کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی به‌ینی درۆ و ڕاستی چار په‌نجه‌یه‌ !

Monday, 06/04/2009, 12:00

2172 بینراوە


پێغه‌مبه‌ری سوڵح و ئاشتی هه‌تامرد ، خاوه‌ن یه‌ک جووته‌ نه‌عل و چاویلکه‌یه‌ک و پارچه‌ قوماشێکی به‌ری بوو !
حه‌زره‌تی (غاندی) سه‌رکرده‌ی ناوداری میلله‌تی هیند کاتێک که‌ سه‌ردانی کۆشکی شاهنشای ئینگلیزستانی کرد ، چاوی به‌ ‌شاژنی ئینگلیزستان که‌وت ، به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ڕوی له‌ هاوڕێیانی کرد و ووتی :-
شاژنی ئینگلیزستان به‌قه‌ده‌ر هه‌ر هه‌موومانی جل و به‌رگی له‌به‌ردایه‌ !
جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ، ده‌بێ ئێستا ژن و مناڵی ئه‌و دز و مل ئه‌ستورانه‌ی کوردستان ، به‌قه‌ده‌ر چه‌ندین مناڵه‌ چاوگه‌شه‌کانی ڕه‌حیماوه‌ و سابوون که‌ران و بنه‌سڵاوه‌ و گه‌ڕه‌که‌ هه‌ژار‌نشینه‌کانی دهۆک و زاخۆ و بارزانیه‌کان و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ئه‌نفالکراوه‌کانی ئه‌و کوردستانه‌ ، جل و به‌رگیان له‌به‌ردابێت و سکیان تێر بێت ؟
ئه‌زبه‌نی لێدوانی ئه‌وڕۆت بابه‌تێک و شتێکی ئاسان نه‌بوو و له‌ڕاستیدا ،له‌ توانای تۆ دا نییه و خۆزگه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ له‌ به‌رچاوی جه‌نابتان ده‌کرێت ، توانیباتانه‌ دڵۆپێک له‌و ده‌ریایه‌ی که‌ ناوی گه‌نده‌ڵیه‌ و ناپاکیه‌ به‌ ڕاشکاوانه‌ و بێ پێچ و په‌نا بۆ خه‌ڵکی کوردستانتان ئاشکرا کردبایه‌ !
به‌دوا داچونی گه‌نده‌ڵی و دادگایی کردن و لێ پرسینه‌وه‌ ، هه‌ر ته‌نیا کار و ئه‌رکی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ و خه‌ڵکی کوردستان نییه‌ !
ده‌بێت سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که‌ جه‌نابته‌ ، پاڕێزگاری و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بکات ، چونکه‌ ئه‌و دز و گه‌نده‌ڵانه‌ و سه‌ر و سمێڵ ڕه‌شانه‌ ،خۆیان به‌ پارێزه‌ری ئه‌م ده‌ست که‌وتانه‌ ده‌زانن !
من ده‌مه‌وێت باس له‌و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ر و هاوخه‌باتی سه‌رده‌می شاخ و نقده‌ و ئورمیه‌ و که‌ره‌ج و سه‌قز و شنۆ و مهاباد و ......هتد بۆ جه‌نابت بکه‌م ،چونکه‌ جه‌نابت یه‌كێک بووی له‌و که‌سانه‌ی که‌ ئاگاداری باری دارایی و سه‌روه‌ت و سامان و پله‌ و پایه‌ی که‌سایه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ بووی و له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌یان ناسی
ئه‌گه‌ر جه‌نابت حه‌ز بکات و گه‌لی کورد بزانێت ئه‌وانه‌ کێن ،فه‌رموو با هه‌ردووکمان به‌ڕاشکاوانه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ،سه‌روه‌ت و سامانیان و که‌سایه‌تیان ئاشکرا بکه‌ین و ئه‌وکاته‌ هیچ پێویست به‌ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ ناکات ، ئه‌و ئه‌رک و ماندوبونه بخه‌ینه‌ ئه‌ستۆی ئه‌وان و به‌دواچون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن !
ئه‌وه‌ ئێستا شوکر بۆ خوا جه‌نابی (من این لك هژا) بووه‌ به‌ جێگری به‌ڕێزتان و خۆی به‌ که‌سێکی دڵسۆز و دادپه‌روه‌ر ده‌زانێت و ئه‌وێ ڕۆژێ په‌یمانی به‌ خه‌ڵکی کوردستان دا له‌خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێ بکات و ئه‌وه‌ی دز و گه‌نده‌ڵه‌ بداته‌ دادگا و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکات !
ئه‌زبه‌نی با به‌رپرسه‌کان له‌ خۆیانه‌وه‌ ،ده‌ست پێبکه‌ن و سه‌روه‌ت و سامانیان بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا بکه‌ن و ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لانی پێشکه‌وتوو ، توزێک فێری شه‌فافیه‌ت و دیموکراتی بین ، نه‌ک هه‌ر له‌ کۆڕ و کۆبونه‌وه‌ و میدیاکان و ڕۆژنامه‌کاندا ، ڕسته‌کان و په‌یڤه‌کانتان به‌ وشه‌ی زل و بریقه‌دار بڕازێننه‌وه‌ !
جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی ،بڕوات هه‌بێت ،من ئه‌گه‌ر له‌ تۆ دڵسۆزتر نه‌بم ، ناتوانم ڕه‌خنه‌ له‌ حوکومه‌تی هه‌رێم بگرم، من وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین و خاوه‌ن خه‌بات و کادیرێکی سیاسی ،ناتوانم که‌م و کوڕیه‌کانی حوکومه‌تی هه‌رێم بشارمه‌وه‌ ،من ناتوانم بۆ ساتێکیش بێ ده‌نگ بم له‌ ئاست ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌و ناداد په‌روه‌ریه‌یدا ، ئه‌زبه‌نی من نازانم تۆ چۆن شته‌باشه‌کانی شێروان حیده‌ری و نه‌وه‌ی شێخ ڕه‌شیدی لوڵانت ئه‌وها زوو له‌بیر کرد ؟! حه‌ق وابوو پله‌و پایه‌ی به‌رزترت دابانێ!
من له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شێخه‌کانی بارزان به‌ ژن تێکه‌ڵاویم هه‌بێت و جه‌نابتان ئاگاداربن ، به‌ڵام له‌ بیر و باوه‌ڕ جیاوازیمان هه‌نده‌ی عارد و ئاسمانمان هه‌یه‌ ،
ئه‌زبه‌نی جیاوازی ڕاستی و درۆ چوار په‌نجه‌یه‌ ، چاو هه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌بینێت ،گوێش هه‌موو درۆکان ده‌بیسێت ! به‌ڵگه‌ له‌ شاری خه‌ونه‌کان و ئه‌ڤڕۆ ستی و کۆره‌ک و ئاسیاسێل و نۆکان و بازاری نیشتمانی و فرۆکه‌ و داگیرکردنی عارد و ئاسمانی کوردستان زیاتر!
با وه‌ک که‌سێکی دڵسۆز و خه‌م خۆر ،با وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که‌ خۆشه‌و‌یسته‌ له‌ دڵی هه‌موو کوردێکی کورد په‌روه‌ر ، ئه‌وه‌ی دز و گه‌نده‌ڵ و ناپاکه‌ ، له‌به‌رده‌م هه‌موو خه‌ڵکی کوردستاندا ، دادگاییان بکه‌ن و چی تر ته‌ڕاتێنی به‌ سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و میلله‌ته‌ داماوه‌ مه‌که‌ن !!!
من له‌بیرمه‌
خۆ هیچیان نه‌بوو چه‌ند ساڵێک
له‌مه‌وبه‌رێ
ئێستا خاوه‌ن
ئه‌ڤالۆن و ته‌یاره‌یه‌
له‌ جێی که‌رێ !
من له‌بیرمه‌
هه‌ی بوو ژنێ
یان ده‌ژیا به‌ تاقی ته‌نێ
ئێستا ڕازی نییه‌
به‌ ژنی کۆن و
له‌ چوار و پێنجان ده‌نێ !


ئوسترالیا- سدنی


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)