کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌سێ هۆزات: له‌ گه‌وره‌بوونى داعشدا رۆڵێکى بێ سنوورى ده‌وڵه‌تى تورک و AKP هه‌یه‌

Tuesday, 16/09/2014, 12:00

2956 بینراوە


به‌سێ هۆزات، هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى KCK له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى ده‌وڵه‌تى تورک و داعش و بابه‌ته‌کانى رۆژ له‌ دیدارێکى دا وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى رۆژنامه‌ى یه‌نى ئوزگور پۆله‌تیکا دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێ ببیته‌ ته‌گه‌ره‌ له‌به‌رده‌م شۆرشى رۆژئاوا، رژێم بگۆڕێ و باڵاده‌ستى خۆى له‌ هه‌ریمه‌که‌ سه‌رده‌ست بکات، بۆ ئه‌وه‌ش داعشى دروست کرد.
هۆزات رایگه‌یاند که‌ له‌ هه‌موو تاکتیک و ستراتیژى و ئاماده‌کاریه‌کانى شه‌ڕى داعش له‌ تورکیا کراوه‌ و، حکومه‌تى AKP رێکه‌وتووه‌ له‌سه‌ر ته‌گه‌ره‌نانه‌وه‌ بۆ شۆرشى ڕۆژئاوا و کڕینى په‌ترۆل له‌ داعش.
به‌سێ هۆزات ده‌ڵێت:"ده‌وڵه‌تى تورک له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌ له‌ ئاشکرابوونى ئه‌وپه‌یوه‌ندیانه‌ و تێکچوونى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ داعش ده‌ترسێ نایه‌وێ که‌ هاوپه‌یمانى نێونه‌ته‌وه‌یى دژ به‌ داعش به‌شدارى بکات."
هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى KCK به‌سێ هۆزات ده‌ستنیشانى کرد:"ده‌وڵه‌تى تورک بۆ به‌شدارى له‌ هاوپه‌یمانى دژ به‌ داعش ٤٩ که‌سى له‌ کۆنسوڵخانه‌ى خۆى له‌ موسڵ کرده‌ بیانوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ سیناریۆیه‌، پارچه‌یه‌که‌ له‌ پلانى AKP له‌گه‌ڵ داعش، ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ بارمته‌ ناویان ده‌بات، میوانى داعشن، قه‌یرانى بارمته‌کان سه‌کۆى شانۆیه‌کى هاوبه‌شه‌."
به‌سێ هۆزات رایگه‌یاند که‌ داعش له‌ لایه‌ک به‌رهه‌مێکى ده‌وڵه‌تى تورک و AKP یه‌ و ده‌ڵێت: " رۆلێکى بێ سنوورى ده‌وڵه‌تى تورکیا و AKP له‌ گه‌وره‌بونى داعشدا هه‌یه‌، به‌و پێیه‌ش به‌شدارى تاوانه‌کانى داعشن ، تاوانى مرۆڤایه‌تى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌بێ دادگایى بکرێن . ده‌وڵه‌تى تورک و AKP بۆ تێکدانى شۆرشى رۆژئاوا هه‌موو جۆره‌ پشتگیریه‌کیان کردووه‌ له‌ داعش، ستراتیج و تاکتیکى شه‌ڕى داعش و هه‌موو ئاماده‌کاریه‌کانیان له‌ تورکیا کراوه‌، ده‌یان هه‌زار چه‌ته‌ به‌رێگه‌ى تورکیا چوونه‌ته‌ سوریا و ڕۆژئاوا، ئه‌وپشتگیریه‌ى که‌ AKP و ده‌وڵه‌تى تورک له‌ چه‌ته‌کانى کردووه‌، له‌ میدیاى نیونه‌ته‌وه‌یى دا به‌ به‌ڵگه‌وه‌ به‌ فراوانى ئاشکراکراوه‌ و تا ئێستا هه‌واڵى له‌سه‌ر بڵاو ده‌کرێته‌وه‌"
به‌سێ هۆزات رۆڵى واشنتۆنى له‌و ڕوه‌وه‌ ڕاڤه‌ کرد و ووتى :"ئه‌مه‌ریکا تورکیاى له‌ سوریا هاندا، تورکیا به‌و باوه‌ریه‌ى که‌ ده‌توانێ شٶرشى رۆژئاوا تێک بشکێنێ، ئه‌سه‌د ده‌ڕوخێنێ، له‌ کێشانى نه‌خشه‌ى نوێى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست دا ده‌بێته‌ خاوه‌ن رۆلێکى گرنگ و سه‌رده‌ست، به‌ چاونه‌ترسانه‌ که‌وتنه‌ ناو ئه‌و کاره‌ چه‌په‌ڵه‌وه‌ و خۆى له‌و ماره‌وه‌ پێچا که‌ ناوى داعشه‌ . ئێستاش ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێ که‌ تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ ماره‌ شه‌ڕ بکات، به‌لام تورکیا خۆى هه‌ڵه‌ کردووه‌، نازانێ چى بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر له‌ هاوپه‌یمانى دژى داعشدا به‌شدارى نه‌کات، هه‌موو رێکه‌وتنه‌ نهینییه‌کانى له‌گه‌ڵ داعش ئاشکرا ده‌بێ."


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)