فەزیحەی پارتی لە مەخمور
Thursday, 02/07/2009, 12:00
تەیفور مەخموری
هەموو خەڵكی ناوچەی مەخموور دەزانن كە پارتی بەرپرسی لقێكی لە مەخمور داناوە كە كابرایەكی هیچ نەزان و گێلە ئەحمەد كانی ماوەیەكی زۆرە كە لە لقە شڕەكەی خۆشی دەوام ناكا،حەفتەی رۆژێك یان دوو رۆژ دێت ئەویش پاش نیوەڕۆ دیت و دەگەڕێتەوە
ئەو بەرپرسی لقە كە كابرایەكی مێباز و هیچ و پوچە لەسەر حیسابی دەنگی یەزیدیەكانی موسڵ هەڵسا بە دانانی ئەشواق كەمال وەك ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگای موسڵ لەبەروەی ئەو كچە لەخۆی نزیكە
هەمو كەسەك دەزانی كە هەر لقەكی پارتی بە فەردە نەسریەی هەیە، بەڵام كەس نازانێ نەسریەی لقی مەخمور چی لێ دێت، هەمو نەسریەی لقی مەخمور ئەحمەد كانی خۆش،كەس هەر ناشی بینێت لە نوێترین مەعلومانتیش زانیومە كەوا ئێستا ئەحمەد كانی بەو پارەی كە لە لقی دزیوە خانوێكی زەبەلاح لە گەڕكی مامۆستایانی شاری هەولێر دروست دەكات.
تائێستا چەند جارێك خەڵكی مەخمور داوایان كردوە كە نەریمان مەلا عزیز بكرێتە بەرپرسی لق لەبەرئەوەی خەڵكی ناوچەكەیە و دز نییە بەڵام كەس بەتەنگ داواكەیانەوە نەهاتوە لەبەئەوەی ئەحمەدكانی پشتی بە فازل میرانی و چەند ئەندامەكی مەكتەبی سیاسی قایمە
هەمو خەڵكی مەخمور و ئەوانەی ئەمحمەد كانی دەناسن دەزانن كە ئەو پیاوە بەعسی بو ئێستاش هەمان عەقلیەتی بەعسیاتی ماوە هەروەك جاری پێشوش باسم كرد كە ئەو لە بەشی تەسنیع عەسكەری فرقەكی عەسكەری بوە و سەر بە موخابەراتی عیراقی بووە
ئەحمەد كانی كابرایەكی دیكتاتۆرە و هیچ حیساب بۆ قسە و رەئی كارگێڕ لقەكانی ناكات و گاڵتەی بە بۆچونەكانیان دێتن، لەبەرئەوەشە كارگێرەكانی خۆشی زۆر زۆر لێی بێزارن
ئەحمەد كانی لەچەند جێیەك وەكو وتەبێژیكی فازل میرانی قسەی كردوە بەناوی ئەو وەعد بە خەلك دەدات و جیبەجێی ناكات
بەپێی ئەو مەعلوماتەی لای منە هەر لە سەرەتاوە ویستیان بیگۆرن بەڵام فازل میرانی لێنەگەڕا چونكە لەوانەیە لە دیزییەكان شەریكبن یان لە هەندەی مەسەلەی دیكە سەین و بەینیان هەبیتن. لەبەرئەوەشە كە خەڵكی مەخمور ئێستا لەبەر ئەو پیاوە هیچ و پوچە تفو نەعلەت لە پارتی دەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست