کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتی دیسان فیڵی لەتوركمان و مەسیحیەكان كرد

Sunday, 22/09/2013, 12:00

1437 بینراوە




ئەوە بۆ دووەمین جارە پارتی فێڵ لەپێكهاتەكانی كوردستان (توركمان ومەسیحیەكان) دەكات و بەوەی كە پێیان دەڵێت ئێوە ئازادن سیستەمی (كۆتا) تان هەیەو دەنگ بەنوێنەرەكانتان بدەن، بەڵام پارتی خۆی بەناوی توركمان و مەسیحی لیستی تایبەت دروست دەكات و دواتر لە شاری دهۆك و ئاكرێ، یان لەرێگای هێزی زێرەڤانیەوە ئەو لیستە دروستكراوە دەردەچوێنن، لەئێستاشدا تەزویرێكی زۆركراوە بۆ دەرچواندنی (لیستی پێشكەوتووی توركمان) ژمارە 124 كە هەموو كاندیدەكانی ئەو لیستە لەریزی پارتی دیموكراتی كوردستان دان، مونا نەبی نادر قەهوەچی بۆ عماد بارزانی كاردەكات لەمەكتەبی علاقاتی پارتی، جودت جرجیس نەجار ئەندامی كۆنگرەی 13 پارتی بوو، سەیاح كورەچی بەرپرسی نووسینگەی توركمان سەربەلقی دووی پارتی و چەند ئەندامی تر كەهیچ كامیان لەشاری هەولێر مەرغوب نین و پێگەی جەماوەریان نیە، بەڵام پارتی بەكادیرو ئەندامانی وتووە دەنگ بەو لیست و ئەو كاندیدانە بدەن، هەروەها بۆ مەسیحیەكانیش هەمان بەرنامە داڕێژراوە كە لیستی رافیدەین دەربچوێنێ بەسەرۆكایەتی رۆمیۆ هەكاری كە ئەندامێكی ناسراوی پارتیە، بەداخەوە یەكێتێ نیشتمانی كوردستان بەرۆژی روناك ئاگاداری ئەو ساختەكاریەیە بەتایبەتی سەعدی پیرە زۆر لەنزیكەوە ئاگادارەو پێی وتراوە، بەڵام هیچ كامیان نقەیان لێوە نایەت و خۆیان بێ دەنگ كردووە، چونكە راستە وتراوە بەرپرسانی ئێستای یەكێتی خۆیان و رێبازەكەیان فرۆشتۆتە پارتی و بونەتە لقێكی ئەو حیزبە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)