نەوشیروان مستەفا كورتە باسێكى لە باخچەى ئاژەڵان نەكردوە
Thursday, 27/03/2014, 12:00
1909 بینراوە
ئەوەش داهێنانێكى تازەى چەتانێكى گوندەكانى دۆڵەگۆم و سەرتەنگەو دۆڵەگۆمیان پێناسە كردون بە باخچەو جەماوەرەكەشى بە ئاژەڵان و سەر بە ئاسایش و كۆمیتەو مەڵبەندى 24ى یەكێتى و گۆڕانن و لە هێڵى مام جەلالن و لەگەڵ كەسانێكى گوندەكانى بنارى ئاسۆس دا دواون وەكو گوندەكانى كێلەسپى و بناویلەو كەڵەكان و ناودەشت و گەرمكان و بێخرەو نێزۆكەو خانەڵەو سەرچیاو كانى هەنجیرو دۆڵەگۆم و سەرتەنگ و ئەلبانەدا، كە جیا لە گوندەكانى ئەلبانەو سەرتەنگ و دۆڵەگۆمى چواردەوران گیراون بەچیایان ئەوانى تر بەرامبەر بە شارى قەڵادزێ و زۆرایەتى ناوچەى پشدەرن وە هەمووشیان لە ڕۆژئاوى پشدەردان وە گوندەكانى نورەدین و كەویەو دەڵگەى باكورى شارى قەڵادزێ نزیكن لە گوندى بێخرەو گوندى دەشتێوى سەرووى دەڵگەش لەبەرانبەر ئەلبانەو سەرتەنگ و دۆڵەگۆم دایە جیا لە چۆم زنجیرە چیاى سەرجاخانیش لە نێوان دەشتێوو دۆڵەگۆم دایە و ڕێگایەكیش لە ڕۆژهەڵاتى سەرجاخاندا هەیە لە نێوان سەرتەنگ و بێخرەدایە كە ڕۆژهەڵاتى دۆڵەگۆمە وە چیاى قۆنگرێش لە ڕۆژئاواى نێزۆكەو بێخرەدایەو لە ڕۆژهەڵاتى خانەڵەو سەرچیاو كانى هەنجیردایەو سەرجاخان و قۆنگرێ دەكەونە ڕۆژهەڵاتى گەرمكان و ناودەشت و كەڵەكان و بناویلەو كێلەسپى وە سەرجاخان دەشبێتە ڕۆژهەڵاتى بێخرەو نێزۆكە وە قۆنگرێ لە نێزۆكەو لە خانەڵەوە نزیكەو سەرجاخانیش هەر دەبێتە باكورى نورەدین و كەویە دەڵگە وە لە ساڵى 1975 وە هەتا ساڵى 1979 مۆڵگانى سەربازى بەعسیان لە قۆنگرێ و لە چیاكانى بابلو دەروى ڕۆژئاواى دۆڵەگۆم دا هەبوون و لەساڵى 1975 وە هەتا ساڵى 1991 مۆڵگانى سەربازى لە نورەدین و كەویەو دەڵگەو دەشتێودا هەبوون وە چیاكانى بەڕۆژى دارێ و سەر جاخان و كڕى هەریەكن و بەڕۆژى دارێ بەسەر بێخرەو نێزۆكە و دەڵگەو كەویەو نوردەین دا دەڕوانێت و لە بەڕۆژى دارێوە لەئەوان گوندانەدا خەڵك دەبیندرێن وە لەساڵى 1976 وە هەتا ساڵى 1978 لە قەڵادزێ و دەوربەریەوە هاتنى پێشمەرگە بۆ ئاسۆس و بەڕۆژیش لە گوندەكانى ئاسۆسى بەرامبەر قەڵادزێوە دەهاتنە بێخرە و لەوێشەوە دەهاتنە دۆڵەگۆم و سەرتەنگ و ئەلبانە بەشەو لە بێخرەوە دەچونە سەرتەنگ بە ڕۆژانى هەورو باران و بەفرو تەرزە و كرێوەش هاتووچۆى پێشمەرگە لە نێوان بێخرەو سەرتەنگدا هەبوون بەڵام بە ڕۆژانى هەساو كەم بوون لەبەر تەقەكردنى تۆپ و هاوەن و دۆشكە لە نورەدین و كەویەو دەڵگەوە.
وە مەبەستى چەتەكانیش لەسێ پەرتوكانى نەوشیروان مستەفا بوون بە ناوەكانى لە كەنارى دانوبەوە بۆ خڕى ناوزەنگ و پەنجەكان یەكترى دەشكێنن و خولانەوە لە بازنەدا وە گیراوەكانى بێخرەو دۆڵەگۆم و سەرتەنگ و ئەلبانە لەلایەن سوپاى بەعسەوە لە ساڵانى 1977 و 1978 دا بوون لە كاتەكانى شەڕەكانى نێوان یەكێتى و سوپاى بەعسیاندا بوون وە نەوشیروان مستەفا لە پەرتوكى یەكەمى نوسیویەتى لە ساڵى 1978 دا بە دەوروبەرى نورەدین و كەویەدا هاتوە بۆ بێخرەو لەوێشەوە بە ڕۆژهەڵاتى سەرجاخاندا چۆتە سەرتەنگ و لەوێشەوە بەڕۆژئاواى سەرتەنگدا چۆتە كوێستانەكانى شیلانەو گوێزەو ڕەبەن و ئەشكەوتى خاتو بەڵكیس و بەردە گڕوێ و كانى كەنێرو لەوێشەوە چۆتە گوندانێكى رۆژهەڵاتى شارى سلێمانى واتا دەبێ لە بێخرەوە نەهاتبێتە دۆڵەگۆم و لە دۆڵەگۆمیشەوە نەهاتبێتە سەرتەنگ وە نوسیویەتى زۆربەى پیاوەكانى سەرتەنگ گیرابوون و ژنەكانیشیان كارەكانى پیاوەكانیشیان دەكردن و سەرچاوەى ئاویان بیر بوو زۆر پیس و پڕ لە كرم بوو مەلاكەشیان هەر گیرا بوو ، مەلاكەش مەبەستى لە سەلیم مەحمود عەبدوڵڵایە لە خێڵى میراودەلیانى مەرگەو پشدەرە كە مەلاو حاجى و بەرگدروو هەڵبەست وان و كادیرى كۆمەڵایەتى یەكێتى بوو لە ساڵى 1977دا گیراو بێ سەرو شوێن كرا وە مەلاى گوندى دۆڵەگۆم و كادیرى كۆمەڵایەتى یەكێتى حەسەن رەسوڵ ئیسماعیلیش هاوكات بوو لەلایەن سوپاوە گیراو ئەشكەنجە كراو مرد هەردوو مەلاكانیش مامۆستایاینى ئاینى پێشەنگو پێشڕەوى كوردو كوردستان پاراستن بوون و هەمان چەتانیش لە دژى بنەماڵەكانیان بوون وە لە بنەماڵەكانى هەژاران و قەرزداران و كرێ نشینان بوون وەكو زێرینى ژنى سەلیماغا و منداڵەكانیشیان (بە هێ و مەحمودو خونچێ و محەمەد و عیسا) وە منداڵەكانى مەلا حەسەنیش (ئایشێ و كەریم و ئیبراهیم و عەزیزو مریەم) وەسەرچاوەى ئاوى دۆڵەگۆمیش هەر بیربوون و كانى و كارێزانێكیشى هەن و ئەلبانەش كانى و كارێزو بیرى نەبوون و لە چۆمى نێوان ئەلبانەو دەشتێو ئاویان هێناوە وە هەمان چەتانێكیش پێشتر هەژارانێگ و قەرزدارانێك و كرێ نشینانێك بوون و تەنانەت ئێستاش قەرزدارانى هەژارانێكن و پارەكانیان نەداونەتەوە لە كۆبونەوەكانیشیان لەگەڵ كەسانێكى هەمان گونداندا بە ناوى خزمەتگوزاری كردنەوە پێیان گوتون بە نوێنەرانى خۆتانمان پەسند بكەن و دەچینە لاى دادە هێرۆ واتا بۆلاى هێرۆ خان زۆرایەتى خەڵكەكەش پەسندیان نەكردون وە بەناو جەماوەرێكى هەمان گوندانەدا گەڕام و سەرەڕاى ڕێزو خۆشەویستى نواندنیان لێم توڕەو گرژو مۆن و ڕەنجاو تۆراوو بەگلەیى و ڕەخنە و پێشنیار بوون و گوتیان ئەوانە خەتاو تاوانى تۆبوون لەسەرمان بوونە كەڵەگایانێك و گۆڕەپانت بۆیان چۆڵكردن گوتم ئەوانەتان ناڕەوان لەبەرئەوەى ئەگەر منیش وەكو ئەوان بوومایەو لە جێگاى ئەوانیش بوومایە هەمان خوێڕیانە دەردەچووم و هەرگیز ناموسەكەم (كوردو كوردستان) ناخۆم و نافرۆشم و خۆم نایەنمە ڕیزى ئەوانە وە ئەوانەو هاوشێوەكانیان لەگەوجایەتى و گێلایەتى خەڵكەوە بوونەتە ئەوان كەڵەگایانە من ناتوانم وەكو ئەوانە باسەكانم و كارەكانم و كردەوەكانم بكەمە دزى و تاڵان و داوێن پیسى و تیرۆرستى .
رەنجدەر دۆڵەگۆمى
بێ ئومێدی
وەك من وشك بووی خۆشەویست
بەبێ كوردان ژیانت نەویست
شێری پیری كوللە گری
ناچاری كە ئارام گری
نانا لەو خەوە ڕاپەڕە
لە بێشەی شێریت دەرپەڕە
شاڵاوی شێرانەت بێنە
ڕێوی و گورگ ببەزێنە
بێ ئومێدی سودی نیە
هەرگیز كاری شێران نیە
بێ ئومێدی واتا نەمان
بەزین، هەڵاتن، چۆك دادان
وەك كاتی لاویت هەستەوە
بەبیری نوێ خۆت نوێ بكەوە
2004 ڕانیە
پەیامی من
لەگەڵ تۆمە ئەی هەژاری هەژاران
خۆشەویستی ڕەنجدەران و نەداران
تۆ بازیت و ئێستا وا لە گەرمێنی
یەكێتی هەژارەكانمان پێك دێنی
منی هەڵۆش لەناو هەوای كوێستانم
بولبولی خۆش ئاوازی كوردستانم
ئاسۆی ئامانج بەڕێوە بۆ كوردستان
دەبن بە یەك بۆمان گەرمێن و كوێستان
ئای چەند خۆشە بە ئازادی بگەڕێین
لەكاروانی هەژاران دا نەبڕێین
بەشمەینەتان بژین بە خۆشی و شادی
هەڵ بكەین بۆیان ئاڵای ئازادی
2006 ڕانیە
فریــو خــواردن
بـیـرو ئامـانج بــچـكۆڵــە
فـریو خـواردوو حـەپـۆڵـە
لەوەتەى هەیە سـتەمـكـار
خـوێـن مـژى خوێنى هەژار
ڕێ ى ڕاستى لێ تێك داوى
هــەمـیشە فـریـوى داوى
لـەگـەڵ خـەڵـكى هاوچینت
بـەشـمـەینەتى هـاوژینت
هانـى داى تێـكـى بـەرداى
لـەنـاو خـوێـناوى وەر داى
لابــــەرە ئــەو بـەڵایــە
كەى خوا پەرســتـى وایـە
خـوا پــەرسـتى ویـژدانە
مـرۆڤ تێیـدا یـەكـسـانـە
هـەرچى تر بڵێین فشەیە
بـەنـدایـەتى بـەنـدەیـە
6/10/2008 ڕانیە