ئاوا دەبنەوە بە یەكێتى ...
Sunday, 27/12/2009, 12:00
گومانى تێدانیە رۆژانە لە پێش هەڵبژاردن و پاشانیش دەزگا ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان باس لە گەرانەوەى كادرانى گۆران دەكەن بۆ ناو یەكێتى نیشتمانى .
لەوانەیە زۆرێك لە ئێمە نەزانن كە چۆن ئەو برادەرانە دەگەرێنەوە ناو یەكێتى كۆمەڵێك كەسانى لەوانە لە بنەرەتەوە كە هاتوونەتە ناو بزووتنەوە جەماوەریەكەى گۆران بۆ ئەوە هاتبوون كە دەسەڵات و پارە و شتى لەو بابەتانە بەدەست بێنن .
خوێنەرانى ئازیز ئەوانەى كە ئیدعایى گەرانەوەیان بۆ دەكەن بۆ ناو یەكێتى لە پێًش هەڵبژاردن و تا ئەم ساتە وەختە ناگانە ئەوەى یەك كورسى پێ بێنن لە هەڵبژاردنەكانى داهاتوو.
یەكێك لەو كەسانەى كە ویستویەتى ببێت بە گۆران و نازى لەسەر یەكێتى كردووە مامۆستایەك بووە لە هەڵەبجە بەناوى(سربست كریم محمد) كە مامۆستایى فیزیایە لە و شارە دوایى بۆ رازى كردنى دڵى ناوبراو مەڵبەندى ڕێكخستنى ئەو هەڵەبجە بۆ رازى كردنى دلى ئەو مامۆستایە و بەجێگەیاندنى مەرجى بۆ گەرانەوەى بۆ ناو یەكێتى كردویانە بە سەرپەرشتیارى كارگێرى لە پەروەردەیى هەڵەبجە كە ئەمە تاكە مەرجى ناوبراو بوە بۆ گەرانەوە بۆناو یەكێتى .
پێش هەڵبژاردنەكان فەرمانى ناوبراو دەرچووە و كراوە بە سەرپەرشتیارى كارگێرى كە ئەمە خۆى لە خۆیدا كارەساتە چونكە ناوبراو لە پسپۆرى خۆى كارناكات .
لە خوارەوە نووسراوى وەزارى تایبەت بە دانانى ناوبراو ببینن , گەلى برا بزانن ئەوانەى كە دەگەرێتەوە ناو یەكێتى هەموو لە چوارچێوەى ئەو بەڵێن و پارانەى كە سەركردەكانى یەكێتى بەوانەى دەدەن بەڵام هەندێكیشیان لەوانەیە كەسانى باش بن و تەنها خۆش باوەڕبن بەهەرحاڵ لەدوایدا راستیەكانیان بۆ روون دەبێتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست