شەوى ڕابردوو هێزەكانى پاراستن لە كەركوك ماڵەكەى مستەفاقایتەوانى پشكنى و دەستیان بەسەرچەند دیكۆمێنتێكدا گرتووە .
Saturday, 01/05/2010, 12:00
سەرچاوەەیەكى نزیك لەبەرپرسێكى پارتى لەكەركوك ئەوەی ئاشكرا كرد كەشەوى ڕابردوو مەفەرەزەیەكى دەمامك دراوى سەربە هێزەكانى پاراستن و ئاسایشى پارتى لەكەركوك بەفەرمانى كەسێكى باڵا دەستى دەزگای پاراستن ماڵەكەى مستەفاقایتەوانى یان لەگەڕەكى بەرزان لەشارى كەركوك پشكنى و كۆمەڵێك دۆكوێمینت و شتى یان دەست كەوتووە هەمان سەرچاوە ئەوەشى ڕاگەیاند كە ئێستا مستەفاقایتەوانى هەڵاتووە بۆ ئەورووپا و لەفڕۆكەخانەى هەولێر بینراوە ، وەك سەرچاوەكە ئەوەى ڕاگەیاند كەفەرمانى گرتن بۆناوبراو دەركراوە لە پاراستنى پارتیەوە بەڵام پاراستن نەیتوانى ناوبراو دەستگیربكات چونكە مستەفاقایتەوانى هەڵاتوە بەرلە دەرچونى فەرمانى دەستگیركردنەكەى ، ماوەیەكیشە بەفەرمانى ڕاستەوخۆى خودى مسعودبەرزانى لیژنەیەكى تحقیقى هاتووە بۆكركوك و مەلەفى گەندەڵیان بۆزۆر لە بەرپرسانى پارتى كردۆتەوە لیستى ئەو كەسانەش ناوى مستەفاقایتەوانى و ژمارەیەكى ترى بەرپرسى پارتى ناویان لەو لیستەدا هاتووە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست