ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، که مه‌سعود بارزانی (فازيلی مه‌لیح) ده‌کاته به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی سه‌ركردايه‌تی له سلێمانی
Tuesday, 27/09/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سلێمانیله دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ گه‌رميان و سليمانی، ئه‌و هه‌واله بلاوبۆته‌وه كه مه‌سعود بارزانی لابه‌لا ئه‌و مژده‌يه‌ی داوه به فازيل ره‌وف (فازيلی مه‌ليح)، كه برياری داوه به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی سه‌ركرداه‌يتی پاريزگای سليمانی له ئه‌ستۆ بگريت! شایانی باس فازيلی مه‌ليح ئيستا ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سليمانیيه، له كۆنگره‌ی ١٣ له هه‌لبژاردنه‌كاندا ٣٥ ده‌نگی هێنابوو!
كادرێكی پاراستنی لقی ٤ ئه‌وه‌ی باسكردووه، كه ماوه‌ی مانگێکه رۆژه فازيل ره‌وف خۆی بۆ ئه‌و ده‌زگا يه ئاماده كردووه‌و، له هه‌ڵه‌بجه‌و پێنجوين و سه‌يد سادق و دوكان و راپه‌رين و سليمانی ١٢ خانووی به كرێ گرتووه، له‌ناو شاری سليمانی ٤ باره‌گای نيهنی به‌ناوی ماله ئاواره‌وه كردۆته‌وه، له گه‌ڕه‌كی كوسات و ئيبراهيم ئه‌حمه‌د و قالاوه‌و سه‌رچنارو، باره‌گای نهينی خۆيشی له زه‌رگه‌ته كه دووخانووی ٢٠٠ مه‌تری له‌لايه‌ن مه‌سروربارزانیيه‌وه بۆ كراوه، برياری دامه‌زراندنی ٥٠٠ كادری پاراستنی بۆ ده‌رچووه له گه‌ل ٢٠ سه‌ياره‌ی پيكابو وه‌نه‌وشه و پاسی بچوك.
ئه‌مه و هه‌ريه‌كه له حه‌مه پێنجوينی و شێخ ستار عه‌ولانی كه كارگيرانی لقی ٢١ پارتين، ڕه‌خنه‌ی تونديان گرتووه چۆن خه‌لكی له پارتی كۆده‌بنه‌وه، به‌وه‌ی فازيلی مه‌ليح له كۆنه ئه‌منيه‌كه‌ی سه‌رشه‌قامه‌وه بكريته به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی پارتی.
شايانی باسه به‌ختياری شيخ سالح يش ئه‌وه‌ی باسكردووه، كه زۆربه‌ی پيلانه خۆيناوی و ته‌قه‌كانی رۆژانی ١٧ی شوبات به نهينی له‌لايه‌ن فازيل مه‌لیحه‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوه.
كارديره‌كه‌ی پاراستن ئه‌وه‌ی باسكردووه ، كه فازيل ووتويه‌تی شه‌رت بێت كاريك به شاری سليمانی ده‌كه‌م ، كه جاريكی ديكه نه‌ويرن جامانه‌ی سوور نه‌ك بسوتينن به‌لكو به ناشرينيش ته‌ماشای بكه‌ن، تۆڵه‌ش له‌وانه ده‌كه‌مه‌وه كه سوكايه‌تيان به بنه‌ماله‌ی بارزانی كردووه...هه‌ر بۆ زانين فازيلی مه‌ليح خوشكه زای (ره‌زای بابه گورون) بوو، كه له سالی ١٩٨٠ زابت ئه‌منی زراعه‌ی سليمانی بوو به هۆی خيانه‌تی زۆر و کاری ناشرینی کۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ به‌عسیيه‌كان، له‌لايه‌ن يه‌كيتی نيشتمانیيه‌وه به‌سزای گه‌ل و نيشتيمان گه‌يه‌نرا،ئه‌و کاته فازيلی مه‌ليحيش پاسه‌وانی بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست