کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌ڵاتی سه‌رده‌شت بۆ که‌سایه‌تییه‌ ئازا، بوێر و نه‌ترسه‌کان

Tuesday, 08/02/2011, 12:00



سه‌رده‌شت عوسمان په‌یامنیری کوردستانپۆست و خوێندكار له‌ به‌شی‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ له‌ كۆلێژی‌ ئادابی‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین، رۆژی سێشه‌ممه‌ 4 / 5 / 2010 له‌لایه‌ن پاراستن له‌ به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌یدا و به ‌به‌رچاوی‌ زیره‌فانی‌ و ئاسایشه‌وه‌ ، رفێنرا، دوای ئه‌وه‌ له شه‌وی 5 / 5 / 2010 ‌ که‌سوکاره‌که‌ی ئاگادار کرایه‌وه‌، رۆژی 6 / 5 / 2010 ته‌رمه‌که‌ی له‌شاری موسڵ دۆزرایه‌وه و هێنرایه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر.
کوردستانپۆست وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ ئه‌و په‌یامنێره‌مان و بۆ زیندووڕاگرتنی ناوی سه‌رده‌شت عوسمان بڕیاریی دا لیژنه‌یه‌کی سه‌رپه‌رشتییکار دروست بکات، به‌مه‌به‌ستیی دیارییکردنی که‌سایه‌تییه‌ک، یان چه‌ند که‌سایه‌تییه‌ک، که‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ بووبێتن خه‌ڵاتیی سه‌رده‌شت عوسمانیان پێبدرێت، به‌و واتایه‌ ئێمه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ پێدانی خه‌ڵاتی سه‌رده‌شت عوسمان که‌ ساڵانه‌ له‌ رۆژی تیرۆرکردنه‌که‌یدا ده‌یبه‌خشین به‌و که‌سانه‌ی که‌ شایسته‌ن.
1) ئه‌و خه‌ڵاته‌ پریتیی ده‌بێت له‌  نیشانه‌یه‌ک که‌ لیژنه‌یه‌ک تایبه‌ت بڕیاری له‌سه‌رده‌دا.
2) پاره‌که‌ له‌لایه‌ن که‌سانی دڵسۆز و رێکخراوه‌ی بێلایه‌ن و شوێنی گومانڵینه‌کراوه‌وه‌ کۆده‌کرێته‌وه‌.
3) پێش به‌خشین و دیاریی کردنی که‌سه‌ خه‌ڵاتپێدراوه‌کان به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌ک ناوه‌کانیان ئاشکرا ده‌کرێت، هه‌موو که‌س بۆی ده‌بێت سه‌رنجی خۆی و تێبینی له‌سه‌ر بدات.
ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ مه‌رجی سه‌ره‌کین بۆ دابه‌شکردن و پێدانی خه‌ڵاته‌کان.

سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کاره‌مان به‌ستراوه‌ به‌و کۆمه‌ک یارمه‌تییه‌ی پێشکه‌ش ده‌کرێت، بۆیه‌ داوا ده‌که‌ین هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ده‌یه‌وێت کۆمه‌کی مادیی بکات، تا بڕی خه‌ڵاته‌که‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکات، په‌وه‌ندییمان پێوه‌ بکات. هه‌ر پێشنیارێکیش ده‌خرێته‌ به‌رده‌ممان به‌ هه‌ند وه‌رده‌گیرێت.

کوردستانپۆست

تێبینی: له‌لایه‌ن چه‌ند خوێنه‌ر و نووسه‌رێکه‌وه‌ پێشنیاری جوان و به‌جێمان بۆ هاتووه‌، له‌ رۆژانی داهاتوودا پێداچوونه‌وه‌  به‌سه‌ر خه‌ڵاته‌که‌دا ده‌که‌ینو ده‌یخه‌ینه‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران. سوپاسی ئه‌و به‌ڕیزانه‌ ده‌که‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە