کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شانازى برایم ئەحمەد، ئەو ژنەی کە هێشتا لە مانای شەرمکردن نەگەیشتووە

Sunday, 09/11/2014, 12:00


لە سەردەمى هەشتاكانى سەدەى ڕابردوودا، ئەو كاتەى خەڵك لەسەر كوردایەتى لە سێدارە دەدرا، كابرایەكى دز ، لە سلێمانى و لە مەزادخانەكەى دارەسووتاوەكە بە تەلەفزیۆنێكى دزراوەوە دەگیرێت، لەو كاتەدا كە پۆلیسەكان بە قۆڵبەستكراوى دەیخەنە پشتەوەى سەیارە پیكابەكەى پۆلیسەوە، كابراى دز لەنێوان قۆڵى پۆلیسەكانەوە سەر بەرزدەكاتەوە و هاوار دەكات : كوردم و ناتوێمەوە، ناتوێمەوە! خەڵكى ڕێبوارى سەرجادەكەش كە ئاگایان لە هیچ نىیە، دەڵێن: بەخوا برا كابرایەكى بە غیرەت و جەربەزەیە، فەرموو لەو كاتەشدا هەر هاوارى كوردایەتى دەكات..
ئەو بەسەرهاتەى سەرەوە ڕێك لە هەڵوێستەكەى شانازى برایم ئەحمەد دەچێت، ئەو شانازەى كە هیچ شتێك شك نابات شانازى پێوە بكات، هاتووە گەڕاندنەوەى كۆڵێك پارەى خانەنشینى دزراوى لێ كردووین بە دیارى و بەخشیش و شانازى بە خۆیەوە دەكات، هەڕەشەش دەكات لەوەى كە لەمەودوا كەس ناوى بە دز و خانەنشین نەهێنێ دەنا چاومان دەردەكات!
دەستى هەموو ئەوانە خۆش بێت كە لیستى ناوى خانەنشینە نایاساییەكانیان ئاشكرا و سووك و ڕیسوا كرد. هەر خوا دەزانێ جگە لەو لیستە 404 كەسیە، کە على حمە سالح ئاشکرا کرد، چەند لیستى ترى خانەنشینى هەیە، كە هەموو سەرچاوەكەشى دەسەڵاتى پیسخۆر و گەندەڵى بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانیە. ئەو دوو بنەماڵەیەى كە دەستیان سوورە بە خوێنى هەزاران لاوى ئەو ووڵاتە و گیرفانیشیان پڕ و هەڵاوساوە بە سەروەت و داهاتى ئەو میللەتە.
من هەرگیز ڕێگا بەخۆم نادەم ، خەڵك بە ناوو ناتۆرەى ناشرینەوە ناو بهنێم، بەڵام بەداخەوە هەندێك كەس و بنەماڵە لە سووك و چرووكى و بێ نرخى دا هیچ بەهایەكیان بۆ خۆیان نەهێشتۆتەوە. یەكێك لەوانە بنەماڵەى برایم ئەحمەدە. بەڕاست و بەچەپدا سەروەتى ئەو ووڵاتە دەدزن، هێشتا شەرم نایانگرێت و تەریق نابنەوە.. سەرەڕاى هەموو ئەمانەش هەڵوێستى نیشتمانپەروەرى بە خەڵك دەفرۆشن..
ئاخر ئەگەر دەسەڵاتى بنەماڵەى تاڵەبانى نەبێت، شاناز و هێرۆ و هەموو ئەوانەى تر چین و كێن؟ لەكوێى دنیادا هەبووە دز و شڕەخۆر و فەرهوود چى و مشەخۆر هەڕەشە لە یاسا و دادگا و لە ڕاگەیاندن و لە خەڵك بكات و بۆیشى بچێتە سەر؟
من وامدەزانى ڕۆژێك ئەوانەى ناویان لە لیستى مشەخۆرەكاندا هەیە هەر هیچ نەبێت ، شەرم دەیانگرێت و تەریق دەبنەوە. كاتى خۆى سەدام حسین بەبەرچاوى جەماوەرەوە دەمانچەكەى بەرزكردەوە و تەقەى بەئاسماندا كرد، حوسنى موبارەك گووتى ، كاتێك سەدام دەمانچەكەى دەرهێنا وامزانى خۆى دەكوژێت و شكستەكانى پێ دەشارێتەوە.. نەمزانى هەر مرۆڤەكەى جارانە و تەقە بەئاسماندا دەكات.. منیش وامزانى شانازیش ئاقڵ بووە و دەیەوێت خۆى ڕادەستى دادگا بكات، دادگا بڕیار لەسەر چارەنووسى ڕەشى دەدات، نەمزانى هەر ژنەکەی جارانە و هەڕەشە دەكات.
ئەگەر خەڵکی بە ویژدانەوە ئەمانە لەگەڵ کچەکانی کۆبانییدا بەراوردیان بکەن! ئاخۆ دەبێت شاناز و هێرۆی خوشكە گەورەكەى لە کوێدا جێگیان بۆ دادەنرێت؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە