کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ریپۆرتاژێکی گرنگ.. به‌شێک له‌ پێکهاته‌ی دامه‌زراوه‌ی به‌ناو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و،ئیتفاقییه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ج

Sunday, 01/05/2011, 12:00


ده‌ستپێک:
دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی له‌ سیسته‌مه‌ دیموکراتییه‌کان له‌ ده‌وڵه‌تێکه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تێکی دیکه‌ ده‌گۆڕێت.به‌ گوێره‌ی ده‌ستوری ئه‌و ولاته‌ ئه‌م دامه‌زراوه‌ لێکه‌وته‌ی ده‌بێ له‌گه‌ڵ باقی دامه‌زراوه‌ه‌ شه‌رعییه‌کانی دیکه‌ ، له‌ ئه‌مه‌ریکا دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ، دامه‌زراوه‌یه‌کی کاریگه‌ره‌ چونکه‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌ حکومه‌ت پێکده‌هێنێت به‌ ره‌زامه‌ندی کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکی. له‌ هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی دیکه‌دا ، سه‌رۆکایه‌تی ته‌شریفاتییه‌ هیچ رۆڵێکی ئه‌وتۆ ناگێڕێت له‌ هه‌ڵسوراندنی ده‌سه‌ڵات.
له‌ کوردستانی باشوردا به‌ دیاریکراوی  له‌ هه‌ریمی کوردستاندا ، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌بێ ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق بێتو ،  نابێت له‌ گه‌ڵیدا ناکۆک بێت ، بۆیه‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریم سه‌رۆکایه‌تییه‌کی ته‌شریفاتیی ده‌بێ ، نه‌ک وه‌ک ئێستا که‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، به‌ هۆی بوونی مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر لوتکه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌ ، ده‌یه‌وێت ببێت به‌ مه‌رجه‌ع و کۆی ده‌سه‌لاته‌کانی له‌ ده‌ستدابێت.
هیچ گومانی تێدا نییه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌ریمی کوردستان هیچ په‌یوه‌ست بوونێکی جددی به‌ سیسته‌می دیموکراسییه‌ته‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکو بریتییه‌ له‌ سیسته‌مێکی حوکمڕانی تۆتالیتاری هاوشێوه‌ی قه‌زافی و به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌وانی دیکه‌.
باشترین به‌ڵگه‌ دیاره‌ پێکهاته‌ی دامه‌زراوه‌کانه‌ ، که‌ تێکڕا ناوونیشانی قه‌به‌ و گه‌وره‌ی خۆیان هه‌یه‌ به‌ڵام ده‌سه‌لاته‌ راسته‌قینه‌که‌ که‌ له‌ ده‌ست بازنه‌یه‌کی بچووک(بنه‌ماڵه‌که‌) له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌یه‌ و له‌وێش له‌ ده‌ستی که‌سێکه‌وه‌ ده‌بێت ، هه‌ر بۆیه‌ کاتێ خه‌ڵکی میسر هاواریان ده‌کرد" الشعب یرید اسقاگ النڤام" ، جارجاره‌ش ده‌یانه‌وت " الشعب یرید اسقاگ الرئیس" ، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ سیسته‌م و سه‌رۆک یه‌ک شتن ، به‌ رووخانی سه‌رۆک سیسته‌میش ده‌روخێ. له‌ کوردستانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ، کاتێ مه‌سعود بارزانی له‌ مه‌شهه‌دی سیاسی نامێنێت هه‌موو سیسته‌مه‌که‌ ده‌ڕوخێ و که‌س نابێته‌ برای که‌س.
ناوه‌ڕۆک:
به‌ هۆی خاوه‌ندارێتی کوردستانپۆست به‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ نێو دامه‌زراوه‌ی به‌ناو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی ، که‌ کاریگه‌ری هه‌یه‌ و تا راده‌یه‌ک ئاگاداره‌ به‌ نهێنییه‌کان ، ئیمڕۆ پێیڕاگه‌یاندین که‌ مه‌سعود بارزانی کۆمه‌ڵێک راویژکاری هه‌یه‌ که‌ تێکڕایان هاوبه‌شن له‌ چه‌ند کاره‌کته‌رێکی نێگه‌تیڤ ، که‌ مه‌سعود بارزانی هیچ راویژێکیان پێ ناکات به‌ڵکو بریتیین له‌ کۆمه‌ڵێ که‌س که‌ له‌لایه‌ک ده‌زگا جاسووسییه‌کانی ده‌وروبه‌ری پێڕازیکراوه‌ و و یا به‌ هۆی چه‌ند کاره‌کته‌رێکی نێو هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه‌ دانراون، سه‌رچاوه‌که‌ وتی: دڵنیام هیچ راوێژێکیان پێناکرێت .ئه‌و راوێژکارانه‌ خاوه‌ن که‌سێتی: بێهه‌ڵوێست و کۆیله‌ ، تاڵانچی و ساخته‌چین، ده‌کرێت له‌ خواره‌وه‌ ناوه‌کانیان ئاشکرا بکه‌ین:
1- شێخ محه‌مه‌د شاکه‌لی. راوێژکاری مه‌سعود بۆ کاروباری ئاینی..سه‌ر به‌ ئیتلاعاته‌.
2-حاجی حاجی برایم. راوێژکار بۆ کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی. خاوه‌ن کۆمه‌ڵێ مه‌له‌فی دزییه‌ له‌ نێو خودی پارته‌که‌ی بنه‌ماڵه‌.
3-مه‌حمود شێخ کاوه‌. راوێژکار له‌ کاروباری کۆمه‌لایه‌تی ،خاوه‌ن کۆمه‌ڵی سیفه‌تی نه‌خوازراوه‌ ناکرێت لێره‌دا جێگای بکه‌ینه‌وه‌.
4-ئازاد عزه‌دین فه‌یزی.راوێژکاری یاسایی که‌ پێشتر حاکم بووه‌ له‌ هه‌ولێر دوا پۆستیشی وه‌زیری کشتوکالی حکومه‌ت بووه‌ ، ده‌یان یاسای به‌ ناهه‌ق دژی خه‌لکی کوردستان بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود خوارکردۆته‌وه‌ .
5-دکتۆر زریان. راوێژکار له‌ کاروباری ته‌ندورستی ، پێشتر وه‌زیری ته‌ندورستی بووه‌ و پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆنی یه‌کێتیه‌. ئێمه‌ هه‌ر لێره‌وه‌ به‌ دکتۆر زریان ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر به‌راست راوێژکاره‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی با یه‌ک داوا ته‌نها یه‌ک داوا پێشکێش به‌ مه‌سعود بارزانی بکات بۆ گێڕانه‌وه‌ی گوندی گڕاو و گونده‌کانی دامێنی سه‌رێ ره‌ش بۆ خه‌ڵکه‌ ئه‌سلییه‌که‌ی خۆی.. ئه‌گه‌ر وێرای ئه‌م داواکارییه‌ پێشکێش بکات ، پیویست ده‌کا ئیدی رێزی لێ بگیرێت!.
6-مامۆستا به‌کر . راوێژکار بۆ کاروباری پێشمه‌رگه‌. که‌سیێکی هه‌لپه‌رسته‌ و کۆمه‌ڵی مه‌له‌فی هه‌ڵپه‌سێردراوی له‌ نێو خودی یه‌کێتی هه‌یه‌ ، مه‌له‌فه‌کانی له‌ کرده‌ی ئیعتساب و دزی و تاڵانکردنی پاره‌ی خه‌لکیه‌. مه‌سعود بارزانی به‌ دانانی ئه‌م که‌سه‌ بۆ مه‌له‌فی پێشمه‌رگه‌ ، ته‌واو دێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌ نێگه‌تیڤه‌کانی له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و پێشمه‌رگه‌ وه‌ک خزمه‌رتکارێکی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌حه‌سبێنێ. ده‌بێ بووترێت ماوه‌ی 10 رۆژه‌ بۆته‌ راوێژکاری مه‌سعود.
له‌ کۆتاییدا ده‌مانه‌ویت بڵێین: کوردستانپۆست هه‌ر زوو پێش 5 ساڵێک ده‌بێ ده‌رکی به‌و راستییه‌ کردبوو که‌ یه‌کێتی به‌ سه‌رکردایه‌تی تاڵه‌بانی هیچ رێگایه‌ک له‌ پێشدا نامێنێته‌وه‌ تا هه‌لبژیرێت که‌ دیاره‌ ئه‌و رێگایه‌ش بریتیه‌ له‌ ئینتحاری سیاسی و پارچه‌ پارچه‌بوونیه‌تی. ئاشکرامان کرد پارچه‌که‌ی سه‌ر به‌ جه‌لال تاڵابانی ده‌بێ ته‌سلیم به‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی ببیته‌وه‌، ئه‌م بۆچوونه‌ش ته‌واو راست ده‌رچوو ، ئه‌وه‌تا ئێستا حاکمی راسته‌قینه‌ له‌ نێو یه‌کێتیدا ، مه‌سعود بارزانییه‌ ، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش کراوه‌ته‌ خاشاگگه‌ی که‌سه‌ زویربووه‌کانی نێو یه‌کیتی ، له‌وێدا مه‌سعود بارزانی ده‌یانلاوینێته‌وه‌ و هه‌ر له‌وێشدا تێوه‌یان ده‌گلێنی له‌ تاوانه‌کان.
له‌ دوا راگه‌یاندنیدا سه‌رچاوه‌که‌ له‌ زاری دکتۆر فوئاد حوسه‌ین(سه‌رۆکی دیوانی مه‌سعود بارزانی)،  پێیگووتین: سه‌باره‌ت به‌ قه‌بوڵنه‌کردنی کۆسره‌ت وه‌ک جێگری سه‌رۆکی هه‌ریم ، مه‌سعود بارزانی به‌ جه‌لال تاڵه‌بانی وتبوو: ماڵی قه‌ڵپ سه‌ر به‌ ساحێبیه‌تی ، تکایه‌ له‌ منی نزیک مه‌که‌ره‌وه‌.
ئه‌وه‌شی زیادکرد وتی: له‌م دامه‌زراوه‌ جگه‌ له‌ راوێژکار ده‌یان پۆست و پله‌ی دیکه‌ به‌خه‌ڵکی دراوه‌ که‌ هیچ کاریان نییه‌ جگه‌ له‌وه‌رگرتنی مووچه‌ی زۆر.ده‌کرێت بووترێت ئیتفاقی نێوان هه‌ردوو لا ، جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی ، ئه‌گه‌رچی جاریش نه‌درابێت ، سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریم بکرێت به‌ ئه‌و شوێنه‌ی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی که‌سه‌کانی سه‌ر به‌باڵی جه‌لال تاله‌بانی تا له‌وێدا ته‌سلیم به‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سحود بکرێنه‌وه‌.ده‌کرێت به‌و سه‌رۆکایه‌تییه‌ی مه‌سعود بووترێت: کۆمیته‌ی ته‌سلیمبووه‌کانی یه‌کێتی به‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە