ئەوکاتەى دەبینە میوانى ... شەق و جنێوەکانتان ...
Wednesday, 27/04/2011, 12:00
بـــــــۆشـــــکاندن لێـــمـان دەدەن
دروســــــت دەبـــــــــــــــــــــین
دەســـــــتێکمـــان دەخەنە ملــمان
بەدەستەکەى ترمان دەنوســــــیـن
نایابترین جوێنمان پێدەبەخشـــــن
لەجــوانترین ووشە دەگـەڕێـــیـن
تــاگـەنـدەڵیتانـى پـێدەرخەیـــــــن
هــەرگیزئێمە نــــاشــکــێیـــــــن
هـەمیشە هـەر گــەشـەدەکـەیــــن
ئــەوکــاتـەى لــەمــــلمــان دەدەن
چـەندینـــى کە لەدایــک دەبــــــن
بوێرتروزاناترلەئێمە تێدەکۆشــن
کاتـێ سەرامان لێزەوت دەکـــەن
کـۆرپەکانمان ناودەنـێیـن ســـەرا
ئــەوکـــاتــەى دەموچــاوتـــــــان
دەبـێتــە چــوارومــۆڕەدەکـــــەن
وانـــەزانـــــن دەترســـــێیـــــــن
هـەربەخەنــدە پێتان دەڵــێیـــــــن
دەست هـەڵگرن...کــارتــان لارە
کـاتێ سـوکـایەتیمـان پێدەکــــەن
لـەهـەموکــات گـــەورەتریـــــن
ئەوکاتەى لەتەسکترین کونجمان
دەنێــن .... بــۆئــەشــکەنجـــــە
ئــەوکـــــــــــــــات ئــــێمــــــــە
لەکۆشکداین ...
لەسەیرانداین ...
لەخۆشیداین ...
٢٧/٤٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست