئەو پارتە بە كاری ریفۆرمی خوازی لە ناوەوە و دەرەوەی یەكێتی,
4_ئیگۆی سیاسی و خۆ بەزل زانی لە گووتاری سیاسی و پەیامی تووندرەوی بۆ ئەندام و لایەنگرانی و خەڵكی كوردستان بە گشتی
5_نووقم بوونی مەكتەبی سیاسیەكەی لە بازرگانی بە ناوبانَگ و مێژوو و بەهاكانی بە كۆمەڵ و تێوەگلانی لە گەڵ دەست رۆیشتوانی ناو پارتیدا لە ناشرینترین و قێزەون ترین گەمەی سیاسی,
6_ باڵێكی نەگریسی ناو ئەو مەكتەبە سیاسیە زۆربەی ئۆرگانەكانی ناو یەكێتی گۆشە گیر و كۆنترۆڵ كردووە بە (مەیل) بۆ ئاراستەی (عسرتاری وئاسایش و تووند رەوی) لە رێگەی تووند كردن و بە هێز كردنی دەزگاكانی ئاسایش و زانیاری بە قۆرخ كردنی زۆربەی سەرچاوەكانی ئابووری یەكێتی و كۆمپانیاكانی كە شۆر و قووڵ بوونەتەوە بۆ ناو كۆمەڵگای كوردیدا,ئەو باڵە هێشتا پابەندە بە رێكەوتن نامەی ستراتیجی لە گەڵ پارتیدا بۆ هێشتنەوەی باری ئێستا دوور لە كاریگەری هەر گۆرانكایەك ببێتە هۆكاری رێگە گرتن لە كەڵەكە بوونی هێزی سەرمایە و دەسەڵات لە دەستی بنە ماڵەی تاڵەبانی هاوشێوەی بنەماڵەی بارزانی بەڵام بە بێ باوكە گەورە,
7_ وا دیارە كە هەموو باڵی ریفۆرمی خوازی لە ناو یەكێتیدا لە گەڵ نەوشیروان چووە دەرەوە و ئیتر سەركردایەتی یەكێتی ناتوانێت پرۆسەی چاكسازی بكاتە بەهانەیەك بۆ گۆرانكاری راستەقینە كە داواكاری دەست بەجێی رێكخستن و جەماوەرەكەیەتی لە خوارەوە كە ئاڵای نارەزایەتی وەك كارتێكی سوور بەرز كردوەتەوە لە رووی مەكتەب سیاسیەكەی بە بێ ترس و شەرم كە كەمتر لە دەست لە كار كێشانەوەی زۆربەیان قایل نابێت بە خۆشی بێت یان بە شەرمەزاری بێت لە كۆنفراسە چاوەروان كراوەكەی لە ساڵی 2014
8_ سەرۆكی ئەو باڵانەی ناو یەكێتی بەرپرسیاری یەكەم هەڵدەگرن لە شكستی ئەجارەی یەكێتی كە پێ ناچێت بكشێنەوە لە كاری سیاسی و (تكتل) بازی وە تاوەكو گۆنگرە دەتوانن بیر لە زۆر رێگاو چارەسەر بكەنەوە بۆ دەربازبوون لە دەركردنیان بە زۆر
9_ بە شی باشی رێكخستن و جەماوەرەكەی یەكێتی تەنها سەركردەیەكی نیمچە كاریزمایان ماوە بە دەستەوە بۆ رزگار بوون لەم نەهامەتیە سیاسیە ئەویش دكتۆر (بەرهەم سالح) كە لە پشت چەندین برۆژەی چاكسازی و دەنَگی گۆرانكاریەوەیە بەڵام كێشەی گەورەی ئەم نیمچە كاریزمایە ئەوەیە كە لە ناو یەكێتیدا باش لە فەلسەفەكەی دەكات كە ئەمەش شانسی سەركەوتنی كەمتر دەكاتەوە, بە كوردی و بە كورتی یەكێتی لە بەردەم چەندین ریانی سەخت و دژواردایە لە ئایندە بۆ لە ناو نەچوونی و تەریك بوونی بە یەكجارەكی نەك گەرانەوەی وەك پارتێكی سیاسی _ جەماوەری كاریگەر لە پاڵ هێزە میانەرەو و (علمانی) و خۆشەویستەكانی كوردستان
سلیمانی
5.11.2013
م. محمد گەرمیانی