داشە دۆڕاوەكەى خانمى یەكەمى عێراق
Saturday, 21/03/2009, 12:00
ئەو پیاوەى كە لە لاى هەموو كەس بێزراو قیزەونە كەچى لاى هێرۆ باوەڕ پێكراو خۆشەویستە:عمر فتاح ئەو شێرە بەفرینەى كە مامەو خانمەكەى دروستیان كردبوو بە شنە باى هەولێر داڕما ,عمر فتاح ئەو كەسەى جگە لە نابێت بۆ خەڵك هیچى نەدەزانى وەك بلێ ڕۆبۆتە تەنها بە نابێ پرۆگرام كراوە بەڵام بۆ خۆى چاكى لێدەزانى كە ماستاوى بكات بۆ نێچیرەفان وە دزیەكانیان وەك كوڕو باوك بەش بكەن............
عمر پشتگیرى دەكرا لە لایەن هێرۆى ابراهیم احمد بۆ دژایەتى كردنى كۆسرەت رەسول و هەموو دەنگێك كە بۆ چاك سازى لە ناو یەكێتیدا كە سەرى هەڵبدایە,زۆر بەداخەوە ئەم كابرایە هیچ سیفاتێكى بەرپرسى تێدا نیە بەڵام لە دەرئەنجامى مملانێكانى ناو یەكێتى ڕۆحى كرا بە جەستە ئەم ڕۆبۆتە بەرنامە بۆ دانراوە سەقەتەدا.
لە لاى هەموو كەس ئاشكرایە كە لەماوەى دەسەڵاتیدا جگە لە رازى كردنى خانم و مامە هیچ تاكێكى ئەم كوردستانە لێى رازى نیە وە مێژوویەكى رەشى بۆ خۆى وبنەماڵەكەى تۆمار كرد وە لە كۆتایدا بەرەو زبڵَدانى مێژوو وە ئێستا رووى سەر تەلەفزێۆنیشى نەماوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست