کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود هەزاران نوسخەى گۆڤارى گوڵان بۆ سلێمانى دەنێرێت

Monday, 02/08/2010, 12:00


دواى بڵاوبوونەوەى چەند ڕاپۆرتێك لەسەر بنەماڵەى مه‌سعود لەگۆڤارى لڤین پارتى ئەو تۆزە جەماوەرەى هەیبوو لەشارى سلێمانى خەریكە لەدەستى دەدات بۆیە دەستى بەشەڕێكى قورسى ڕاگەیاندن كردووە بۆ ئەم مەبەستە هەموو شتێك دەكات وهەموو ڕێگەیەك دەگرێتە بەر بۆ خۆڵ كردنە چاوى ئەم میلەتە ئێستا دەستى كردووە بەبڵاو كردنەوەى گۆڤارە كانى بەبێ بەمبەر .
ئێوارەی ئەمڕۆ بەروارى 2/8/2010 زیاد لە 3هەزار نوسخەى گۆڤارىگوڵان بێ بەرامبەر لە لەكاتژمێر 4 ئێوارەوە تا درەنگانێكى شەو دەدرا بەخەڵك لەبەر دەكى سەرا ى سلێمانى بەبێبەرامبەر .
كتێب فرۆشێك لەبەر ده‌ركى سەرا ئەوەى پێڕاگەیاندین" كە كەسێكى نزیك لە بنەماڵەى مه‌سعود پێى وتووە مه‌سعود بڕیارى داوە بۆ ئەوەى جەماوەر بۆ خۆى دروست بكات گۆڤارى گوڵان هەرژمارەیەك كەدەر دەچێت زۆرینەى بۆ سلێمانى بنێردرێت بۆ ئەوەەى كە خۆى لاى خەڵكى سلێمانى خۆشەویست بكات"
بەهەزاران دۆلارمانگانە بۆ گۆڤارى گوڵان سەرف دەكرێت لەپارەى ئەم میلەتە بەشخوراوە كە مه‌سعود بەشێوەیەكى نایاساى دەستى بەسەرگرتووە وبۆ خۆى دەبات ولە وپڕۆژانەدا بەشێكى سەرف دەكات كەتای بەتن بە پیا هەڵدانى خۆى ،ئەم سەرۆ كەى ئێمە زۆر حەزى لەوەیە كە بەشان وباڵیدا هەڵبدەیت!!.
مەبەستى مه‌سعود لەناردنى هەزاران نوسخەى گۆڤارى گۆڵان ئەوە یە كە خۆى خۆشەویست بكات لەلاى خەڵكى شارى سلێمانى،خۆڵ كردنە ناو چاوى خەڵًكى سلێمانییە ئاى لەم سەرۆكە فێڵ بازە!.
*خوێندكارى زانكۆى سلێمانى
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە